لیک کردنی دەم لە کاتی خەودا

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-05-02-16:36:00 - کۆدی بابەت: 12742
لیک کردنی دەم لە کاتی خەودا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لیک (بە ئینگلیزی: Saliva، بە عەرەبی: اللعاب) شلەیەکی دەرەکی خانەییە کە بەرهەم دەهێنرێت و دەردەدرێت لەلایەن لیکە ڕژێنەوە لەناو دەم. لە مرۆڤدا، لیک نزیکەی ٩٩٪ ئاوە، لەگەڵ ئەلەكترۆڵايت، لینجی، خڕۆکە سپییەکانی خوێن، ئەنزیمەکان، و هۆکاری دژە میکرۆبی.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ڕژانی لیک لە کاتی خەودا ئاساییە. بەرهەمهێنانی لیک لە ماوەی ڕۆژێکدا دەگۆڕێت، لەوانەیە بەگوێرەی سێرکادیان ڕیتم بێت. هەرچەندە خەڵک بە شێوەیەکی گشتی لە ڕۆژدا زیاتر لیک بەرهەم دەهێنن و لە شەودا کەمتر، بەڵام بەرهەمهێنانی لیک لە کاتی خەودا بەردەوامە. ئەم لیکە ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە دەم و قوڕگت چەور بکات کە بۆ تەندروستییەکی باش پێویستە. بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنانی لیک لە کاتی خەودا دەبێتە هۆی ڕژانی لیک بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەمدا. 

هەرچەندە ڕژانی لە کاتی خەوتندا زۆرجار ئاساییە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی ئەنجامی نەخوازراو. بۆ نموونە، زۆر ڕژانی دەتوانێت ببێتە هۆی درز بردن لە دەوروبەری لێوەکان و دەم، هەناسەی خراپ، وشکبوونەوە و هەستکردن بە شەرمەزاری.

هۆکارەکانی

شوێن و شێوازی خەوتنت

شوێنی خەوتنت لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوەی چەند دڵۆپ لیک لەسەر سەرینەکەت دەدۆزیتەوە لە بەیانیاندا. کاتێک کەسێک خەوتووە لەسەر پشت، هێزی کێشکردن بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی ئەوەی هەر لیکێک زیاد لە پێویست کە دروستی دەکات لە دەمیدا بمێنێتەوە یان بۆ قوڕگی بڕوات. یاخود نووستن لەسەر یەک لا بەبەردەوامی دەبێتەهۆی دروستبوونی لیک چونکە دەم دەکرێتەوە.

هەوکردن و هەستیاری

ئەگەر تۆ ئەزموونی هەڵامەت، قورگ ئێشە، یان هەستیاری وەرزیت هەیە، ئەم حاڵەتانە لەوانەیە ببنە هۆی هەوکردنی گیرفانەکانت و ڕێڕەوەکانی هەوا دابخەن، کە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە ئاسایی لە ڕێگەی دەمەوە هەناسە بدەیت و ڕێژەیەکی زۆرتر لیک بڕژێت.

هەناسە تەنگی لە کاتی خەودا

هەناسە تەنگی لە کاتی خەودا ئەم حاڵەتە پەیوەندی هەیە بە ناتەواوی هەناسەدان کە دەبێتەهۆی بڕانی کاتی هەناسە لە کاتی خەودا و ڕژانی لیکێکی زۆرتر لە ئاسایی. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتیە لە:

  • پرخە کردن، هەناسە بڕکێ و خنکان لە کاتی خەودا
  • بەخەبەر بوون لە شەودا
  • سەرئێشەی بەیانیان
  • خەواڵوویی بوون لە ڕۆژدا

ددانە کیڕێ

ئەمیش بەیەکێک لە هۆکارەکانی ڕژانی زۆری لیک لە کاتی خەودا دادەنرێت و بەهۆی هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە دروست دەبێت.

کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان

زۆر ڕژانی لیک و بەرهەمهێنانی کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمانن، لەوانە هەندێک دژە بەکتریا، دەرمانی دژە خەمۆکی و ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرکردنی ئەلزەهایمەر بەکاردێن. جەڵدەی مێشک و زەهایمەر و گرفت لە دەمارەکان تووشی حاڵەتی دەردانی لیک دەبیت لەکاتی خەوتدا.

چارەسەرکردنی

ڕژانی زۆری لیک لە کاتی خەوتندا ئاساییە و پێویستی بە چارەسەر نییە. بەڵام ئەگەر باوەڕت بەوە هەیە کە زۆر لە خەودا لیک دەڕژیت، چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت هەوڵی چارەسەر کردنی ئەم حاڵەتەی پێ بدەیت، لە گۆڕینی شێوازی ژیانتەوە بۆ چارەسەری قسەکردن، دەرمان و نەشتەرکاری. هەندێک لە چارەسەرەکان سادەن، لە کاتێکدا هەندێکی تر تەنها بۆ حاڵەتە سەختەکانی ڕاکێشان پێشنیار دەکرێن.

گرنگترین چارەسەرەکان بریتین لە:

  • گۆڕینی شێوازی نووستن
  • چارەسەرکردنی هەستیاری
  • ئامێری ژێرچەنەیی (ماندیبولار)
  • بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس
  • بەکارهێنانی چارەسەرەی قسەکردن
  • دەرمان
  • نەشتەرکاری


سەرچاوەکان



537 بینین