کەلەرمی سوور

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-12-12-22:30:00 - کۆدی بابەت: 10630
کەلەرمی سوور

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کەلەرمی سوور (بە ئینگلیزی: Red cabbage) لەنێوان ڤیتامینەمان زیاتر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ڕێژەی ڤیتامین C لە کەلەرمی سووردا دوو ئەوەندەی کەلەرمی سەوزە، کەلەرمی سوور بەدرێژای ساڵ گەشە دەکات، بەڵام ئەگەر لە ئاو و هەوای ساردا بچێنرێت، تامی خۆشتر دەبێت، زیاتر بۆ دروستکردنی زەڵاتە، ترشیات و ڕازاندنەوە بەکاردێت.

سوودەکانی کەلەمی سوور

- کەلەرمی سوور یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، وەکوو ماددەی دژە پیری ناسراوە.

- ئەنتۆسیانینەکانی ناو کەلەرمی سوور مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جگەر و هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، یارمەتی سەلامەتی مێشک دەدات.

- کەلەرمی سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ئەم ڤیتامینەش گرنگە بۆ لەش لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش تا بەهێزی ماسولکەکان، وزە و پاراستنی تەندروستی پێست و موو. 

- کەلەرمی سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K بەکارهێنانی ١٠٠ گرام لە کەلەرمی سوور دەتوانێت نیوەی بڕی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین K دابین بکات. ڤیتامین K یارمەتی مەیینی خوێن دەدات لەکاتی بریندار بوون، ڕێگری دەکات لە ئازار و خوێنبەربوونی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانەی ئافرەتان، لەلایەکی ترەوە ڕووبەڕووی پووکانەوەی ئێسک دەدات. 

- کەلەرمی سوور یارمەتی دابینکردنی ڕیشاڵی لەش دەدات، ڕیشاڵی ناو کەلەرمی سوور یارمەتی کاری کۆئەندامی هەرس دەدات، هەروەها بوونی ڕیشاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی زووتر هەست بە تێری بکەیت، کەمتر بخۆیت و دەرنگتر برسیت ببێت.

- پێستێکی سەلامەت بە کەلەرمی سوور، پێکهاتەی ئەنتی ئۆکسیدانی ناو کەلەرمی سوور بۆ سەلامەتی پێست زۆر بەسوودە، یارمەتی ڕوونی و نەرمی پێست دەدەن و دژی پیرییە.

- لەناوبردنی ژەهری لەش بە کەلەرمی سوور، بەپێی توێژینەوە ئەنجامدراوەکان، ئەسیدی لاکتیکی ناو کەلەرمی سوور یارمەتی هەوکردنی گەدە دەدات، بەکارهێنانی دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژەهری خانەکانی لەش. ڤیتامین C و سولفوری ناو کەلەرم، ژەهر و ئەسیدی ئۆریک لە لەشدا ناهێڵن و لەئەجامدا دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئارتریت، نەخۆشییەکانی پێست و ڕۆماتیزم.

- ڕێگریکردن لە شێرپەنجە بە کەلەرمی سوور، پێکهاتەی دژە شێرپەنجە لە کەلەرمی سووردا چالاکی ئەنزیمەکان زیاد دەکات، ڕێگری لە گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەیی دەکات. بەپێی توێژینەوەکان زیادکردنی کەلەرمی سوور بۆ ژەمە خۆراکییەکانی ئافرەتان، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سنگ کەم دەکاتەوە.

- باشترکردنی کار و چالاکی کۆئەندامی هەرس و چارەسەری قەبزی بە کەلەرمی سوور، ڕیشاڵی ناو کەلەرمی سوور وادەکات کرداری هەرس باشتر بێت و قەبزی کەم دەکاتەوە.

- بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، کەلەرمی سوور دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدان، ئەنتۆسیانین و ڤیتامین C، کە بە بەهێزکەری سیستمی بەرگری لەش دەناسرێن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان زۆر کاریگەرن.

- ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ بە کەلەرمی سوور، کەلەرمی سوور پۆتاسیۆمی تێدایە کە ڕۆڵی کاریگەری لە پاراستنی سەلامەتی و لێدانی دڵ بە ڕێکی هەیە. ڕیشاڵ و ئۆکسیدانەکانی ناو کەلەرمی سوور یارمەتی کەمکردنەوەی کۆڵیسترۆڵی خوێن دەدەن، ئەمەش مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

- سەلامەتی مێشک بە کەلەرمی سوور، کەلەرمی سوور کانزای وەکوو مەنگەنیز و ئەنزیمی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی خانەکانی مێشک و کاری دەمارەکان دەدات، بەکارهێنانی ڕێکی کەلەرمی سوور دەتوانێت ڕێگری لە زەهایمەر و نەخۆشییەکانی ناسینەوە لە بەساڵاچوواندا بکات.


سەرچاوەکان



482 بینین