ژن تیڤی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-04-15-01:59:00 - کۆدی بابەت: 8253
ژن تیڤی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەناڵی ژن تیڤی (بە ئینگلیزی: JIN TV) کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بڵاو دەبێتەوە. ژن تیڤی یەکەمین کەناڵی ئاسمانییە لە جیهان کە هەموو بەرهەمەکانی بۆ ژنان و سەبارەت بە ژنانە و تەواوی کارمەندانیشی ژنن. بەرهەمەکانی ژن تیڤی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاو دەبێتەوە. ژن تیڤی لە ٨ـی ئازاری ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ڕۆژئاوادا کاری خۆی بەشێوەی ئەزموونی دەستی پێکرد و لە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ـیش فەرمی بوو.

زانیاری گشتی

 

دەستپێک ٨ی ئازاری ٢٠١٨
زمان کوردی، عەرەبی
ناوچەی وەشان جیهانی


سەرچاوەکان



303 بینین