ڤییەنا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-02-09-23:45:00 - کۆدی بابەت: 7792
ڤییەنا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤییەنا (بە ئینگلیزی: Vienna، بە ئەڵمانی نەمسایی: Wien)، پایتەختی نەتەوەییە و گەورەترین شارە، یەکێکە لە نۆ ویلایەتەکانی نەمسا، ڤییەنا ئاوەدانترین شاری نەمسایە و دانیشتوانەکەی نزیکەی 2 ملیۆن کەسە و 2.6 ملیۆن کەس دانیشتووی ناوچەکانی سەر بە پایتەختن کە نزیکەی سێیەکی دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە، هەروەها ناوەندی کولتووری، ئابووری و سیاسی وڵاتەکەیەتی، ئەم شاره بەپێی ژمارەی دانیشتوان شەشەمین گەورەترین شاری یەکێتی ئەورووپایە، هەتا سەرەتای سەدەی بیست شاری ڤییەنا گەورەترین شاری جیهان بوو کە دانیشتوانەکەی دەیانتوانی بە زمانی ئەڵمانی قسە بکەن پێش جیابوونەوەی ئیمپراتۆرییەتی ئەسترۆ، هەنگاریا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ژمارەی دانیشتوانی شارەکە دوو ملیۆن کەس بوو، ئەمڕۆش لە دوای شاری بەرلینەوە دووەم گەورەترین شاری جیهانە کە دانیشتوانەکەی بە زمانی ئەڵمانی دەدوێن.

پێنج گەورەترین گرووپە نەژادییەکانی ڤییەنا

  • سپی پێست (نا سپانیایی) 66.7٪
  • ئاسیایی (نا سپانیایی) 14.7٪
  • سپی پێست (سپانیایی) (8.61٪)
  • تو پڵەس (نا سپانیایی) (5.91٪)
  • ڕەش پێست یان ئەفریقی ئەمریکی (نا سپانیایی) (2.41٪)

شاری ڤییەنا بە چی ناسراوە؟

شاری ڤییەنا بە (شاری مۆسیقا) ناسراوە و چەندین مۆسيقاژەنی کلاسیکی بەناوبانگی وەکوو‌‌ بتهۆڤن و مۆزارت وەکوو نیشتیمانێک ئاماژەیان بە ڤییەنا کردووە، هەروەها بە ڤییەنا دەوترێت "شاری خەونەکان" چونکە نیشتیمانی یەکەم دەروونشیکاری جیهان بوو بە ناوی سیگمۆند فرۆید، لە نێوان ساڵانی 2005 و 2010دا ڤییەنا باشترین شوێنی کۆبوونەوەکان و کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان بوو، ساڵانە سەرنجی زیاتر لە 6.8 ملیۆن گەشتیار ڕادەکێشێت.

وشەی ڤییەنا لەڕووی وشەزانییەوە

ناوی ئینگلیزی ڤییەنا لە ناوی هاوناوی ئیتالی وەرگیراوە، ناوی شارەکە لەڕووی وشەزانییەوە هێشتا مشتومڕی زانستی لەسەرە، هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ناوی ڤییەنا لە وشەی هۆڵەندی (ڤێدونیا)ـوە هاتووە کە بە مانای (جۆگەلەی دارستان) دێت، لە کاتێکدا هەندێکی تر لەو باوەڕەدان کە ناوی شارەکە لە ناوی جێگیرگەیەکی ڕۆمانی (ڤیندۆبۆنا)ـەوە هاتووە کە دەشێت بە مانای "گوندی جوان یان جێگیرگەی سپی" بێت، لە ڕەگی وشەی سێڵتی (ڤیندۆ) کە واتای "درەوشاوە" یان "جوان" دەگەیەنێت، هەروەها بیردۆزێکی تر پێشنیاری ئەوە دەکات کە وشەی ڤییەنا لە وێندییەکانەوە هاتووە کە ناوێکی مێژووییە بۆ سڵاڤینەکان و لە نزیک ناوچەکانی ئەڵمانیا دەژین.

ڤییەنا لەڕووی جوگرافییەوە

شاری ڤییەنا دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی نەمسا، لە بەشی ڕۆژهەڵاتیترین درێژکراوەی زنجیرە چیاکانی ئەڵپە لەناو حەوزی ڤییەنا، کۆنترین نشینگەی ڤییەنا لە ئەمڕۆدا کەوتۆتە بەشێکی نزیک ناوەندی شارەکەوە و ئەو شوێنەش باشووری ڕووباری دانووب بوو، لە کاتێکدا شارەکە ئێستا بە هەردوو لای ڕووبارەکەدا درێژدەبێتەوە، هەروەها مەودای بەرزبوونەوەی شارەکە لە 151 بۆ 542 مەترە و ڕووبەری گشتی 414.65 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، کە ئەمەش وای لێ دەکات بەپێی ڕووبەر ببێت بە گەورەترین شاری نەمسا.

کەشوهەوای ڤییەنا

شاری ڤییەنا کەشوهەوایەکی ئۆقیانوسی هەیە، هاوینی گەرمە و ناوبەناو لە مانگەکانی تەمموز و ئاب نزیکەی 66.6 ملیم باران دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئەیلوول نزیکەی 21 تا 27 پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو گەشتۆتە 38 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە مانگی ئەیلوول 5.6 پلەی سیلیزییە، هەروەها زستانی ڤییەنا وشک و ساردە لەگەڵ ئەوەشدا تێکڕای پلەی گەرمی نزیکی پلەی بەستن دەبێتەوە، لەم وەرزەدا بەفربارین شتێکی ئاساییە، هەرچەندە بە بەراورد بە هەرێمەکانی خۆرئاوا و باشووری نەمسا زۆر نابارێت، بەهاری ئەم شاره گۆڕاوه و کەشوهەوای پاییزیش خۆشە، لە مانگی تشرینی دووەمدا جاروبار بەفر دەبارێت.


سەرچاوەکان



913 بینین