ئایا چای سەفەری تەندروستە بۆ خواردنەوە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2024-04-06-17:34:00 - کۆدی بابەت: 12447
ئایا چای سەفەری تەندروستە بۆ خواردنەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا چای سەفەری تەندروستە بۆ خواردنەوە؟ (بە ئینگلیزی: Is it healthy to drink tea bags?، بە عەرەبی: هل من الصحي شرب أكياس الشاي؟) چای سەفەری یان کیسی چا کیسێکی بچووکی کونداری داخراوە، بەشێوەیەکی گشتی گەڵای چا، گوڵ یان گەڵای گیای تری تێدەکرێت، لە ئاودا نوقم دەکرێت و دەخورێتەوە، بەکارهێنانی زۆر بڵاوە بەڵام ئایا خواردنەوەی چای سەفەری تەندروستە؟

کیسی چا لە چی دروست دەکرێت؟

زۆربەی کیسە چایەکان لە نایلۆن، پلاستیک یان کاغەزی سپیکراو دروست دەکرێت، هەروەها زۆرێک لە کیسە چایەکان بە جۆرێک لە چەسپ دادەخرێن. بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی و ناتەندروستییەکەی پێویستە چاوێک بە کەرەستەکانیدا بخشێنرێتەوە کە لە دروستکردنیدا بەکارهێنراوە.

لە کاتێکدا بەشێک لە کیسە چایەکان لە کاغەز دروست دەکرێن بەشێکی تریان لە جۆرێک پلاستیک دروستدەکرێن، هەرچەندە پلاستیکەکە کاتێک دەیخەیتە ناو ئاوی گەرمەوە ناتوێتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات تێیدا و مایکرۆپلاستیکەکان دەخاتە ناو چایەکەوە، بەمەش مایکرۆپلاستیکەکان لەگەڵ چایەکەدا دەخورێنەوە و دەچنە جەستەوە.

کیسە چایە کاغەزییەکانیش هەرچەندە لە کاغەز دروستکراون بەڵام زۆرجار کاغەزی سپیکراوە، هەروەها زۆرجار بە جۆرێک لە چەسپ دادەخرێن بەمەش لە هەردوو بارەکەدا دەتوانن کاریگەری زیانبەخش دروست بکەن.

ئایا چای سەفەری خراپە؟

بە پشتبەستن بە پێکهاتەی کیسی چاکە دەگۆڕێت، هەروەک بەشێک لە کیسی چایەکان لە پلاستیک دروستکراون و مایکرۆپلاستیکەکان زیانبەخشن کەواتە ئەو کیسە لە کاتی توانەوەی چاکەدا تێکەڵ بە چاکە دەبێت و دەچێتە جەستە، هەرچەندە بە ڕوونی زیانی مایکرۆپلاستیک بۆ جەستە نادیارە بەڵام خواردنی پلاستیک بە شتێکی باش دانانرێت.

لە هەمان کاتدا کیسە چایە کاغەزەکانیش زیانبەخشن، چونکە کیسەی چای سپیکراو ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی وەکوو دایۆکسین لەخۆدەگرێت، کە چەندین مەترسی بۆ جەستە هەیە.

دوور کەوتنەوە لە کیسی چا بڕیارێکی باش دەبێت، بەڵام ئەگەر بەکارهێنرا باشترە چایەکە یان پێکهاتەکەی ناوی بە كیسەكەیەوە بەكارنەهێنرێت، بەڵكو چایەكەی ناوی دەربهێنرێت و بكرێتە ناو ئاوی گەرم و تڵپەکەی بپاڵێورێت.


سەرچاوەکان



314 بینین