بەستەی جووتیار - بەختیار زێوەر

له‌لایه‌ن: - مەبەست کوردە - به‌روار: 2022-05-05-23:26:00 - کۆدی بابەت: 8521
بەستەی جووتیار -  بەختیار زێوەر

ناوه‌ڕۆك

بەستەی جووتیار

شاعیر:  بەختیار زێوەر

بەرهەم: دیوانی بەختیار زێوەر

هۆنراوە: بەستەی جووتیار

ئەم زنجەی خۆم ناگۆڕمەوە بە تەلار

نان و دۆی خۆم نادەم بە خوانی زۆردار

داسی خۆم نانێم لە گەردنی هەژار
هێزی شان و قۆڵم نادەم بە بێگار
 
من سەربەستم ئیش بە دەستم زۆر بەکار
من جووتیارم من جووتیارم من جووتیار
 
کێڵگەی وڵات بۆ میر و بەگ ناکێڵم
بشمکوژن زەویی خۆم جێ ناهێڵم
 
تۆ ئەوەشێنم ئاڵتوونە شوێن هێڵم
زۆردار واز دێنێ و بسکەی دێ سمێڵم
 
گەنم و جۆی خۆم نادەم بیکەن بە عەمار
گرانی پێ ساز بکەن سەرمایەدار
 
بێ خەم ئەبم لەو خاوەنی سامانە
بووژانەوەی ئێمەی لەلا گرانە
 
لەسەر ڕەنجی ئێمەش خاوەن دیوانە
حەقی ئەو نەوعە کوشتن و زیندانە
 
چونکە چاوبرسی و خوێنمژە و نالەبار
لەسەر شانی گەلی هەژار بووتە بار
 
ئەو ڕۆژە ڕوونەی گشت گەلی کوردستان
بۆ هەقی خوراو سەرجەم دێنە هەستان
 
لەبن دێتە دەر فێڵی پوول پەرستان
کلکە قنگەی بێگانەش دێتە وەستان
 
کورد پێ ئەگا بۆ خۆی ئەبێتە سەردار
لە چەرمەسەری ژیان ئەبێ ڕزگار
 
١٩٤٧/١٢/٠٩ سلێمانی


سەرچاوەکان



440 بینین