چاندنی نۆک

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-02-17-22:32:00 - کۆدی بابەت: 11042
چاندنی نۆک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی نۆک (بە ئینگلیزی: Planting chickpea، بە عەرەبی: زراعة الحمصنۆک یەکێکە لە ئەو بەرهەمانەی کە نشینگەی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تکیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقایە، پێویستی بە هاوینێکی گەرم هەیە، لە بەهاردا دەچێنرێت و پاش وەرزێکی گەشە کردنی درێژخایەن لە کۆتایی هاویندا پێدەگا، کاتێک لێدەکرێتەوە کە بەرەکەی بە تەواوەتی گەورە بووبێت لە ناو بەرگەکەیدا.

بنجی نۆکەکان ڕووەکی بچووک و هاوشێوەی دەوەنن قەبارەی بچووکیان وایکردوە کە بۆ چاندن لە گۆزەکانیشدا گونجاو بن، واتە هاوشێوەی تەماتەکان لە ماڵەوەشدا دەچێنرێت، بە گوێرەی جۆری نۆکەکە گوڵی ڕەنگ جیاواز دەگرێت وەک سپی، مۆر، پەمەیی یاخود شین، بەڵام لە پاش گوڵگرتنیش ڕووەکەکە بەردەوام دەبێت لە گەڵا دروستکردن، وەرزی گوڵگرتنیشی لە بەهاردایە.

هەنگاوەکانی چاندن

  • سەرەتا پێویستە خاکێکی بۆ ئامادەبکرێت کە شیبووەوە بێت و بەخێرایی وشکبێتەوە هەروەها ئاو تێیدا کەڵەکە نەکات.
  • پاشان تۆوەکە دەچێنرێت، قوڵایی چاندنەکە بە گوێرەی قەبارەی تۆوەکەیە، ئەوانەی کە بچووکن لە قوڵایی ٢.٥ سانتیمەتر دەچێنرێن، بەڵام ئەوانەی کە گەورەن لە قوڵایی پێنج سانتیمەتردا دەچێنرێن.
  • مەودای نێوان تۆوێک بۆ دانەیەکی تر باشترە بە نزیکەیی بگاتە ١٠ سانتیمەتر.
  • لە دوای چاندنی لە جێگەی گونجاودا نۆکەکان بە باران گەشەی خۆیان دەکەن.

شێوازی گرنگیپێدان

پێویستی بە خاکێکە کە پلەی ترشێتییەکەی لە هاوکێش نزمتربێت واتە ترش بێت لە نێوان ٥.٣-٧ پلەدا گونجاوە، بەڵام شەش پلە خاکێکی نموونەییە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڕووناکی خۆری ڕاستەوخۆی هەبێت، بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە ٦-٨ کاتژمێر ڕووناکی خۆری بەربکەوێت، جێگەکەی باشترە دەوڵەمەند و بەپیت بێت بە ماددەی خۆراکی.

کاتێک لە جێگەیەکی گونجاودا دەچێنرێت پێویستی بە گرنگیپێدانی زۆر نییە، بەڵکوو بە ئاسانی گەشە دەکات و بنجەکانیش خۆیان پاڵپشتی یەکتری دەکەن، نۆک پێویستی بە بارانی زۆر و خاکی شێدارە بۆ گەشە کردن، بەڵام لە ناوچە گەرمەکاندا و لەکاتی نەبوونی بارانی پێویست بەکارهێنانی سیستمی قەترە باشترین شێوازە بۆ ئاودان، جگە لە ئەمانەش ئەگەر ژمارەی بنجەکانی تەنیشت یەکتر زۆر بن، ئەوا پێویستی بە تەنک کردنەوە هەیە بۆ ئەوەی گەشەی تەواو بکەن.  

گوڵەکانی خۆیان دەپیتێنن و پێویستیان بە هۆکاری دەرەکی نییە بۆ گواستنەوەی دەنکە هەڵاڵەکانیان، بە گوێرەی جێگە و هەلومەرجی جێگەکەی ئەوا گەشەکردنەکەشی دەگۆڕێت، بەنزیکەیی لە پاش تێپەڕبوونی ٨٥-١٠٠ ڕۆژ لە چاندنی تۆوەکانیان پێدەگەن، درێژییەکەی دەگاتە ٢٠ سانتیمەتر و پانییەکەشی دەگاتە نزیکەی ٦١ سانتیمەتر، بۆ دڵنیابوونەوە لە پێگەیشتنی دەبێت سەرنجی گەڵاکانی بدرێت، کە گەڵاکانی ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ زەرد و قاوەیی و وشک دەبن، پێویستە لەم کاتەدا تەواوی ڕووەکەکە بە ڕەگەکەشییەوە دەربهێنرێت، پاشان لە جێگەیەکی تەختدا دابنرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی وشک ببێتەوە. 


سەرچاوەکان



415 بینین