چۆن بتڵی گاز دەتەقێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - کەژان حیکمەت کەژان حیکمەت - به‌روار: 2022-12-01-13:45:00 - کۆدی بابەت: 10508
چۆن بتڵی گاز دەتەقێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

گازی چێشتلێنان یان گازی پێتڕۆڵیەمی شلکراو (بە ئینگلیزی: Liquefied Petroleum Gas، بە عەرەبی: الغاز البترولي المسال)، پێکدێت لە تێکەڵە گازێک کە لەژێر پەستانێکی زۆردا هەڵدەگیرێت، بۆ ئەوەی لە بارە شلەکەیدا بمێنێتەوە، لەناو بتڵ یان کۆگا هەڵدەگیرێت کە لە ستلێکی قورس دروست کراون، دەچێتە باری کوڵانەوە لە نێوان -٤٤ بۆ سفر پلەی سیلیزی، لە ساڵی ١٨٦٠ وەک سەرچاوەی سووتەمەنی گواستراوە بەکارهێنراوە، پاشان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی بڵاوبویەوە بۆ پێداویستی ناوماڵ و پێشەسازی، بە شێوەیەکی سەرەکی ئەم گازە پێکدێت لە ئیثان و ئیثيلين، ميثانثيولی فڕیو.

چۆن بتڵی گاز دەتەقێنێتەوە؟

زۆرێک لە بەرگری شارستانی هۆشیاری تەقینەوەی بتڵی گازی ماڵان دەدەن، ئەو هۆکارانەشی کە دەبێتە هۆی تەقینەوەی، یەکێکیش لە گرنگترین ئەو هۆکارانە:

  • دانانی بتڵی گاز لەناو چێشتخانە، نزیک سەرچاوەی گەرمی و کارەبایی.
  • هێشتنەوەی بتڵەکە بەرامبەر تیشکی خۆر.
  • جێگیرنەکردنی بۆری گازەکە بە باشی یان زیادەڕۆیی لە توندکردنەوەی بۆرییەکە، بەمەش دەبێتە هۆی دزەکردنی گازەکە یان سووتان و تەقینەوەی بتڵەکە.
  • جگەرەکێشان لەکاتی کردنەوە و چاکردنەوەی بتڵەکە.
  • بەکارهێنانی ئەو بتڵانەی کە مەرجەکانی سەلامەتی تێدانییە وەک ئەوانەی کە کۆن بوون و تووشی داخوران و ژەنگهێنان بوون .
  • نەگۆڕینی بۆری گازەکە (دوو ساڵ جارێک): لەوانەیە ببێتە هۆی دەخوران بەهۆی شێدارییەوە.
  • بەکارهێنانی چەرخێک بۆ پشکنینی ڕۆشتنی گاز لەجیاتی بەکارهێنانی گیراوەی ئاو و سابوون.
  • کۆبوونەوەی چڵک لە سەری بتڵەکە و پاک نەکردنەوەی بە شێوەیەکی بەردەوام.
  • قفڵی گازەکە بە شێوەیەکی باش دانەخرێت پێش ئەوەی ‌دەست بکەین بە گۆڕینی.
  • ڕۆڵ کردن و فڕیدانی بتڵی گازەکە لەکاتی گواستنەوەی.
  • کردنەوەی گازەکە پاشان داگرساندنی چەرخ، لە زۆربەی کاتەکان کارەکە بە پێچەوانەوەیە.
  • ڕژانی شلەمەنی لەسەر ئاگردانی فڕنی گازەکە، ئەوەش دەبێتە هۆی دزەکردنی گاز.

ڕێگاکانی پارێزگاری کردن لە تەقینەوەی بتڵی گاز

باوترین ڕێگاکان بۆ خۆپارستن لە تەقینەوەی بتڵی گاز بە یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوە:

  • لەکاتی تاریکیدا بتڵەکە چاک نەکەین.
  • لەدوای چاک کردنی بتڵەکە دڵنیابینەوە لەوەی کە هیچ گازێک دزە ناکات.
  • بتڵەکە ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەوێت.
  • بەشێوەیەکی ڕاست بتڵی گازەکە چاک بکەین.
  • بەکارهێنانی پارچەیەک لاستیک لە نێوان بتڵی گازەکە و ڕێکخەری گازەکە.
  • جگەرەنەکێشان لەکاتی چاکردنی بتڵەکە.
  • پشکنینی بۆڕی گازەکە لەوەی کە هیچ کونێک یان شەقبوونێکی تێدا نییە.
  • بتڵەکە بە شێوەیەکی ستوونی دابنرێت.


سەرچاوەکان



827 بینین