گوندی تەگەران

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-07-22:10:00 - کۆدی بابەت: 8553
گوندی تەگەران

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەگەران (بە ئینگلیزی: Tagaran) گوندێکە دەکەوێتە ناحیەی سیتەکی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، ئەم گوندە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی چوارتایە، نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە ناحیەی چوارتاوە و نزیکەی ١٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سلێمانییەوە دوورە، لە ساڵی ١٩٠٠ بنیاتنراوە بەڵام لە ساڵی ١٩٥٨ کاولکراوە و دووبارە بنیاتنراوەتەوە، تەگەران دیمەنێکی جوان ودڵڕفێنی هەیە و خاوەنی کەشوهەوایەکی فێنکە بەتایبەت لەوەرزی هاویندا، ناوی گوندەکەش لە تەمگەرانەوە هاتووە کە بەردەوام لە وەرزی پاییز و زستاندا تەنکە تەمێک سەرگوندەکەی گرتووە.

جوگرافیا

گوندی تەگەران لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵاچوالان و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی زەردەبی و لە ڕۆژھەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی وەیسە و لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی بازەگیر.


سەرچاوەکان



334 بینین