به‌ره‌ی پۆلیساریۆ

له‌لایه‌ن: - محمد سمیع - به‌روار: 2019-08-06-21:04:00 - کۆدی بابەت: 117
به‌ره‌ی پۆلیساریۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی به‌ره‌ی پۆلیساریۆ

بەرەییەکی جەماوەرییە بۆ ئازادکردنی ساقییەی حەمرا و وادی زەھەب، بە پۆلیساریۆ polisario ناسراوە و لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە کار بۆ سەربەخۆی بیابانی ڕۆژئاوا دەکات و 'کۆماری عەرەبی بیابانی دیموکراتی' یان دامەزراندووە.

دامه‌زراندن

لە 10/7/1973 دامەزراوە بە دەستپێشخەری لاوانی بیابان نشین کە لە زانکۆی (محەمەدی پێنجەم) دەیان خوێند لە ڕیباتی پایتەختی مەغریب بەناوبانگترینیان 'وەلی مستەفا سەید، محەمەد عەبدولعەزیز، وەلەد شێخ بیەدوڵا' پەیڕەوی لە فیکری چەپی سۆشیالیستیان دەکرد.

پۆلیساریۆ له‌ ئێستادا

لەلایەن سەرۆکی کۆچکردووی لیبیا 'موعومەر قەزافی' یەوە ھاوکارییەکی زۆریان پێدەگەیشت و وڵاتی جەزائیریش ڕێگای پێدابون چادرگایەک بکەنەوە لە ویلایەتی تیندۆفی باشور. 

کردەوەی چەکداری خۆیان دەستپێکرد بە ھێرشکردنەسەر ھێزەکانی ئیسپانیا لە 20/5/1973وە ھاوکارییەکی زۆری لە لیبیا وە پێگەشت.

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە لایەن "محەمەد وەلی سەید" ڕەقیبەوە سەرۆکایەتی کرا تا بەرواری 9/7/1976 لەھێرشێکدا کوژرا کاتێ کرایەسەر (نەواکشوتی) پایتەختی مۆریتانیا، دواتر محەمەد عەبدولعەزیزەوە سەرۆکایەتی کرا تاکاتی مردنی لە 1916.

شەڕیان لەگەڵ وڵاتی مۆریتانیا کرد، چەندین شەڕیان لەگەڵ مەغریب کرد لەسەر 'سێگۆشەی بەسود'  کە دەوڵەمەندە بە فۆسفات. ساڵی 1991 شەڕی نێوان پۆلیساریۆ و مەغریب وەستا بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتی بۆ ناوچەکە.

لەلایەن وڵاتە عەرەبیەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن و کۆماری عەرەبی لە 1984 بەفەرمی 'کۆماری بیابان' ی ناساند و ھەمان ساڵ مەغریب کشایەوە لە کۆمکارەکە لەدژی ئەو بڕیارە.
لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە چەند ڕێگاچارەیەک پێشنیار کرا بۆ چارەسەری نێوانیان بە ڕاپرسی گەڕانەوە بۆ مەغریب یاخود سەربەخۆیی ، بەرەی پۆلیساریۆ یەکەمیانی ڕەتکردەوە و دوەمیشیان مەغریب، بۆیە ھەموو ھەوڵەکان بێئەنجام بوون.

نەتەوە یەکگرتوەکان کاری کرد بۆ پرۆسەی ڕاپرسی بەڵام لەبەر ئەوەی نەیان دەزانی کێ مافی دەنگدانی ھەیە یاخود نا ئەویش وەستێنرا، جێمس پەیکەر نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاری ئۆتۆنۆمی بۆ بیابانی ڕۆژئاوا کرد لەژێر دەسەڵاتی مەغریبدا دیسان پۆلیساریۆ ڕەتیدایەوە و مەغریب پێی باشبوو.
 
لە 2002 "کۆفی عەنان" پێشنیاری دابەشکردنی کرد بەشێوازێک دووبەش بۆ مەغریب و بەشێک بۆ پۆلیساریۆ، مەغریب بەتەواوی بەرپەرچی دایەوە، چەند سکرتێرێک بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان گۆڕا و کێشەی بیابان چارەسەر نەکرا.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن دوبەرەکی کەوتووەتە ناو بەرەی پۆلیساریۆ لە 2010 کۆمەڵی 'ھێڵی شەھید' داوای دانیشتنیان دەکرد لەگەڵ مەغریبی عەرەبی، کۆمەڵێکی تر بەناوی بزاڤی لاوانی گۆڕان سەرکردەکانیان بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرد و داوای باشکردنی بارودۆخی پەنابەرانیان دەکرد و گۆڕینی ڕوخسارە  کۆنەکان.


سەرچاوەکان



2508 بینین