وزەی خۆر

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-02-28-17:45:00 - کۆدی بابەت: 12035
وزەی خۆر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

وزەی خۆر (بە ئینگلیزی: Solar energy، بە عەرەبی: طاقة شمسية) وزەی خۆر بەهۆی گەرمی و ڕووناکی خۆرەوە دروست دەبێت و کاتێک بەرهەم دێت کە وزەکە بگۆڕدرێت بۆ کارەبا یان بۆ گەرمکردنی هەوا و ئاو یان ماددەی تر بەکاربهێنرێت، دەتوانرێت وزەی خۆر بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی سووتەمەنی خۆر وەک هایدرۆجین.

کەی وزەی خۆر دۆزرایەوە؟

وزەی خۆر لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین لەلایەن مرۆڤەکانەوە بەکاردەهێنرا، کاتێک مرۆڤەکان تیشکی خۆریان بەکاردەهێنا بۆ داگیرساندنی ئاگر بە ڕەنگدانەوەی تیشکی خۆر لەسەر شتە بریقەدارەکان، دواتر لە سەدەی سێیەمی پێش زایین یۆنانییەکان و ڕۆمەکان هێزی خۆریان بۆئاوێنە بەکارهێنا بۆ داگیرساندنی مەشخەڵ بۆ ڕێوڕەسمی ئایینی.

ئایا وزەی خۆر پاکە؟

بەڵێ وزەی خۆر سەرچاوەیەکی وزەی نوێبووەوە و بێکۆتایە کە هیچ دەردانی گازی زیانبەخش دروست ناکات  تا ئەو کاتەی خۆر بەردەوام بێت لە درەوشانەوە.

کێڵگەی خۆر چییە؟

کێڵگەی خۆر بریتییە لە ڕووبەرێکی گەورەی زەوی کە پانێڵی خۆری بەیەکەوە بەستراو لەخۆدەگرێت کە پێکەوە لەسەر چەندین دۆنم دانراون بۆ دروێنەکردنی بڕێکی زۆر لە وزەی خۆر، لە هەمان کاتدا کێڵگە خۆرەکان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆر بە قەبارەیەکی گەورە دیزاین کراون کە ڕاستەوخۆ دەچنە ناو تۆڕەکەوە.

ئایا دەتوانرێت وزەی خۆر لە ڕۆژێکی هەوردا بەرهەمبهێنرێت؟

بەڵێ دەتوانرێت وزەی خۆر تەنها پێویستی بە هەندێک ئاستی ڕووناکی ڕۆژ هەیە بۆ ئەوەی وزەی خۆر بەکاربهێنرێت.

سوودی وزەی خۆر چییە ؟

  • وزەی خۆر بۆ ژینگە و ڕووەک باشە.
  • وزەی خۆر دۆستی ژینگەیە بە بەکارهێنانی وزەی خۆر خواست لەسەر خەڵوز و سووتەمەنی بەردینی کەم دەبێتەوە.
  • وزەی خۆر سەرچاوەیەکی پاکی وزەیە  وا دەکات ماڵەکەت بەردەوام و کاراتر بێت.
  • وزەی خۆر پارەی کارەبا کەمدەکاتەوە.

چۆن وزەی خۆر پارەی کارەبا کەمدەکاتەوە؟

زۆربەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ڕێگە بە سیستەمی وزەی خۆر دەدەن کە بە تۆڕەوە بەستراوەتەوە بۆ بەکارهێنانی لە شوێنی نیشتەجێبوون و بازرگانی و پیشەسازی، ئەمەش ڕێگە بە خاوەن ماڵەکان دەدات ڕاستەوخۆ سوود لە وزەی خۆر وەربگرن بە دانانی پانێڵی خۆرکارەبای خۆیان بەرهەم دەهێنن ئەمەش پێویستییان بۆ کڕینی کارەبا لە کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان لەناو دەبات یان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە، لە ئەنجامدا پارەی کارەبا بە بەراورد بەو کاتەی کە  سیستەمی وزەی خۆریان دانەناوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر دەبێتەوە.

ئایا دەتوانیت وزەی خۆر لە شەودا بەکاربهێنیت؟

بە یارمەتی سیستەمی هەڵگرتنی وزە دەتوانیت لە ڕۆژدا وزەی خۆر بۆ ئامێرەکانی ماڵەوەت بەکاربهێنیت و وزەی زیادە لەناو پاترییەکاندا هەڵبگریت لە شەودا یان کاتێک ڕۆژانی هەور دێن وزەی هەڵگیراو لە پاترییەوە پێویستییەکانی کارەبات دابین دەکات.

وزەی خۆر نوێ دەکرێتەوە؟

وزەی خۆر لە خۆرەوە دێت بەم شێوەیە هەرگیز تەواو نابێت سەرچاوەیەکی وزەی هەمیشەییە کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ کارەبای بەکارهێنەر.

کارەبای خۆر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی بارگاوی بکاتەوە؟

ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان وەک تێسلا دەتوانرێت بە بەکارهێنانی کارەبای خۆر بارگاویکردنەوە پاترییەکانیان بەخۆڕایی وەربگرن.

١٠ وڵاتی پێشەنگ لە بەرهەمهێنانی وزەی خۆر:

  • ئەڵمانیا  گەورەترین بەرهەمهێنەری وزەی خۆرە لە جیهاندا کە ٣٨ هەزار و ٢٥٠ مێگاوات کە دەکاتە ٢٢%ی توانای وزەی خۆری جیهان.
  • چین زۆرترین دانیشتووانی جیهانە کە خواستێکی زۆری وزەی خۆری هەیە  گەیشتە ٢٨٣٣٠ مێگاوات و گەیشتە پلەی دووەم.
  • ژاپۆن یەکێکە لە پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیای جیهان پیشەسازییەکی زۆر بەهێزی وزەی خۆری هەیە، بە ٢٣ هەزار و ٤٠٩ مێگاوات دانراوە ئەمەش وایکردووە سێیەم گەورەترین مۆلیدەی خۆر بێت لە جیهاندا.
  • ئیتاڵیا وڵاتێکی بچووکە بەڵام دەتوانێت پێشەنگ بێت گەورەترین بەرهەمهێنەرانی وزەی خۆر هەڵکەوتووە بە١٨,٦٢٢ مێگاوات.
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترین ئابووری جیهان ئەمریکا وەک گەورەترین مۆلیدەی وزەی خۆریان  نییە١٨,٣١٧ مێگاوات دانراوە.
  • فەرەنسا توانای ٥٦٧٨ مێگاوات وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت.
  • ئیسپانیا ٥٣٧٦ مێگاوات وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت.
  • ئوسترالیا بە ٤١٣٠ مێگاوات وڵاتی ئۆقیانووسە و وزەی خۆری زیاتر بەرهەم دەهێنێت.
  • بەلجیکا توانای وزەی خۆر ٣١٥٦ مێگاواتی هەیە.
  • کۆریای باشوور ٢٣٩٨ مێگاواتی بەرهەم دەهێنێت.


سەرچاوەکان



243 بینین