بۆچی دەریای ڕەش ئەو ناوەی لێ نراوە؟

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-12-02-20:00:00 - کۆدی بابەت: 10520
بۆچی دەریای ڕەش ئەو ناوەی لێ نراوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی دەریای ڕەش ئەو ناوەی لێ نراوە (بە ئینگلیزی: Why the Black Sea was called by that name، بە عەرەبی: لماذا سمي البحر الأسود بهذا الإسم)، دەریای ڕەش دەریایەکی زەریای ئەتڵەسییە لە نێوان ئەورووپا و ئاسیا، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بەلکان، باشووری دەشتی ئەورووپای ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوای قەوقاز و باکووری ئەنادۆڵ. بە بولگاریا، جۆرجیا، ڕۆمانیا، ڕووسیا، تورکیا و ئۆکرانیا سنووردراوە. ڕووبەری ئەم دەریا ٤٣٦٫٤٠٠ کیلۆمەتر دووجا دەگرێتەوە، ئەوپەڕی قووڵییەکەی ٢٫٢١٢ مەتر و قەبارەکەی ٥٤٧٫٠٠٠ کیلۆمەتر سێجایە.

بۆچی دەریای ڕەش ڕەشە؟

یەکەمجار یۆنانییە کۆنەکان بەم دەریایان دەوت "دەریای میوان نەخواز" و بەهۆی سەختی گەشتکردن بەناو دەریاکەدا ناوبانگی بەدەستهێنا. هەروەها هۆزە دوژمنکارەکان لە کەنارەکانی ئەم دەریایەدا نیشتەجێ بوون. دواتر و دوای گەشەسەندنی کۆلۆنیالیستە یۆنانییەکانی کەنارەکان، دەریاکە ناونرا "دەریای میوانخواز". قووڵی دەریای ڕەش زیاتر لە ١٥٠ مەتر دەبێت، نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە ئاوەکەی پڕە لە گۆگردیدی هایدرۆجین. بۆیە لە قووڵترین چینەکانیدا جگە لە بەکتریا گۆگردیدیەکان هیچ شتێکی زیندووی لێ نییە. دوو گریمانە هەن کە بۆچی ئەم دەریایە ئەو ناوەی لێ نراوە، ئەوانیش:

  • بەهۆی نیشتنی تەنە کانزاییەکانی کەشتییەکان، ڕووەکە مردووەکان و ماددە ئاژەڵییەکان لە قووڵی زیاتر لە ١٥٠ مەتر و بەهۆی خەستی گۆگردیدی هایدرۆجین دەریاکە بە مڵتەیەکی ڕەش داپۆشراوە.
  • لە ڕوانگەی دەریاوانەکانەوە، دەریاکە بەهۆی زریانە تووندەکانی وەرزی زستانەوە ڕەش بووە کە ئاوەکەی لە وەرزی زستاندا ئەوەندە تاریکە ڕەش دەردەکەوێت.


سەرچاوەکان



344 بینین