پاستای گۆشت

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-21-21:17:00 - کۆدی بابەت: 9943
پاستای گۆشت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پاستای گۆشت (بە ئینگلیزی: meat pasta، بە عەرەبی: باستا اللحم) جۆرێکی تری پاستایە کە گۆشتی تێدا بەکاردێت. دروستکردنی ئەم پاستایە کاتێکی زۆری ناوێت و بە چەند هەنگاوێک دروست دەکرێت.

کەرەستەکان

  1. پاکەتێک مەعکەرۆنی 
  2. ٤٠٠ گرام گۆشت
  3. ٢٠٠ گرام قارچک
  4. ١/٤ـی پەرداخێک خامە
  5. دوو کوپ ئاو
  6. پارچەیەک تامی مریشک 
  7. دوو کەوچکی چێشت کەرەوزی وردکراو 
  8. یەک دەنک سیر
  9. دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە
  10. پەنیری پیتزا بە پێی پێویست
  11. زەیت، خوێ، بیبەری کوتراو بە پێی پێویست
  12. دوو پیازی مامناوەند
  13. بیبەرێکی گەورە

شێوازی دروستکردن

  • سەرەتا دەبێت پاکەتە مەعکەرۆنییەکە لەناو مەنجەڵێک ئاوی گەرمدا دابنێیت تاکوو نەرم دەبێتەوە. بەڵام پێویستە سەرەتا خامە و ئاو و تامی مریشکەکە پێکەوە تێکەڵ بکەیت و پاشان ئاوی تێ بکەیت و مەعکەرۆنییەکەی تێ دەکرێت تاکوو بەباشی نەرم دەبێتەوە.
  • پیاز و سیرەکە ورد بکە و لە زەیتدا سووری بکەرەوە تاکوو ڕەنگەکەیان زەرد دەبێت، پاشان قارچک و بیبەرەکە بە ناسکی ورد بکە و لەگەڵیاندا سووری بکەرەوە. 
  • گۆشتەکە ورد بکە و بەباشی سووری بکەرەوە و پاشان تێکەڵی کەرەستەکانی تری بکە کە سوور کراونەتەوە. 
  • دواتر دۆشاوی تەماتە لە زەیتدا سوور بکەرەوە، پاشان خوێ و بیبەر بکە بەسەر کەرەستەکان و مەعکەرۆنییەکەدا. پاش سووربوونەوەی دۆشاوەکە تێکەڵی کەرەستەکانی تری بکە و تێکەڵی بکە.
  • دوای ئەوەی پاستاکە نەرم بوویەوە دەریبهێنە و بیکە بە سوزگیدا، دەفرێکی گونجاو بهێنە و ژێرەکەی بە کەچەپ چەور بکە، پاشان بەشێک لە مەعکەرۆنییەکە لەسەری دابنێ و دواتر کەرەستەکانی تر دابنێ. دواتر پەنیرەکە بە پێی ئارەزوو بیکە بە سەریدا. پاشان کەرەوزەکەی بکە بە سەردا. بەمشێوەیە چین چین بەردەوامبە تاکوو کەرەستە و مەعکەرۆنییەکان تەواو دەبن. پاشان سەرەکەی بە پەنیری پیتزا دابپۆشە.
  • دەفرەکە بکەرە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک تاکوو پەنیرەکە زەرد دەبێت و پاشان پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



335 بینین