دەرمانی دژە کەڕوو

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2023-09-24-22:39:00 - کۆدی بابەت: 11365
دەرمانی دژە کەڕوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەرمانی دژە کەڕوو (بە ئینگلیزی: Anti fungal drug، بە عەرەبی: مضاد فطري) بریتین لەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ چارەسەری هەوکردنەکان کە بەهۆی کەڕووەکان تووشی لەشی مرۆڤ دەبێت کە زۆربەی کات کاریگەری لەسەر پێست، قژ و نینۆکەکان هەیە، هەرەوەها هەوکردنی کەڕوویی دەتوانێت کاربکاتە سەر کۆئەندامی هەناسە و کۆئەندامی سووڕانیش.

هەندێک لە بەکارهێنانەکانی دژە کەڕووەکان

  1. بەکاردێن بۆ چارەسەری کێشەی پێست، نینۆک، پەنجەکانی پێ و قژ.
  2.  بەکاردێن بۆ چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی هەرس.
  3.  بەکاردێن بۆ چارەسەری برینی ناو دەم.
  4.  چارەسەری هەوکردنی پەردەی مێشک کە هەندێک جار هۆکارەکەی کەڕووەکانن.
  5. بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی هەکردنی کۆئەندامی زاوزێ لە ئافرەتان کە هۆکارەکەی کەڕووە.
  6.  بەکاردێن بۆ چارەسەری هەوکردنی میز و میزەڕۆ.
  7.  بەکاردێن بۆ هەوکردنی گوێ کە هۆکارەکەی کەڕوو بێت.

جۆرەکانی دەرمانی دژە کەڕوو

دەتوانیت دەرمانی دژە کەڕوو وەربگریت وەک:

  • کرێم، جێڵ، مەڵحەم، قەترە یان سپرا
  • کەپسۆل، حەپ یان شروب
  • دەرزی
  • پێسساری یان شاف: حەبێکی بچووک و نەرمە کە دەیخەیتە ناو زێ

چۆنیەتی ئیشکردنی دەرمانە دژە کەڕووکان

دەرمانەکە هەڵدەست بە لەناو بردنی خانەکانی کەڕووەکە، بۆ نموونە، بە کاریگەری دروست کردن لەسەر ماددەکانی ناوەوەی دیواری خانەی کەڕووەکە، کە وا دەکات خانەکە لاواز ببێت و بمرێت، بەمەش ڕێگری دەکات لە گەشەکردن و زۆربوونی خانەکانی کەڕووەکە.

  • ئەزۆلس (fluconazole یان Diflucan®)، دژە کەڕووی دەستکرد (دروستکراوی مرۆڤ) کە ڕێگری لە کەڕوو دەکات لە گەشەکردن.
  • ئەکاینۆکاندینس (micafungin یان Mycamine®)، دژە کەڕووی نوێی نیمچە دەستکرد کە هێرش دەکەنە سەر دیواری کەڕووەکە و تێکی دەشکێنن.
  • پۆلینس (nystatin یان Bio-Statin®)، چارەسەری دژە کەڕوو (بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات) کە خانەی کەڕووەکە لەناو دەبات.

دابەشکردنی دەرمانەکانی دژە کەڕووەکان

دەرمان بۆ ژێر پێست و سیستەمی دەردەکەڕوویی (سەبکیوتەینیۆس مایکۆسس):

  • Voriconazole
  • Posaconazole
  • Micafungin
  • Ketoconazole
  • Itraconazole
  • Flucytosine
  • Fluconazole
  • Caspofungin
  • Anidulafungin
  • Amphotericin B

دەرمان بۆ دەردە کەڕووی پێست (کیوتەینیۆس مایکۆسس):

  • Terconazole
  • Terbinafine
  • Nystatin
  • Miconazole
  • Griseofulvin
  • Econazole
  • Clotrimazole
  • Butoconazole

کاریگەری لاوەکییەکانی دەرمانی دژە کەڕوو

  • ئازاری سک
  • سکچوون
  • سەرئێشە
  • باوبژە
  • خوران و سووربوونەوە
  • لیر
  • بەدهەرسی

بە دەگمەن، دەرمانی دژە کەڕوو لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی گەورە وەک:

  • زیانگەیاندن بە جگەر (زەردوویی).
  • کاردانەوەی توندی هەستیاری وەک ئەنافیلاکس.
  • کاردانەوەی توندی هەستیاری پێست وەک بڵق و پێست هەڵدان.


سەرچاوەکان



724 بینین