دەستنیشان و چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-31-22:44:00 - کۆدی بابەت: 11572
دەستنیشان و چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی

ناوه‌ڕۆك

 

ناساندن

دەستنیشان و چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی (بە ئینگلیزی: Diagnosis and treatment of rheumatoid arthritis، بە عەرەبی: تشخيص و علاج التهاب المفاصل الروماتويدي) هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی نەخۆشییەکی هەوکردنی درێژخایەنە کە بەزۆری کاریگەری لەسەر جومگەکان هەیە. بەڵام لە هەندێک کەسدا، ئەم حاڵەتە دەتوانێت زیان بە کۆئەندامە جۆراوجۆرەکانی جەستە بگەیەنێت، لەوانە پێست، چاو، سییەکان، دڵ و بۆرییەکانی خوێن.

سەرەتا هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کاریگەری لەسەر جومگە بچووکەکان دەبێت، بەتایبەتی ئەو جومگانەی کە پەنجەکان دەبەستنەوە بە دەستەکان یان ئەوانەی پەنجەکانی پێ بە پێیەکانەوە دەبەستنەوە.

بە پێچەوانەی زیانەکانی سەوەفان، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کار لەسەر ناوپۆشی جومگەکان دەکات و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی بە ئازار کە لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمانی ئێسک و شێواوی جومگەکان.

هەوکردنی پەیوەندیدار بە نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدی هەمان ئەوەیە کە دەتوانێت تووشی بەشەکانی تری لەش ببێت. لە کاتێکدا جۆرە نوێیەکانی دەرمان هەڵبژاردنەکانی چارەسەریان باشتر کردووە بەشێوەیەکی بەرچاو، بەڵام هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی هێشتا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمئەندامی جەستەیی.

لەسەدا چلی ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە نیشانەیان هەیە لە دەرەوەی جومگەکانیان، کە دەکرێت نیشانەکان کاربکاتە سەر پێست، چاو، سییەکان، دڵ، گورچیلە، لیکە ڕژێنەکانی دەم، دەمارە شانە، مۆخی ئێسک و بۆرییەکانی خوێن.

دەستنیشانکردن

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەستنیشان دەکرێت بە پێداچوونەوەی نیشانەکان، ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی، و ئەنجامدانی تیشکی ئێکس و پشکنینی تاقیگەیی. باشتر وایە زوو دەستنیشانکردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بکرێت، لە ماوەی شەش مانگ دوای دەستپێکردنی نیشانەکان بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی نەخۆشییەکەیان هەیە دەست بکەن بە چارەسەر بۆ کەمکردنەوە یان ڕاگرتنی پێشکەوتنی نەخۆشی (بۆ نموونە، زیان گەیاندن بە جومگەکان). دەستنیشانکردن و چارەسەری کاریگەر، بەتایبەتی چارەسەر بۆ سەرکوتکردن یان کۆنترۆڵکردنی هەوکردنەکە، دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بدات.

کێ دەبێت دەستنیشانی بکات و چارەسەری بکات؟

پزیشکێک یان تیمێکی پزیشکی کە پسپۆڕن لە چاودێریکردنی نەخۆشەکانی هەوکرندی جومگەی ڕۆماتیدی پێویستە دەستنیشانی بکەن و چارەسەری پێویستی بۆ دیاری بکەن. ئەمە بە تایبەتی گرنگە چونکە نیشانەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دیاریکراو نین و لەوانەیە وەک نیشانەکانی نەخۆشییەکانی تری هەوکردنی جومگەکان بێت.

ئەو پزیشکانەی کە تایبەتمەندن بە نەخۆشی جومگەکان پێیان دەوترێت پزیشکی ڕۆماتیزم و دەتوانن دەستنیشانکردنێکی ڕاست و دروست بکەن.

نیشانەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بریتین لە:

  • نەرمبوون، گەرمبوون و هەڵئاوسانی جومگەکان
  • ڕەقبوونی جومگەکان کە بەزۆری خراپترە لە بەیانیان و دوای ناچالاکی
  • ماندووبوون و لاوازی
  • تا
  • کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن

چۆن مامەڵە لەگەڵ هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەکرێت؟

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەر بکرێت و بەڕێوەببرێت بە دەرمان و ستراتیژی بەڕێوەبردنی خۆیی. چارەسەر بۆ هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بەزۆری بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەگرێتەوە کە هەوکردن خاو دەکەنەوە و ڕێگری لە شێواندنی جومگەکان دەکەن کە پێی دەوترێت دەرمانی دژە ڕۆماتیزمەی گۆڕاو (Modifying antirheumatic drugs or DMARDS).

چارەسەری بایۆلۆجی (Biological Response) دەرمانێکە کە چارەسەرێکی کاریگەری هێڵی دووەمە.  جگە لە دەرمانەکان، خەڵک دەتوانن بەڕێوەبردنی  هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی خۆیان بکەن بە ستراتیجی بەڕێوەبردنی خۆبەڕێوەبردن کە سەلمێنراوە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و کەمئەندامێتی، ڕێگەیان پێدەدات بەردەوام بن لەو چالاکییانەی کە بۆیان گرنگە. ئەو کەسانەی کە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە دەتوانن ئازار کەم بکەنەوە و کرداری جومگەکان باشتر بکەن بە فێربوونی بەکارهێنانی پێنج ستراتیژی بەڕێوەبردنی نەخۆشی جومگەی سادە و کاریگەر.

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کاریگەری لەسەر زۆرێک لە لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانە هەیە لەوانە کار و چالاکی کۆمەڵایەتی. خۆشبەختانە، چەندین ستراتیجی تێچووی هەرزان هەن لە کۆمەڵگادا کە سەلمێنراون کە کوالیتی ژیان باشتر دەکات.

ستراتیجییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی بریتین لە:

لە ڕووی جەستەییەوە چالاکبوون: پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کەسانی پێگەیشتوو بە شێوەیەکی مامناوەند چالاک بن لە ڕووی جەستەییەوە بۆ ماوەی ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا، وەک پیاسەکردن، مەلەکردن، یان پاسکیل سواری ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا. دەتوانیت ئەم ٣٠ خولەکە دابەشبکرێت بۆ سێ جاری دە خولەکی لە ماوەی جیاوازی ڕۆژدا.  هەروەها چالاکی جەستەیی بەردەوام دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تر کەم بکاتەوە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و خەمۆکی.

ڕۆشتن بۆ بەرنامەی چالاکی جەستەیی کاریگەر: ئەگەر نیگەرانیت دەربارەی خراپترکردنی هەوکردنی جومگە یان دڵنیا نەبوون لەوەی چۆن بە سەلامەتی وەرزش بکەیت، بەشداریکردن لە بەرنامەکانی چالاکی جەستەیی دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و کەمئەندامێتی پەیوەست بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدییەوە بدات و دەروون و توانای جووڵە باشتر بکات. پۆلەکانی فێربوون و وانەکانیان لە پارکە ناوخۆییەکان و ناوەندەکانی کۆمەڵگا بەڕێوەدەچن. ئەم پۆلانە دەتوانن یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە تا هەست بە باشتربوون بکەن. 

بەشداربوون لە پۆلێکی پەروەردەی خۆبەڕێوەبردن: ئەو بەشداربووانەی کە هەوکردنی جومگەیان هەیە و (بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیشەوە) متمانەیان بەهێزدەبێت بە فێربوونی چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانیان، چۆنیەتی ژیانێکی باش لەگەڵ هەوکردنی جومگەکان و چۆنیەتی کاریگەری هەوکردنی جومگەکان لەسەر ژیانیان.

وازهێنان لە جگەرەکێشان: جگەرەکێشان هەوکردنەکە خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی کێشەی پزیشکی تر. هەروەها جگەرەکێشان دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە لە ڕووی جەستەییەوە ناچالاک بمێنیتەوە، کە بەشێکی گرنگی بەڕێوەبردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدییە.

بوونی کێشێکی تەندروست: قەڵەوی دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی زۆر بۆ ئەو کەسانەی کە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە، بۆیە گرنگە کە کێشێکی تەندروست بپارێزیت.


سەرچاوەکان



280 بینین