بۆچی ئاو ناسووتێت؟

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-12-16-21:18:00 - کۆدی بابەت: 10681
بۆچی ئاو ناسووتێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی ئاو ناسووتێت (بە ئینگلیزی: why water is not burn، بە عەرەبی: لماذا الماء لا يحترقئاو کە شێوگە کیمیاییەکەی بریتییە لە H2O، ماددەیەکی نازیندەیی کیمیایی بێبۆن و بێتام و بە نزیکەیی بێڕەنگە، یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی زەوی، نزیکەی ٧١٪ ڕووکاری زەوی لە ئاو پێکدێت، تێکڕای زیندەوەرانی سەرزەوی پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ زیندوومانەوە و بەردەوامی لە ژیان. ئاو لە هایدرۆجین و ئۆکسجین پێکدێت، ئەم دوو گەردە پێکهاتەی سەرەکین بۆ کرداری سووتان، بەڵام ئاو توانای سووتانی نییە، تەنانەت بۆ کوژاندنەوەی ئاگریش بەکاردێت.

ئاو بۆچی ناسووتێت؟

هایدرۆجین گەردێکی گڕگرتووە، لە کاتێکدا کە ئۆکسجین یەکێکە لە پێویستییەکانی دروستبوونی ئاگر و کرداری سووتان، بەڵام خودی ئۆکسجین گڕگرتوو نییە. گڕگرتوویی توانای ماددەیەکە (ماددەیەکی گڕگرتوو) بۆ دابینکردنی وزەی پێویست تاکوو دوای نزیکبوونەوەی گڕێک لێی بەردەوامی بە ئاگرگرتن بدات و بسووتێت.
کاتێک ئۆکسجین لەگەڵ هایدرۆجیندا یەک دەگرێت، لە ئەنجامدا ئاو دروست دەبێت، کاتێک ئەم دوو توخمە یەک دەگرن بڕێکی زۆر لە وزە لە شێوەی گەرمی و ڕووناکیدا دەردەپەڕێنن. ئاو بەتەواوی ڕەوشتی جیاوازە لە هەریەک لە هایدرۆجین و ئۆکسجین، ماددەیەکە خۆی بە کارلێکی سووتان دروست بووە و ناتوانێت ئاگر بگرێت.


سەرچاوەکان



712 بینین