دوورگەکانی چێستەرفیڵد

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-18-15:15:00 - کۆدی بابەت: 7628
دوورگەکانی چێستەرفیڵد

ناوه‌ڕۆك

گەلەدوورگەی چێستەرفیڵد

دوورگەکانی چێستەرفیڵد (بە ئینگلیزی: Chesterfield Islands)، (بە فەڕەنسی: îles Chesterfield)، گەلەدوورگەیەکی فەڕەنسیین لە کالیدۆنیای نوێ، کە دەکەوێتە دەریای کۆڕاڵەوە و 550 کیلۆمەتر دوورە لە باکووری ڕۆژئاوای گراند تێر، کە دوورگەی سەرەکی کالێدۆنیای نوێیە، ئەم گەلەدوورگەیە 120 کیلۆمەتر درێژە و 70 کیلۆمەتر پانە و لە 11 دوورگۆكە "دوورگەی بچووک"ی چۆڵ و چەندین گردی دەریایی پێکهاتووە، هەروەها ڕووبەری ڕووی دوورگەکان کەمتر لە 10 کیلۆمەتر دووجایە و پۆتانی دوورگەکە بریتییە لە 19°53’S, 158°19’E.

لەماوەی نزمبوونەوەی ئاستی دەریادا لە چەرخی سەهۆڵی سەردەمی پليستۆسين دوورگەیەکی گەورەی چێستەرفیڵد شوێنی گەلەدوورگەکەی داگیر کرد.

گردی دەریایی بێلۆنا کە 164 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی چێستەرفیڵدەوە دوورە، لەڕووی جیۆلۆجییەوە لە گەلەدوورگەی چێستەرفیڵد جیاکراوەتەوە بەڵام بەگشتی ئەم گردە دەریایەشی لەخۆگرتووە.


سەرچاوەکان



226 بینین