ئەو خۆراکانەی بەسوودن بۆ گورچیلە

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-01-16-19:24:00 - کۆدی بابەت: 11857
ئەو خۆراکانەی بەسوودن بۆ گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو خۆراکانەی بەسوودن بۆ گورچیلە (بە ئینگلیزی: Foods that are beneficial for the kidneys، بە عەرەبی: الاكلات المفيدة للكلی)، گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە، کار و فەرمانی ئەم ئەندامە وەک فلتەرێکی سروشتی وایە و ماددەی ژەهراوی و ئاوی زیادە لە لەش دەکاتە دەرەوە. جگە لەوە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن دەدات. بۆ پاراستنی ئەم ئەندامە گرنگە، کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە بەسوودن بۆ گورچیلە و دەتوانین بیانخۆین.

خۆراکە بەسوودەکان

١- شووتی
شووتی یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ گورچیلە. لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن ئەو کەسانەی کە زیاتر شووتی دەخۆن، بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر شووتی دەخۆن، گورچیلەیان بێ زیان ترە. شووتی ١١ گرەم کاربۆهیدرات، ٠/٢ گرام چەوری، ٠/٩ گرام پڕۆتین و ٤٦ کالۆری تێدایە. هەروەها ئەم میوەیە ڤیتامین ئەی، بی٥ و بی٦ـی، مەگنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە. جگە لەوانە
شووتی دژە ئۆکسێنی هەیە بەناوی لیکۆپین. لەبەرئەوە ڕێگری دەکات لە زیان و نەخۆشی گورچیلە. باشترە لە بەکارهێنانی ئەم میوەیەدا هاوسەنگی ڕابگیرێت ئەگەرنا ڕەنگە کاریگەری لاوەکی هەبێت. ئەگەر نەخۆشی گورچیلەت هەیە، بەدڵنیاییەوە پێش خواردنی ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکە.

٢- کەلەرم
کەلەرم خۆراکێکی بەسوودە بۆ گورچیلە. ئەم ماددە خۆراکییە ٦ گرام کاربۆهیدرات، ٠.٦ گرام چەوری، ٢/٩ گرام پڕۆتین و ٣٣ کالۆرییە. هەروەها ڤیتامین ئەی و سی، کالیسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی هەیە. هەروەها ئەنتی ئۆکسانی وەکوو کوێرستین، کەیمفرۆڵی تێدایە. هەrوەها کەلەرم ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات. 

٣- ترێی ڕەش
ترێی ڕەش یان سوور، دەتوانێت یارمەتی پاراستنی گورچیلە بدات، ئەم میوە خۆشە پڕە لە ڕێسڤێڕاترۆل کە زۆر بەسوودە بۆ گورچیلە و پاراستینی. بۆیە با ترێ لەناو خۆراکەکانتان هەبێت.

٤- گێلاس
گێلاس ١٣ گرام کاربۆهیدرات، ٠/٣ گرام چەوری، ١ گرام پڕۆتین و ٥١ کالۆری تێدایە. ئەم میوەیە پڕە لە دژە ئۆکسێن کە دەبنە هۆی سەلامەتی گورچیلە. ڕۆژانە بەکارهێنانی گێلاس دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن

٥- شلیک
شلیک ١٢ گرام کاربۆهیدرات، ١ گرام پڕۆتین و ٤٩ کالۆری تێدایە. ڤیتامین ئەی، سی، کەی، پۆتاسیۆم، فولات و مەنگەنیزی تێدایە. جگە لەوە شلیک تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە، دژی ئۆکسێنی تێدایە و دەتوانێت یارمەتی سەلامەتی دڵ و گورچیلە بدات. 

٦- ئاوی لیمۆ
ئاوی لیمۆ ٢١ گرام کاربۆهیدرات، ١ گرام پڕۆتین، ٦١ کالۆری تێدایە. لەبەرئەوە یارمەتی سەلامەتی گورچیلە و کێشەکانی دەدات. 

٧- سیر
سیر ٤٥ گرام کاربۆهیدرات، ١ گرام چەوری، ٩ گرام پڕۆرین و ٢٠٣ کالۆری تێدایە، زیادکردنی ئەم ماددە خۆراکییە بۆ ژەمی نیوەڕۆ یان ئێوارە گرنگە. زانایان گەشتوون بەو ئەنجامەی کە سیر سوودی زۆری هەیە بۆ گورچیلە.

٨- سێو
سێو میوەیەکی بەتام و بەسوودە کە ١٧ گرام کاربۆهیدرات و ٦٥ کالۆری تێدایە. ئەم میوەیە پڕە لە ماددەی خۆراکی بەسوود، ڤیتامین سی، ڤیتامین کەی، ڕیشاڵ و پۆتاسیۆمی تێدایە. سێو تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە و دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کۆڕستڕۆڵی زیانبەخش بدات. هەروەها ڕێگری دەکات لە کیشەکانی گورچیلە. 

٩- پەتایەی شیرین
پەیوەندی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان شەکرە و کێشەی گورچیلە، بەو پێیەی پەتاتەی شیرین بەسوودترە بۆ شەکرە و ڕێگری لە قەڵەوبوون دەکات، یارمەتی پاراستنی گورچیلەش دەدات.

١٠- پیاز
پیاز ١٥ گرام کاربۆهیدرات، ٢ گرام پڕۆتین و ٦٤ کالۆری تێدایە. پیاز دەبێتە هۆی دروست کارکردنی گورچیلەکان.


سەرچاوەکان



224 بینین