ڕێکخراوی سانتا کروز

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-05-06-13:39:00 - کۆدی بابەت: 12771
ڕێکخراوی سانتا کروز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سانتا کروز (بە عەرەبی؛ سانتا کروز، بە ئینگلیزی؛ Santa Cruz) دەستەیەکی تاوانکاری و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری وڵاتی بۆڵیڤیایە لە کیشوەری باشووری ئەمریکا. کە لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە و بە یەکێک لە مەترسیدارترین گرووپە تاوانکارییەکانی جیهان و باشووری ئەمریکا دادەنرێت. 

زانیارییە گشتییەکان

ناوی تەواو سانتا کروز دی لا سێرا 
دامەزراندن ساڵی ١٩٨٠ 
ناوچەی داگیرکراو هەرێمی سانتا کروز لە بۆڵیڤیا 
ڕەگەز بۆڵیڤی 
چالاکییەکان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، بازرگانیکردن بە پارە، کوشتن، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیل، تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی باشووری ئەمریکا
هاوپەیمان مێدێلین کارتێل، کۆمۆندۆ کارتێل، ڤێرمیلهۆ کارتێل
دوژمن لا کۆرپۆراکیۆن، حکوومەتی بۆڵیڤیا

 

ناوەڕۆک

سانتا کروز کارتێڵ دەستەیەکی تاوانکاری بۆڵیڤییە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە لەو کاتەوە بەرپرسی چەندین کاری تیرۆریستی و نایاسایی بووە لە وڵاتی بۆڵیڤیا، لەوانە کوشتنی بەرپرسی نەهێشتنی تاوانەکان بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە ماڵەکەی خۆیدا، کوشتنی بەرپرسی کارگێڕی هەرێمی سانتا کروز و تەقاندنەوەی نوسینگەکەی، هەروەها کوشتنی ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی وڵاتەکە لە ڕێگەی کردەی خۆ کوژی. دەستەی سانتا کروز یەکێکە لە بەهێزترین دەستە تاوانکارییەکان و بازرگانییەکانی باشووری ئەمریکا کە سێگۆشەیەکی پێکهێناوە لەگەڵ مافیاکانی بەڕازیل و کۆڵۆمبیا بەم دواییانەش مافیاکانی مەکسیکیش بوونە هاوپەیمانی سانتا کروز بۆ کاری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کۆکاین لە ناوخۆی بۆڵیڤیا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جیهان. 

مەترسییەکانی سانتا کروز بۆ داهاتووی باشووری ئەمریکا

پێکهاتەی ئەم دەستەیە وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە وایە لە چەندین لق پێکهاتوون و هەر لقێکیش دابەش دەبێت بۆ لقی بچووکتر. بۆ نموونە لقێک تایبەتە بە بەرهەمهێنانی کۆکاین کە سەرۆکەکەی ئافرەتێکە بەناوی Snake واتا مار کە لە ڕێگەی بازرگانی بە کۆکاین بووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین مافیاکانی بۆڵیڤیا، لە هەمانکتدا لقێکی تر هەیە کە بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەن بەناوی Influencers واتا کارتێکەرەکان کە قەشەیەک بەرپرسیەتی و ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە بەلاڕێدابردنی هەواڵەکان لە بەرژەوەندی مافیاکانی سانتا کروز. بەم شێوەیە دەستەکە لە شەش لقی سەرەکی پێک دێت کە بەم سەرکردانە دەڵێن شەش کەسی یەکەم لە دوای سەرۆک یاخود Boss

لە بارەی ئەم دەستە تاوانکارییە یارییەکی ڤیدیۆیی بەرهەم هێنراوە بەناوی Ghost reacon: wild lands کە باسی یەکەیەکی هەواڵگری ئەمریکا دەکات لەگەڵ یاخیبووەکانی بۆڵیڤیا ڕێکدەکەون "ئێل سێنیۆ" سەرۆکی Santa blanka لەناوبەرن لەگەڵ سەرکردە یەکەمەکانی گرووپەکە. کە سانتا بلانکا لێرەدا هەمان گرووپی مافیایی "سانتا کروزە" ئەم یارییە لەلایەن کۆمپانیای Ubisoftی فەڕەنسی بۆ PS4 و XBOX ONE و PC بڵاوکراوەتەوە. 


سەرچاوەکان



37 بینین