مەترسییەکانی وشکەساڵی

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-03-16-14:38:00 - کۆدی بابەت: 12130
مەترسییەکانی وشکەساڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

مەترسییەکانی وشکەساڵی  (بە ئینگلیزی: The dangers of drought، بە عەرەبی: مخاطر الجفافوشکەساڵی بریتییە لە کەمبوونی باران بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ یان کورت خایەن بەجۆرێک کە دەبیتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی،  کەمبوونەوەی شێ لە ناو خاکدا دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی ڕووەک و گیانەوەران و چالاکی مرۆڤ . 

هۆکاری وشکەساڵی چییە؟ 

  • وشکەساڵی دەتوانرێت بەهۆی هۆکاری سروشتییەوە بێت یان دەتوانێت لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی دیکەی پەیوەست بە مرۆڤەوە بێت. 
  • وشکەساڵی لە بنەڕەتدا پەیوەستە بە کارکردنی خولی ئاوی و سیستەمی کەشوهەواوە، گۆڕانکاری لە شێوازی با و کەشوهەوادا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری درێژخایەن لە ڕێژەی ئاسایی بارانباریندا.  
  • گۆڕانکارییەکانی مرۆڤ لە سیستەمی ڕووبارەکاندا یان زیاد بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان دەتوانن ببنە هۆی نیشانەکانی وشکەساڵی. 
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەریاکان و زەوییەکان کاریگەرییەکی سەرەکییە لەسەر وشکەساڵی. 
  • گەرمبوونی پلەی گەرمی ڕووی زەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵمبوونی شێ لە زەوییەوە، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر توندی و درێژی وشکەساڵی.  

کاریگەرییەکانی وشکەساڵی چین؟ 

لەو شوێنانەی کە وشکەساڵی ڕوودەدات، دەتوانێت ببێتە هۆی نائارامی کۆمەڵایەتی و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووان. 

هەندێک جار برسێتی و کەمبوونی ئاوی پاک دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی دانیشتووان و گیانەوەران. 

  • وشکەساڵی دەتوانرێت هاندەری تووشبوون بە نەخۆشی بێت لە بەرهەمدا، کەمی بەرهەم دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک. 
  • وشکەساڵی کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو ئاژەڵانە هەیە کە بۆ خۆراک بەخێو دەکرێن، لە کاتی وشکەساڵیدا ئاژەڵەکان ئەگەری بەدخۆراکی و نەخۆشی و مردنیان هەیە. 
  • بارودۆخی وشک و ئاگرکەوتنەوە زۆرجار هۆکاری وشکەساڵی دەبن، زیان بە تەندروستی دەگەیەنن ئاگر و وشکی خاک و ڕووەک ژمارەی ئەو گەردیلانە زیاد دەکات کە لە هەوادا هەڵواسراون، وەک دووکەڵ و فلۆرۆکاربۆن، ئەم ماددانە دەتوانن ڕێڕەوی بۆرییەکانی هەناسە و سییەکان بخورێنن و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک تەنگەنەفەسی خراپتر بکەن.  
    وشکە ساڵی مەترسی تووشبوونی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و هەوکردنی سییەکانی بەکتریا زیاد بکات. 
  • ئەو کەسانەی کە لە کاتی وشکەساڵیدا چالاکیی وەرزشی پەیوەست بە ئاوەوە ئەنجام دەدەن، لەوانەیە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە ئاوییەکان زیاتر بێت کە بەهۆی بەکتریا و مشەخۆرەکان و پیسکەرەکانی تری وەک ماددە کیمیاییەکان و کانزا قورسەکانەوە دروست دەبێت.  
  • زیادبوونی نەخۆشییە درمییەکان دەتوانێت دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی وشکەساڵی بێت. 
  • مەترسییەکانی تری نەخۆشییە درمییەکان کاتێک سەرهەڵدەدەن کە وشکەساڵی دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی سەرزەوی و جۆرەکانی تری ئاو. 
  • ئەو حاڵەتانەی پەیوەستن بە وشکەساڵییەوە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە هەندێک حاڵەتی تەندروستی درێژخایەنیان هەیە وەک تەنگەنەفەسی و تێکچوونی بەرگری لەش. 

ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی

  • دانانی یاسایەک بۆ پاراستنی ئاوی ناوخۆیی. 
  • هاندانی خۆبەخشانە بۆ پاراستنی ئاو. 
  • گرانکردنی نرخی ئاو لە وەرزی هاویندا
  • زیادکردنی نرخ لەسەر ئەو کەسانەی ئاو بە مەبەستی ناپێویست بەکاردەهێنن. 
  • ناچارکردنی خەڵکی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو. 

ئەو وڵاتانەی لە داهاتوودا ئەگەری ڕووبەڕووی وشکەساڵییان هەیە


سەرچاوەکان



77 بینین