چۆن خۆت لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزیت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-25-20:44:00 - کۆدی بابەت: 10773
چۆن خۆت لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەپارێزیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانی شەکرەیان هەیە، قەڵەون، یاخود پارێز ناکەن لە هیچ خواردنێک و ژیانێکی بێ جووڵە و وەستاویان هەیە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە هەیە. لێرەوە فێردەبیت کە چۆن خۆت لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بپارێزیت؟

ڕێنماییەکان بۆ دووربوون لە نەخۆشی شەکرە

- یەکەم

وەرزش کردنی بەردەوام، بەلایەنی کەمەوە هەفتەی سێجار هەر جارەی کاتژمێرێک وەرزش کردن بکرێت، وەرزش کردنێکی مامناوەند بۆ سەخت، بە بەرنامەیەکی بەردەوام، ئەگەر شەکرەیەکی سەرەتایی هەبێت بەم شێوازە کۆنترۆڵ دەبێت.

- دووەم

خۆراکی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینی زۆر و خواردنی خێرا و خواردنەوە گازییەکان و خواردنی لە قوتونراو، گرنگیدان بە سەوزە و میوە و چەرەسات، وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولییەکان.

- سێیەم

دوورکەوتنەوە لە دوودڵی و دڵەڕاوکێ و خەفەت خواردنی زۆر چونکە دوور نییە ئەمانە شەکرە بەرز بکەنەوە.

- چوارەم

پشکنینی چەورییەکانی خوێن و شەکرەی خوێن و پەستانی خوێن شەش مانگ یان ساڵی جارێک، پارێز کردن و وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی پێویستدا چونکە چەوری سەر جگەر دەبێتە هۆی شەکرە.

- پێنجەم

دوورکەتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان و دەرزی بەبێ ڕاوێژی پزیشک چونکە هەندێک چارەسەر و دەرزی شەکرە بەرز دەکەنەوە.


سەرچاوەکان



270 بینین