ناوهڕۆك
ناساندن
شێخ عەبدولقادر شەمزینی یان شێخ عەبدولقادری نەھری (بە عەرەبی: الشيخ عبدالقادر شمزيني، بە ئینگلیزی: Abdulkadir Ubeydullah)، لە ساڵی ١٨٥١ لە شەمزینان لەدایکبووە. کەسایەتییەکی سیاسیی کوردە کە سەرۆکی کۆمەڵەی تەعاون و تەرەقیی کورد بوو لە ئیستەنبووڵ. ھاوکاریی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریی کردووە و لەسەر ئەوە دوور خراوەتەوە. دواتر بوو بە ھاوکاری بزووتنەوەی ئازادی و لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئامەد لەسێدارە درا.
| شێخ عەبدولقادر شەمزینی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ساڵی ١٨٥١، شەمزینان | 
| کۆچی دوایی | ٢٤ـی ئایاری ١٩٢٥ـدا (بە تەمەنی ٧٤)، ئامەد | 
| هۆکاری مەرگ | لەسێدارەدران | 
| پیشە | سیاسەتوان | 
| خێزان | شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری (باوک) | 
ژیان
شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو، لە ساڵی ١٨٥١ لە شەمزینان لەدایکبووە. لە شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵڵادا بەشداریی کردووە و دوای شکانی شۆڕشەکە لە ساڵی ١٨٨١ـدا، لەگەڵ باوکی دوورخرایەوە. دوای گەڕانەوە چووە بۆ ئیستەنبووڵ و لەوێ بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەی تەعاون و تەرەقیی کورد و لەوێ ڕۆژنامەی کورد تەعاون و تەرەقی غزەتەسیت بە ھاوکاریی پیرەمێرد و کۆمەڵە کەسێکی تر دەرکرد.
مردن
لە ساڵی ١٩٢٥ـدا دوای ڕووخانی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران قۆڵبەست کرا. دواتر بردران بۆ ئامەد و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی لە ڕۆژی ٢٤ـی ئایاری ١٩٢٥ـدا لەسێدارەدران. لەدوای مردنی شاعیرانی کورد، پیرەمێرد و جەوھەری چەند ھۆنراوەیان بۆ دانا و لەگەڵ ھاوکارەکانیان بە قارەمانانی کورد ناویان برد.
 
                                     
                             
                             
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    