ناساندن
فۆلیک ئەسید پێکهاتەی سەرەکی ڤیتامین Bـەکانە، بەتایبەت ڤیتامین (B9) ڤیتامینێکە بە چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت، کە چەندین کرداری گرنگ لە لەشدا جێبەجێ دەکات، بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆر خواردندا دەدۆزرێتەوە و بوونی هەیە
گرنگی فۆلیک ئەسید بۆ لەش
ـ لە دابەشکردنی خانەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت، هەروەها لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن ڕۆڵ دەگێڕیت، ڤیتامینێکی زۆر گرنگە کە لە ئاستی پێویستدا بەکاردەهێنرێت.
ـ مێتابۆلیزمی دروستبوونی فۆلیک ئەسید لە جگەردا هەیە واتە جگەر دروستی دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ دروست بوون و پاراستنی خانە نوێیەکانی جەستە، یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانکارییەکانی DNA کە هەندێک جار بەهۆی گۆڕانکاری DNA کەسەکە تووشی شێرپەنجە دەبێت.
گرنگی و سوودەکانی بۆ ئافرەتان
ـ بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجام دراون پێویستە ئافرەت مانگێک پێش ئەوەی دووگیان بێت، دەبێت ڕێژەی تەواوی ترشی فۆلیک بخوات و لەسەر بەکارھێنانیشی بەردەوام بێت تاوەکو چوار ھەفتەی سەرەتای دووگیانی.
- فۆلیک ئەسید یارمەتی ژنی دووگیان دەدات بۆ پاراستنی کۆرپەکەی لەو کەموکوڕیانەی لە کۆئەندامی هەستە دەماردا دروست دەبن بە تایبەتی بۆ بڕبڕەی پشت و مێشکی منداڵەکە زۆر گرنگە.
- بۆ بەهێزکردن و درێژبوونی گەشەی قژ و نینۆک زۆر بەسوودە.
ـ بۆ ئەو ئافرەتانەی کێشەی لەبارچوونی منداڵیان هەیە دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ بەرگریکردن لە بوونی پێشوەختەی منداڵ.
ـ منداڵەکە دەپارێزێت لە تووشبوون بە ئۆتیزم.
ـ یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات کە منداڵەکەی بە سروشتی لەدایک ببێت.
- پێویستە ئافرەتان گرنگی بە نانی بەیانی بدەن چونکە نانی بەیانی بەشێکی زۆری ماددەی فۆلیکی تێدایە کە یارمەتیدەری دروستبوونی فۆلیک ئەسیدە لە لەش.
- ئەو خانمانەی دایت دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشیان، پێویستە ڕۆژانە کوپێک شیر بخۆنەوە کە یارمەتیدەرە بۆ دەستکەوتنی بڕێکی باشی فۆلیک ئەسید.
ـ لەکاتی سووڕی مانگانە ئافرەتان پێویستیان بە فۆلیک ئەسید هەیە، چونکە پارێزگاری دەکات لە خوێنبەربوون یاخود پارێزگاری دەکات لە درێژبوونەوەی ماوەی سووڕی مانگانە.
- زۆربەی کات ئافرەتان تووشی خاڵ و لەکەی سەرپێست دەبن یاخود تووشی کێشەی گۆڕانی پێست یان ئەو ئافرەتانەی دەکەونە تەمەنەوە خاڵ لەسەر ڕووخساریان دروست دەبێت، فۆلیک ئەسید یارمەتی دەدات لە چارەسەرکردنی گرفتی ئەو کێشانە.