فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-02-23-15:23:00 - کۆدی بابەت: 12010
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (بە عەرەبی: القیادة المركزیة للولایات المتحدة، بە ئینگلیزی: United States Central Command)، ناسراو بە سێنتکۆم (Centcom) یەکێکە لە (٧) فەرمانەدەیی شەڕکەری جوگرافی لەنێو (١١) فەرماندەیی شەڕکەری یەکگرتوو لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا.

مێژووی دامەزراندی سێنتکۆم

سێنتکۆم لە دەرئەنجامی قەیرانی بارمتەکان لە ئێران دامەزاوە، کاتێک لە ساڵی ١٩٧٩ چەکدارانی ئێران شای ئێرانیان روخاند، لە ڕۆژانی تازەپێگەیشتووی ڕژێمە نوێیەکەی دژە ئەمرکییدا لەمانگی نۆڤەمبەری ئەو ساڵەدا چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و ٥٢ دیپلۆماتکاری ئەمریکییان بە بارمتە گرت. لەمانگی ئازاردا سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا (جیمی کارتەر) وەک وەڵامێک هێزی ئەرکی هاوبەشی بڵاوپێکردنی خێرا (JTF)ی دامەزراند ئەم هێزە گەشەی کرد و بوو بە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا.

هەرچەندە دوای دەستبەکاربوونی (ڕۆناڵد ڕیگان) وەک سەڕۆکی ئەمریکا دەکرا (JFT) هەڵبوەشێتەوە، بەڵام چالاکیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوەستا سەرۆک ڕیگان لە ١٩٨٣/١/١ بە فەرمی سێنتکۆمی دامەزراند وەک فەرماندەیەکی شەڕکەری تەواو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا. ناوچەی بەرپرسیارێتی سێنتکۆم (CENTCOM AOR) هەرچەندە بارەگای سێنتکۆم دەکەوێتە بنکەی هێزی ئاسمانی ماکدیل لە تامپا لە ویلایەتی فلۆریدایه، بەڵام  ناوچەی بەرپرسیارێتی خۆی بەم ناوچانە دیاریدەکات:
(ئەفغانستان، بەحرەین، میسر، ئێران، عێراق، ئیسرائیل، ئوردن، کازاخستان، کوێت، قیرغستان، لوبنان، عومان، پاکستان، قەتەر، سعودیە، سوریا، تاجیکستان، تورکمانستان، ئیمارات، ئۆزبەکستان، یەمەن).

ئەرک و ئامانجەکانی سێنتکۆم

١- زیادکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بۆ پشتگیریکردن لە بەردەوامیی ئەمریکا.
٢- ئۆپراسیۆن و چالاکی سەربازی لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانان.
٣- قۆستنەوەی جەنگ و ململانێ ناوچەییەکان لە پێناو بەدەستهێنانی زۆرترین دەسکەوت و ناچارکردنی وڵاتانی ناوچەکە بە پێدانی بنکەی ئاسمانی، دەریایی و وشکانی بە هێزەکانی ئەمریکا.
٤- دڵنیابوون لە بەردەوای ڕۆشتن و هاتنی نەوت و غاز لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ژاپۆن، ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئەمریکا.
٥- دڵنیابوون لە بەردەوامی و دەرکەوتنی ئەمریکا وەک دەسەڵاتێکی گەورە و بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ستراتیجی وەک گەڕانەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕێکەوتننامەکان .
٦- بەرزکردنەوەی دروشمی هاوکاری.
٧- ئەنجامدای مانۆڕی سەربازی و هەوڵی هاوبەش بۆ دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ سەربازەکان.
٨- ڕازیکردنی کۆنگرێس بۆ فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە پێناو دەستکەوتی مادیی لە گرێبەستە سەربازییەکان و هێشتنەوەی پێگەی پیشەسازی سەربازی  ئەمریکی وەک سەرچاوەی سەرەکی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم وڵاتانە ڕوو لە سەرچاوەی تر نەکەن.
٩- دابینکردنی هاوکاری و پاڵپشتی سەربازی بۆ وڵاتانی ناوچەکە.
١٠- پاڵپشتی دارایی و ستراتیژی لە کاتی شەڕدا.
١١- بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە توندڕەوەکان.
١٢- ڕکابەری ستراتیجی.
١٣- بنیاتنانی ناوچەیی.

لیستی سەرکردەکانی سێنتکۆم 

١- جەنەڕاڵ روبرت کینغستون١٩٨٥/١٩٨٣
٢- جەنەڕاڵ جورج کریست١٩٨٨/١٩٨٥
٣- جەنەڕاڵ نورمان شوارتسکوف-١٩٩١/١٩٨٨
٤- جەنەڕاڵ جوزیف هور١٩٩١/١٩٩٤
٥- جەنەڕاڵ بینفورد ببی١٩٩٧/١٩٩٤
٦- جەنەڕاڵ ٲنتوني زیني٢٠٠٠/١٩٩٧
٧- جەنەڕاڵ تومي فرانکس٢٠٠٣/٢٠٠٠
٨- جەنەڕاڵ جون ٲبي زید٢٠٠٧/٢٠٠٣
٩- جەنەڕاڵ ولیام ج. فالون٢٠٠٨/٢٠٠٧
١٠- فەریق مارتن دیمبسي٢٠٠٨/٢٠٠٨
١١- جەنەڕاڵ دیفد بتریوس٢٠١٠/٢٠٠٨
١٢- فەریق جون ٲلین٢٠١٠/٢٠١٠
١٣- جەنەڕاڵ جیمس ماتیس٢٠١٣/٢٠١٠
١٤- جەنەڕاڵ لوید ٲوستن٢٠١٦/٢٠١٣
١٥- جەنەڕاڵ جوزیف فوتیل٢٠١٩/٢٠١٦
١٦- جەنەڕاڵ کینیث مکینزي٢٠٢٢/٢٠١٩
١٧- جەنەڕاڵ مایکل کوریلا٢٠٢٢/.......


سەرچاوەکان



229 بینین