نەخۆشی پایکا

له‌لایه‌ن: - سازان عەدنان سازان عەدنان - به‌روار: 2022-07-26-21:15:00 - کۆدی بابەت: 9558
نەخۆشی پایکا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نەخۆشی پایکا یاخود ئارەزووی نامۆی خواردن (بە ئینگلیزی: Pica disease)، جۆرە نەخۆشییەکی دەروونییە سەر بە تێکچوونی خۆراکە بەوە دەناسرێتەوە کە کەسی تووشبوو ھەندێک شت دەخوات کە ھیچ بەھایەکی خۆراکیان نییە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن. ئەو کەسانەی دووچاری ئەم دۆخە دەبن ھەندێک شتی زیانبەخش کە زیان بە تەندوستییان دەگەیەنێت دەخۆن وەکوو سەھۆڵ و قوڕ و چەندین شتی تری زیانبەخش، لە دۆخی ئاڵۆزبوونی نەخۆشییەکەیان لەوانەیە دووچاری ژەھراوی بوون و زیان گەیاندن بە گەدە ببنەوە.

کێن ئەو کەسانەی ئەگەری زیادبوونی ئارەزوویان بۆ خواردنی شتی نامۆ زیاترە؟

ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە دەکرێن بە سێ کۆمەڵەوە:

  • کۆمەڵەی یەکەم: منداڵانی خوار تەمەن شەش ساڵ
  • کۆمەڵەی دووەم: خانمانی دووگیان
    لە کۆمەڵەی یەکەم و دووەمدا نەخۆشییەکە کاتییە و چارەسەرکردنی ئاسانترە.
  • کۆمەڵەی سێیەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان ھەیە وەکوو شیزۆفرینیا، ئۆتیزم ھەروەھا بیرکۆڵی کە لەم دۆخەدا نەخۆشییەکە ماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت و چارەسەرکردنی ئاڵۆزە. 

ئەو کەسانەی دووچاری ئەم تێکچونە خۆراکییە دەبن ھەندێک شتی نامۆ دەخۆن کە ھیچ سوودێک یاخود بەھایەکی خۆراکیان نییە وەکوو:

ھۆکاری زیادبوونی ئارەزووی خواردن بۆ شتی نامۆ چییە؟

ھۆکارێکی دیاریکراو بوونی نییە بۆ ئەم نەخۆشییە بەڵام لە ھەندێک باردا کەمی ئاسن و زینک لە لەشدا ھۆکاری سەرەکین بۆ ئەم ئارەزووە نامۆیەی خواردن، یەکێکی تر لە ھۆکارەکان کەمخوێنییە لە جۆری کەمی ئاسن لە لەشدا بەتایبەت لە خانمانی دووگیان. ئەم ئارەزووە نامۆیەی خواردن وەڵامدانەوەیەکی لەشە بۆ پڕکردنەوەی ئەو ڤیتامین و کانزا گرنگانەی کە لە لەشدا بەپێی پێویست بوونیان نییە، واتا کاتێک کەسێک دووچاری کەمی ماددەی ئاسن یاخود زینک دەبێتەوە لەش وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ پڕکردنەوەی ئەو ماددە گرنگانە ئارەزووی خواردن بۆ ھەندێک شتی نامۆ وەکوو سەھۆڵ و خۆڵ زیاددەکات. زۆربەی نەخۆشەکان تام و چێژێکی زۆر وەردەگرن بەتایبەت لە خواردنی قوڕ و خۆڵ کە ئەم جۆرەی نەخۆشی پایکا بە جیۆفاجیا یاخود ئارەزووی گڵ خواردن ناسراوە.

چۆن نەخۆشی تێکچوونی خۆراکی دەستنیشان دەکرێت؟

پشکنینی تایبەت بوونی نییە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بەڵکو پزیشکی پسپۆڕ لەڕێگای پرسیارکردن و ڕاوێژکردن بە چارەخواز دەتوانێت دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکات. گرنگترین شت بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە ھەموو زانیارییەک بە دروستی بە پزیشک بوترێت تا بتوانێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە، یەکەم ھەنگاویش ئەنجامدانی ھەندێک پشکنینە بۆ دڵنیابوونەوەی لە جۆری نەخۆشییەکە ئەو پشکنینانەش بریتین لە:

نیشانەکانی ئارەزووی خواردن بۆ شتی نامۆ چین؟

ھەندێک نیشانەی باو ھەن کە دەریدەخەن خواردنی ئەو شتە زیانبەخشانە بۆتە ھۆی زیانگەیاندن بە لەش ئەو نیشانانەش وەکوو:

ئایا ئارەزووی نامۆی خواردن نەخۆشی ترسناکتر بەدوای خۆیدا دەھێنێت؟

ئەگەر کەسی تووشبوو زووتر سەردانی پزیشک نەکات و لەخواردنی ئەو شتە مەترسیدارانە بەردەوام بێت دەکرێت دووچاری نەخۆشی ئاڵۆزترببێت وەکوو:

  • ژەھراوی بوون
  • گیرانی ڕیخۆڵەکان
  • تووشبوون بە مشەخۆر
  • خنکان

چۆن ئارەزووی خواردن بۆ شتی نامۆ  کەمدەکرێتەوە؟

لەبەرئەوەی ئەم نەخۆشییە جۆرێکە لە ئالوودەبوون بۆیە چارەسەرکردنی کاتی زۆری دەوێت و گرنگترین شت بۆ ئەوەی زووتر نەخۆشەکان لەم دۆخە چاکببنەوە ئەوەیە زووتر سەردانی پزیشک بکەن و زووتر ئەم کێشەیە چارەسەربکەن، چونکە ھەتا بەردەوامبن لە خواردنی ئەو شتە زیانبەخشانە نەخۆشییەکە ئاڵۆزتردەبێت و کاتێکی زۆرتری دەوێت بۆ چاکبوونەوە، یەکەم ھەنگاو کە پزیشکان دەیگرنەبەر چارەسەرکردنی کەمبوونی ئەو ماددە گرنگانەی لەشە وەکوو ئاسن و زینک، یاخود ئەگەر کەسەکە کەمخوێنی ھەبێت ئەوا سەرەتا پزیشک بە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەستپێدەکات و ڕێنمایی نەخۆش دەکات تا زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئاسن و زینک زۆرجاریش تەواوکەری خۆراکیان بۆ پێشنیاردەکات، چونکە بەتەنھا خۆراک ناتوانێت بڕی ئاسن و زینکی لەدەستچوو لە لەشدا پڕبکاتەوە بەڵکو پێویستە تەواوکەری خۆراکیش بەکاربھێنرێت. لەگەڵ کەمبوونەوەی کێشەکانی کەمخوێنی و کەمی ماددە خۆراکییە گرنگەکانی لەش ئەم نەخۆشییەش دەکرێت چارەسەربکرێت و ئارەزووی خواردن بۆ شتی زیانبەخش کەمبکرێتەوە.


سەرچاوەکان



636 بینین