ڕێژەی ساڵانەی خواردنی برنج لە عێراق

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-12-09-18:36:00 - کۆدی بابەت: 11706
ڕێژەی ساڵانەی خواردنی برنج لە عێراق

ناوه‌ڕۆك


سەرەتا

برنج (بە عەرەبی: ارز یان تمن، بە ئینگلیزی: Rice) دانەوێڵەیەکە کە خواردنی سەرەکییە لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئاسیا. برنج لە زۆرێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیش بە خوانێکی سەرەکی ڕۆژانەی دانیشتووان دادەنرێت، لە دروستکردنی زۆر خواردنی سەرەکی بەکاردێت.

ڕێژەی ساڵانەی خواردن و هاوردەکردنی برنج لە عێراق

بە گوێرەی ئامار و داتای ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) دەرکەوتووە کە تێکڕای بەکارهێنان و خواردنی برنج بۆ هەر تاکێک لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ نزیکەی ٣٧ کیلۆگرام بووە.

لە کاتێکدا تێکڕای بەکارهێنانی برنج بۆ هەر تاکێک لە ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ نزیکەی ٣٦٫٨ کیلۆگرام بووە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی وڵاتی ئەمریکا، وڵاتی عێراق لە پلەی دەیەمی هاوردەکارانی برنجی ئەمریکیدایە لە جیهاندا، هەروەها لە دوای وڵاتی سعوودیە لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هاوردەکردنی برنج.

عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار تۆن برنجی هاوردە کردووە. لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٩٠٠ هەزار تۆن برنجی هاوردە کردووە و هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار تۆن برنجی لە دەرەوە هاوردە کردووە.


سەرچاوەکان



371 بینین