جوگرافیای کیشوەری ئەمریکای باکوور

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-01-20-19:07:00 - کۆدی بابەت: 11880
جوگرافیای کیشوەری ئەمریکای باکوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جوگرافیای کیشوەری ئەمریکای باکوور (بە ئینگلیزی: Geography of the Northern Continent، بە عەرەبی: جغرافية القارة الشمالية) بە سێیەم کیشوەری جیهان دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە دوای (ئاسیا و ئەفریقا) کە ڕووبەرەکەی (٣١،٥) ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە.

ڕووبەری گەورەی کیشوەرەکە  دەکەوێتە هەرێمی مامناوەندی باکوور. بەشێکی بچووکی دەکەوێتە ناوچەی نیمچە خولگەییەوە. بەشێکی تر لە باکووری کەنەدا دەکەوێتە ناو بازنەی جەمسەری باکوور.

هێڵی درێژی ١٠٠ی خۆرئاوا تێپەڕ دەبێت بە ناوەڕاستی کیشوەرەکە لە باکوورەوە بۆ باشوور. نیوەی کیشوەرەکە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ئەم هێڵە نیوەکەی تری دەکەوێتە خۆرئاوایی ئەم هێڵە. بازنەی جەمسەری دەکەوێتە سەر هێڵی پانی (٦٦،٣٣)ی باکوور کە درێژ دەبێتەوە بە ئاڕاستەی باکوور تێدەپەڕێت بە دوورگەیی بافین و گرینلاند. کیشوەری ئەمریکا لە شێوەی  سێگۆشەیەکدایە کە بنەکەی دەکەوێتە باکوورەوە سەری سێگۆشەکە دەکەوێتە باشوور.

ئاو وهەوای کیشوەری ئەمریكای باکوور

شوێن و بەرزو نزمی

لەبەر ئەوەی کیشوەری ئەمریکای باکوور لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان باکوور و باشوور هەیە لە ڕووی ساردی و گەرمییەوە. کیشوەرەکە دەورە دراوە لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا بە زنجیرە چیایەکی تەریب بە زنجیرە دەریایی کە دەبنە ڕێگر لە گەیشتنی کاریگەری ڕەگەزە ئاو و هەواییەکان لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسی و ئارام بۆ ناو کیشوەرەکە. نەبوونی بەربەستی شاخ لە باکوور و باشوور ڕێگە دەدات بە گەیشتنی بای سارد لە زەریای جەمسەری باکوور بۆ ناو وشکانی کیشوەرەکە، بای باشوور گەرم بڵاو دەبێتەوە بۆ دۆڵی میسیسپی خواروو لە چەند مانگێکی دیاریکراوی ساڵدا.

تەوژمە دەریاییەکان

کاریگەری کەم دەبێتەوە لە ناوچە کەناراوییەکاندا کاتێک تێدەپەڕن بە دەوروبەریدا بەڵام گرنگییەکی زۆری هەیە لەسەر بەشەکانی ئابووری و گواستنەوەی ئاویدا. لای کەنارەکانی ئەتڵەسیەوە تەوژمی (الاستوائي) گەرم دەبینرێت کە دەجووڵێت لەخۆرئاوا بەرەو خۆرهەڵات دەسوڕێتەوە بە دەوری دەریای کاریبی دەچێتە ناو کەنداوی مەکسیک کەنارەکانی دراوسێ گەرم دەکات. شێ و باران زیاد دەکات ئەم تەوژمە ناو دەبرێت بە تەوژمی کەنداو.

کەنارەکانی ئۆقیانوسی ئارام تەوژمی ئۆقیانوسی ئارامی باکووریان پیدا تێپەڕ دەبێت بە تەوژمی یابانی گەرم ناو دەبرێت.

پەستان و تۆپەڵە هەواییەکان

کیشوەری ئەمریکای باکوور دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی(٢٠-٧٠)ی باکووری هێڵی یەکسانی. گرنگترین ناوچەکانی پەستان

  • ناوچەی پەستانی بەرز لەسەر ئۆقیانوسی ئەتڵەسی و ئارام.
  • ناوچەی پەستانی نزم لە دەورووبەری هێڵی پانی ٦٠ لە هەردوو ئۆقیانوسی ئەتڵەسی و ئارام.
  • ناوچەی پەستانی گۆڕاو لەسەر کیشوەرەکە، ناوچەی پەستانی نزم لە هاویندا، ناوچەی پەستانی بەرز لە زستاندا.

لە وەرزی زستان پەستان بەرزە دەبێتە سەرچاوەی هەڵکردنی بای وشکی سارد. جگە لە ڕەشەبا، گەردەلوول، سایکلۆنەکان کە تێدەپەڕن بە کیشوەرەکە، هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی باران بە تایبەتی لە ناوچە کەناراوەکانی خۆرئاوادا. لە هاویندا تیشکی خۆر ستوون دەبێت لەسەر هێڵی یەکسانی. پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لەسەر وشکانی ئەمریکا. پەستانی نزم  زاڵ دەبێت بەسەر ناوجەرگەی کیشوەرەکە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕاکێشانی با لە چوار دەوریەوە بە تایبەتی لە کەنداوی مەکسیک و زەریای ئەتڵەسی و کاریگەری دەریا دەگاتە ناوجەرگەی کیشوەرەکە ئاو و هەواییەکی مامناوەندی شێدار زاڵ دەبێت بە سەریدا.

هەرێمە ئاو و هەواییەکان

هەرێمی تەندرا: دەگاتە ئەوپەڕی باکووری کیشوەری ئەمریکای باکوور لە خۆرهەڵاتی لیبرادۆر تاوەکوو خۆرئاوای ئالاسکا. هەرێمی تەندرا ناسراوە بە هاوینی گەرم و کورت، زستانی درێژ و سارد لێرەدا دابارین بە شێوەی بەفرە.

ئاو و هەوایی نیمچە جەمسەری: پیشتێنەیەکی پان دروست دەکات تێدەپەڕێت بە کیشوەرەکە لە نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوادا، ناسراوە بە زستانی زۆر قورسە، هاوینی درێژترە هێڵی گەرمی یەکسانی ٢٠ تێدەپەڕێت بە ستوونی باشووردا، دابارین و باران زیاتر دەبێت لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمای لە نێوان ساردترین و گەرمترین مانگدا دەکەوێتە نێوان -٢٧ لە مانگی کانوونی دووەم ٢٠ لە مانگی ئابدا.

ئاو و هەوای وشکی شێدار: دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵاتی کەنەدا و باکووری خۆرهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جیاوازییەکی گەورە لە پلەی گەرمی نێوان زستان و هاویندا هەیە. بەرەو باشووری خۆرهەڵات بڕۆین ئەوا ئاو و هەوا زیاتر گەرم دەبێت و زستانی کەمتر دەبێتەوە.

هەرێمی نیمچە خولگەیی شێدار: ئەم هەرێمە جیادەکرێتەوە بەوەی زستانی مامناوەند و هاوینێکی  زۆر گەرمی هەیە ڕێژەی باران دەکەوێتە نێوان (٥٠٠-١٤٠٠ملم).

هەرێمی ئاو و هەوای مامناوەند: دەکەوێتە کەناری خۆرئاوای ویلایەتی کالی فۆرنیا، هاوینی گەرم و درێژە، ڕێژەی بارانی ساڵانە لە نێوان (٣٠٠-٥٠٠ملم).

هەرێمی ئاو و هەوای زەریای ئارام: دەکەوێتە ناوچەی کەنارەکانی خۆرئاوا لە باکووری هێڵی پانی ٤٢ پلەی باکوور، باشووری هێڵی پانی ٦٠ پلەی باکوور. زستانی مامناوەندە هاوینی گەرمە، پلەی گەرمی ١٤،٤ پلەی سەدی، ڕێژەی دابارینی ساڵانە دەگاتە ٧٥٠ملم.

جۆری خاکی ئەمریکای باکوور

خاکی لاترایت: ئەم جۆرە  خاکە جیادەکرێتەوە لە ناوچەی خولگەیی بەوەی بارانێکی زۆری لئ دەبارێت لە وەرزێکی دیاریکراودا هاوینێکی  گەرم و وشکی هەیە، ئەم خاکە بە پیت نییە.

خاکی قاوەیی: ئەم جۆرە خاکە دروست بووە لە ناوچەی گەڵاوەریو، کە ئاو و هەوایی زیاتر مامناوەندە ئەمە وایکردوە دەوڵەمەند بێت لە ڕووی ماددەی ئەندامی و کانزایی.

خاکی بەراری: بڵاو دەبێتەوە  لە هەرێمی ناوەڕاستی خۆرئاوای ئەمریکا ڕەنگێکی تاریکی هەیە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئەندامی، هەژارە بە ماددەی تفت خاکی بەراری بە پیت ترین خاک دادەنرێت لە کیشوەری ئەمریکای باکوور.

خاکی ڕەش: خاکێکی بە پیتە لە هەرێمی ئەستێپس بڵاو دەبێتەوە، باشترین خاکە بۆ بەرهەم هێنانی گەنم.

خاکی بیابانی: خاکێکی نەرم و تەنکە هەژارە بە ماددەی ئەندامی بڵاو دەبێتەوە لە حەوزەکان و دۆڵەکان، بارانی کەمە بەهەڵم بوون بەرزە .


سەرچاوەکان



446 بینین