گەورەترین یاریگای جیهان کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-07-04-22:04:00 - کۆدی بابەت: 9279
گەورەترین یاریگای جیهان کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاریگایی ڕونگرادۆی ڕۆژی یەکەمی مانگی گوڵان (بە ئینگلیزی: Rungrado 1st Of May), گەورەترین یاریگای جیهانە و دەکەوێتە دوورگەی ڕونگرای وڵاتی کۆریای باکوور. لە ١\٥\١٩٨٩ کراوەتەوە و چەندین فێستیڤاڵ و یاری تێدا ئەنجام دراوە. لە ساڵی ٢٠١٤ و دوای نوێکردنەوەی یاریگاکە جێگەی دانیشتن بوو بە ١١٤،٠٠٠ جێگەی دانیشتن و وەکوو گەورەترین یاریگای جیهان دەستنیشانکرا. 

بەکارهێنان

لە ئێستادا یاریگاکە بۆ یاری تۆپی پێ، ئاهەنگ و فێستیڤاڵە گەورە و نێودەوڵەتییەکان بەکاردێت.

شێوازی دروستکردن

بەشی سەرەوەی یاریگاکە لە ١٦ کەوانە پێکهاتووە و بازنەیەکیان دروستکردووە کە شێوەی گوڵی مانگۆلیای وەرگرتووە.
ڕووبەری یاریگاکە ٢٠٧،٠٠٠ مەتر دووجایە، شوێنی دانیشتنەکان لە چەندین نهۆم پێکدێت و بەرزترینیان ٦٠ مەتر لە زەوی یاریگاکەوە بەرزە. لە سەرەتادا بڕیار وابووە یاریگاکە جێگەی ١٥٠،٠٠٠ هاندەری تێدا ببێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ یاریگاکە نوێکرایەوە جێگەکان کەمکرانەوە.

مێژووی یاریگاکە

پاش ئەوەی بڕیاردرا کە جامی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باکوور ئەنجامبدرێت، کۆریا ویستی لەسەربوو لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ جامەکە بەباشی خۆی ئامادەبکات، لەبەرئەوە چەندین پڕۆژە و یاریگا جێبەجێکران. یەکێک لە پڕۆژەکان یاریگای ڕونگرادۆ بوو، کە لەو کاتەدا بە گەورەترین یاریگای کیشوەری ئاسیا دەستنیشانکرا.

لەگەڵ ئەوەی یاریگاکە بۆ یاری تۆپی پێ بەکاردێت، بۆ چەندین فێستیڤاڵ و بۆنەی نێودەوڵەتی بەکاردێت. لە ساڵی ٢٠٠٢ فێستیڤاڵێکی جمناستیک و هونەری ئەنجامدرا کە زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ جمناستیک و هونەرمەند تێیدا بەشداربوون و خەڵاتی گینسی بۆ زۆرترین بەشداربووی جمناستیک لە فێستیڤاڵێکدا بەدەستهێنا.


سەرچاوەکان



808 بینین