پارێزگای کرماشان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-28-15:18:00 - کۆدی بابەت: 8066
پارێزگای کرماشان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پارێزگای کرماشان یان کرمانشاه (بە فارسی: استان کرمانشاه، بە ئینگلیزی: پارێزگای کرماشان) یەکێکە لە پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە بنەڕەتدا پارێزگایەکی کوردستانی گەورەیە، حەڤدەیەمین گەورەترین پارێزگای ئێرانە و زۆرینەی دانیشتوانی کوردن کە بە ڕێژەی زیاتر لە %٩٢ دادەنرێن. لە باکوورەوە پارێزگای کوردستان و لە باشوورەوە لوڕستان و ئیلام و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ هەمەدان هاوسێن. هەرچی لە ڕۆژئاوایە لەگەڵ شارەکانی هەڵەبجە و دیالە هاوسنوورە. ناوەندی پارێزگاکە شاری کرماشانە و بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٦ دانیشتوانی پارێزگاکە ١,٩٥٢,٤٠٠ کەس بوون. ڕووبەری پارێزگاکە ٢٤,٦٤٠ کیلۆمەتری دووجایە.

پارێزگاکە لە ١٤ شارستان، ٣٥ شار، ٣١ بەش و ٨٤ گوند پێکدێت.

مێژوو و ناوی پارێزگاکە

پارێزگای کرماشان یەکێک لە کۆنترین شارستانییەتەکانە لە جیھان. کۆنترین گوند کە لە پارێزگای کرماشان و بگرە لە ھەموو کوردستان تا ئێستە دۆزراوەتەوە، گوندی شێخ‌ئاوا یە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٨١٠ ساڵ پێش زایین یان نێزیکەی ١١٨٢٥ ساڵ پێش ئێستا.

هەرێمی ئێستای پارێزگای کرماشان بەردەوام بە ناوی جیاواز ناوبراوە و لە سەردەمی میدەکان پێگەیەکی گرنگ بووە، لە سەردەمی هەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان و ساسانییەکانیش هەر بە ماد ناوبراوە. دواتر لە سەردەمی ئیسلامدا گۆڕاوە بۆ ماه. لە سەردەمی سەلجووقییەکان تەواوی ناوچەکە بە کرماشانیشەوە بە کوردستان ناسراوە. لە ساڵی ١٩٣٧ دوای گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کڵێشەی دەوڵەت وەک پێنجەمین پارێزگای وڵات دیاری کرا و ناونرا (کرمانشاھ) کرماشان.

شێوەزارکانی زمانی کوردی لە پارێزگای کرماشان

خەڵکی ئەم پارێزگایە زیاتر لە ٩٥ لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین شێوەزار و زاراوە قسە دەکەن. شێوەزاری سەردەست لە شاری کرماشان زاراوەی کرماشانی‌یە. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتوانی شاری کرماشان زیاترە لە ١٠٥٧١٦٦ کەس کە زۆرتر لە سەدا ٥٣ی دانیشتوانی پارێزگاکە پێک دێنێت. ھەروەھا لەبەر گرنگی و کاریگەری شاری کرماشان بۆ سەر ناوچەکانی تر شێوەزاری سەردەست لە کۆی پارێزگای کرماشان شێوەزاری کوردیی کرماشانی‌یە.

شێوەزاری زمانی کوردی لە ھەر ١٤ شارستانەکەی پارێزگای کرماشان بەم شێوەیە:

  1. لە شارستانی کرماشان: کەڵھوڕی کرماشانی، سۆرانی، لەکی و ھەورامی
  2. لە شارستانی ئیسلام ئاوا (شاە ئاوا): کەڵھوڕی کرماشانی
  3. لە شارستانی کرند: کەڵھوڕی کرماشانی، ھەورامی
  4. لە شارستانی سەرپێڵی زەھاو: کەڵھوری کرماشانی و سۆرانی
  5. لە شارستانی قەسری شیرین: کەڵھوری کرماشانی
  6. لە شارستانی گیەڵانی ڕۆژاوا: کەڵھوڕی کرماشانی
  7. لە شارستانی سەلاسی باوەجانی: سۆرانی و ھەورامی
  8. لە شارستانی جوانڕۆ: سۆرانی
  9. لە شارستانی ھەورامان (پاوە): ھەورامی و سۆرانی
  10. لە شارستانی ڕوانسەر: سۆرانی ئەردەڵانی
  11. لە شارستانی سەحنە؛ کەڵھوری کرماشانی و لەکی
  12. لە شارستانی کەنگاوەر: لەکی، کەڵھوری کرماشانی
  13. لە شارستانی ھەرسین؛ لەکی، کەڵھوری کرماشانی
  14. لە شارستانی سنقور کولیایی؛ کەڵھوری کرماشانی. تورکیش لە ئەم شارستانە ئەژین.

ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو. ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان، بەڵام شارە لەکنشینەکانی کەنگاوەر، ھەرسین، سەحنە و ھەروەھا ناوچەکانی جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگای کرماشان ماونەتەوە.

دابەشکارییەکان

پارێزگاکە لە ١٤ شارستان، ٣٥ شار، ٣١ بەش و ٨٤ گوند پێکدێت.

شارستانەکان

  • ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا (اسلام‌آباد غرب)
  • پاوە
  • سەلاسی باوەجانی (ثلاث باباجانی)
  • جوانڕۆ (جوانرود)
  • داڵاهوو
  • ڕوانسەر (روانسر)
  • سەرپێل زەهاب
  • سونقوڕ
  • سەحنە
  • قەسری شیرین (قصر شیرین)
  • کرماشان
  • کەنگاوەر
  • گیلانغەرب (گیلانغرب)
  • هەرسین

گوندەکان

لە تەواوی پارێزگاکە ٣١٤٩ گوند هەن کە ٥٥٤ـیان وێرانەن و ١٦٥٤ دانەیان خاوەنی کوێخان. چواردە گوند وەک گوندە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە ناسراوە کە بریتیین لە:

  • پیران
  • حەریر
  • کندولە
  • هەجیج
  • هرسم
  • شالان
  • فش
  • نجوبران
  • وەرمەقان
  • چرملە علیا
  • خانەگا
  • ئینجارود
  • سەرخەدیزە
  • شمشێر

شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکان

کاروان سەراکان

  • کاروانسەرای قصرشیرین
  • کاروانسەرای صفوی بیستون
  • کاروانسەرای ماهیدشت
  • کاروانسەرای ایلخانی (بیستون)
  • کاروانسەرای سرپل ذهاب

کۆشک و خانە مێژووییەکان

  • کۆشکی خەسرەو
  • خانەی خواجه باروخ
  • خانەی معین الکتاب
  • خانەی سوری
  • خانەی خدیوی
  • کۆشکی شاپور
  • بقایای کۆشکی ساسانی (عمارت خسروی)
  • کۆشکی حوش کوری
  • ساختمان قدیمی استانداری کرمانشاه

 گەرماوەکان

  • گەرماوی حسن خان کنگاور
  • گەرماوی حاج اصغر خان کنگاور
  • گەرماوی قلعه
  • گەرماوی بزرگ (گەرماوی سرجوب)
  • گەرماوی پاچمن
  • گەرماوی نظام

شوێنە ئایینییەکان

  • مزگەوتی عبدالله بن عمر
  • آتشکده چهارقاپی
  • پەرستگەی آناهیتا
  • پەرستگەی پارتی
  • مزگەوتی جامع کرمانشاه
  • مزگەوتی جامع پاوه
  • مزگەوتی و حسینیه شیخ محمود تم تم
  • مزگەوتی دولتشاه

شوێنە مێژووییەکانی تر

  • بیستون
  • تاق بستان یا تاق وه سان
  • ساعت سنگی
  • طاق گرا
  • غار سنگی دست‌ساز حسین کوهکن
  • بقعه مالک

ئەشکەوتەکان

  • غار جوجار
  • غار قیژه‌لان
  • غار پراو
  • غار قوری‌قلا
  • غار دواشکفت
  • غار شکارچیان
  • غار وزمه
  • مر خرل
  • غار ورواسی
  • مر تاریک
  • مر افتاو
  • غار مرل اشکفت۳
  • غار کاوات
  • غار چناران

ئاژەڵ و ژینگە

لە پارێزگاکە هەشت باخچەی ئاژەڵان بوونیان هەیە کە بریتیین لە:

١. بیستون ٢. نواه کوه ٣. کچل ٤.هشیلان ٥. بدر و پریشان ٦. بوزین ٧. مره‌خیل ٨. زله زرد

زۆرترین ئەو گیاندارانەی لە پارێزگاکە بوونیان هەیە بریتیین لە: ئاسک، کەڵەکێوی، بزنی کێوی، پڵنگ، ورچ، پشیلەی کێوی، کەروێشک، ژیژک، بەراز، فیلەگێژە.

لە ڕووی باڵندەکانەوە،کۆچکردنی باڵندە کۆچبەرەکان بۆ پارێزگای کرماشان هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات و ئەو باڵندانە زۆربەی کات تا مانگی شوبات لە کرماشان دەمێننەوە.  لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا ڕاگەیەندرا کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا و گەرمبوونی کەش کۆچی باڵندەکان لە باکوورەوە گۆڕاوە و درەنگتر دەست پێدەکات. ناوەندی زۆربەی باڵندە کۆچبەرەکان بۆ کرماشان لە باکوور و ناوچەکانی وەک ئەورووپا و بەشێک لە ڕووسیاوەیە.

پێگە سنوورییەکان

پارێزگاکە خاوەنی پێنج پێگەی سنووریی فەرمییە لەگەڵ وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان:

  • پەروێزخان
  • شوشمێ
  • سومار
  • شیخ صلە
  • خەسرەوی


سەرچاوەکان



715 بینین