چارەسەری ئاوسانی گەدە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-07-17:37:00 - کۆدی بابەت: 9739
چارەسەری ئاوسانی گەدە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئاوسانی گەدە (بە عەرەبی: انتفاخ المعدة، بە ئینگلیزی: stomach distensionبەهۆی خراپ هەرسکردن یان خراپی جۆری خواردنەوە یاخود خراپی کاتی نانخواردن، گەدە تووشی ئازار و ئاوسان دەبێت و دەکرێت بە گرنگیدان بە جۆری خواردن و ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا ئاوسان و ئازاری گەدە نەهێڵرێت.

چارەسەرەکان

  1. گرنگیدان بە کاتی نانخواردن، لەکاتی سەیرکردنی تەلەڤزیۆن و پێش خەوتن نان نەخورێت.
  2. لەو خواردنانە دوربکەوەرەوە کە دەبنە هۆی ئاوسانی گەدە و دروستبوونی ئازاری گەدە.
  3. کەمکردنەوەی ڕێژەی خوێ لە خۆراکدا کە هۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە.
  4. هەوڵبدە خۆت ڕابهێنیت لەگەڵ خواردنی میوەی تازە و شەربەتی سروشتی.
  5. خواردنی چای نەعنا و گوڵەبەیبون یارمەتیدەرن لە نەمانی ئاوسان و ئازاری گەدە.
  6. گرنگیدان بە خواردنی شیر و بەرهەمەکانی کە بەکتریای زیانبەخشی گەدە لەناودەبەن.
  7. دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە کحولییەکان.


سەرچاوەکان



340 بینین