ماکوان کەریم

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-11-16:40:00 - کۆدی بابەت: 9795
ماکوان کەریم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ماکوان کەریم یان خەسرەو (بە عەرەبی: ماكوان كريم، بە ئینگلیزی: Makwan Karim)، ناوی تەواوی خەسرەو عەبدولکەریم سەعیدە و لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری پێنجوێن لەدایکبووە. خێزاندارە و دوو کچی هەیە بەناوەکانی (ئانا، لینە)، ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئیسلامییە.

ژیان و کارەکانی

  • خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی فیکری ئیسلامی و گوتاری سیاسی ئیسلامی.
  • ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتییە و چەندان کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.
  • نووسەر و ڕۆژنامەنوس و سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤە.
  • پێشمەرگایەتی کردووە لە نێو هێزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستاندا.
  • لەکاتی پێشمەرگایەتیدا جەلال تاڵەبانی نازناوی خەسرەوی پێبەخشیووە.
  • پسپۆر و شارەزا لە بواری مێژوو و فیکری ئیسلامیدا.
  • خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکانی (ڕێگا و بزاڤ)ـە.
  • خاوەن و دامەزرێنەری پێگەکانی (ژیار، کوردستان نیوز، دەنگی ئیسلام، پێگەی نوور، پێگەی پێغەمبەری خودا)ـیە.
  • بەردەوام وەڵامی گومانەکانی بێباوەڕان (مولحیدان)ـی دەدایەوە لە ڕێگەی دیبەیت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.

لە ٤ـی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ـدا لەلایەن حکوومەتی نەرویجەوە دەستبەسەرکرا و پاش دوو مانگ ڕادەستی وڵاتی ئیتاڵیا کرا و لەوێ زیندانی کرا، تاکوو ١٠ـی ئابی ٢٠٢٢ ڕادەستی حکوومەتی نەرویج کرایەوە.

کتێبەکانی

  1. گفتووگۆی ناخ لەگەڵ دڵ و دەروون و ئەقڵ
  2. گفتووگۆی قەڵەم بۆ ڕابوونی کۆمەڵگا
  3. ڕێرەوێک بۆ خۆناسین
  4. سەڵاحەدینی ئەیوبی و دروستکردنی دەوڵەتی ئەیوبی
  5. (تنۆک) کۆ شیعرەکانی ماکوان کەریم
  6. گەل و گۆڕانکاری
  7. ڕێڕەو
  8. ناساندنی چەند لێڕەوارێک
  9. گوتاری سیاسی ئیسلامی لە نێوانی ئێستا و مێژوودا
  10. مەملەکەتی سەرەبستانی مولحیدان
  11. مەملەکەتی شەیتان لە ٣ بەرگدا
  12. مەملەکەتی نوور
  13. مەملەکەتی عیشق
  14. سەربستانی مولحیدان
  15. ئەزموونێک لە گۆڕانکاری مێژووی گەلان

بەرنامەکانی

ئامادەکار و پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەک بووە لەوانە:

  • تەتار و مەغۆل و دروستکردنی ئەمریکا : ٢٠ زنجیرە
  • قسەوباسی ناو خەڵکی : ١٥ زنجیرە
  • ڕووداوەکانی ڕەمەزان : ٥٦ زنجیرە
  • ئیسلامۆفۆبیا : ٣٠ زنجیرە
  • ژیاننامەی پێغەمبەری خوا : ٤٠ زنجیرە
  • چۆن ببینە هاوەڵی پێغەمبەری خوا : ٢٠ زنجیرە
  • گەل و گۆڕانکاریی : ٣٠ زنجیرە
  • ناسین و مامەڵەکردن و مێژووی مولحید : ٣ زنجیرە
  • فتوحاتی ئیسلامی : ٣ زنجیرە
  • تاوانی تەزویرکردنی مێژووی ئیسلام و کورد : ٤ زنجیرە
  • ئێمە و ئێوە لەگەڵ پێغەمبەران : ٣ زنجیرە
  • زەردەشتیەت : ٣ زنجیرە
  • وەڵامدانەوەی گومانێک لە ٥ خولەک : ٣٠ زنجیرە
  • وەڵامی پرسیارە گوماناوییەکان : ٦ زنجیرە
  • بونیادی کەسایەتی ڕۆژنامەنووس : ٥ زنجیرە
  • ئۆفەرێکی تر بۆ مولحیدەکان (پێکهاتووە لە ٢ وەرز) : ٤٢ لایڤ
  • سەراب : ٣٠ زنجیرە
  • تەسبیح : ١٠ زنجیرە
  • تەفسیری سوڕەتی الکهف : ١٠ زنجیرە
  • لەگەڵ خوابە : ٦ زنجیرە
  • مانگی هەنگوینی : ٦ زنجیرە
  • مانگ : ٣٠ زنجیرە
  • کتێب : ٣٠ زنجیرە
  • سەرەتایەک لە باسەکانی ئیلحاد : ٣٠ زنجیرە
  • چۆنیەتی بانگەواز : ١٥ زنجیرە


سەرچاوەکان



3383 بینین