چۆنیەتی ئامادەکردنی هەویری پیتزا

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-30-14:31:00 - کۆدی بابەت: 9611
چۆنیەتی ئامادەکردنی هەویری پیتزا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پیتزا (بە ئینگلیزی: Pizza، بە عەرەبی: البیتزا، بە ئیتاڵی: Pitssa)، بریتییە لە هەویرێک کە پێکهاتەکەی لە ئارد و ئاو پێکدێت، لە دەفرێکی خڕدا پان دەکرێتەوە و بە چەندین شێواز و قەبارەی جیاواز ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکان

  •  ٣ - ٤کوپ ئاوی گەرم
  • ١ کەوچکی بچووک خومرە
  • ٢ کوپ ئارد
  • ١ کەوچکی بچووک شەکر
  • خوێ بەپێی پێویست
  • ١،٥ کەوچکی گەورە ڕۆنی ڕووەکی

ئامادەکردنەکەی

  • خومرەکە لە ئاوەکە بتوێنەوە، کەمێک جێیبهێڵە تا کارلێک دەکەن.
  • هەریەکە لە ئارد، شەکر و خوێ لە دەفرێکی گەورە تێکەڵیان بکە.
  • زەیتە ڕووەکیەکە و خومرە تواوەکە بکە ناو تێکەڵەی پێشوو لێکیبدە بە بەردەوامی تاکوو دەبێتە هەویرێکی پێکەوە لکاو.
  • هەویرەکە بکە گوتکە و بۆماوەی ٦ خولەک جێبهێڵە تاکوو هەڵدێت.
  • شێوەی هەویرەکە بکە بازنەیی و پێکهاتەی پیتزای لەسەربکە.


سەرچاوەکان



1514 بینین