ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی - ناتۆ

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2020-06-08-16:06:00 - کۆدی بابەت: 121
ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی - ناتۆ

ناوه‌ڕۆك

ڕێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ

هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ‘NATO’ هاوپەیمانییەکی سەربازی ئەوروپییە، لە گەرمەی شەڕی سارددا دروستبوو بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی 'وارشۆ' ی سەربە ڕوسیا.

دامه‌زراندن

لەساڵی 1949 دامەزرا لەسەر پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی کە لە واشنتۆن ئیمزاکرا لەهەمان ساڵدا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای ڕۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ، هەمو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی بەشدارن تیایدا. 

بارەگا

بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.

ئامانج

ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئەندامەکانییەتی بە ئامرازەکانی سیاسی و سەربازی. ڕێکخراوەکە لە 28 ئەندام پێکهاتوە، هەریەک  لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە گەورەترین هێزی سەربازی هەیە تیایدا، فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئایسلاند، ئیتالیا، لوکسومبورغ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال و بەریتانیا وە لەساڵی 1952 تورکیا و یۆنان و ئەلمانیای ڕۆژئاوای پێشو لە 1955 و جارێکی تر دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا لە 1990 بوون بەئەندام تیایدا، وە لە 1982 ئیسپانیا و چیک و مەجەڕ و پۆڵەندا لە 1999 و بولگاریا لە 2004  بون بەئەندام. 
بەدەرلە 28 ئەندامەکەی خۆی لە کۆبونەوەی لوتکەی لاتیفیا لە ساڵی 2006 داوایان لە بۆسنە و هەرسک و سربیا کرد کە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە.  

ئەو شوێنانەی دەستوەردانی تێداکردووە

-لە ساڵی 1995 دەستوەردانی کرد لەکاروباری بۆسنە و هەرسک و هێزی ئاشتی پارێزی تێدا بڵاوکردەوە.
-لە ساڵی 1999 بەڕێگای ئاسمانی گورزی سەربازی وەشاند لە یۆگسلافیا و هێزی ڕەوانەی کۆسۆڤۆ کرد.
-لە ساڵی 2001 هێزی ڕەوانەی مەقدۆنیا کرد بۆ پاراستنی ئاشتی.
-لە ساڵی 2003 ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی هێزی هاوکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی 'ئیساف' ڕەوانەی ئەفغانستان بکات.
سەرباری هێز و دەستوەردانی سەربازی ناتۆ هەڵدەستێت بە هاوکاری مرۆیی، وەک لەساڵی 2006 لە پاکستان کردیان بۆ هاوکاری زەمینلەرزە، و هاوکاری بۆ ڕووداوی کاترینا لە ئەمریکا لە ساڵی 2006 دا.

دەستپێشخەرییەکانی ناتۆ

-چەند دەستپێشخەرییەکی ئەنجامداوە، گرنگترینیان لە ساڵی 1994 بو لەژێر ناوی 'هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لەدەوروبەری ناتۆ دان' وەک بۆسنە، سربیا و مۆنتینیگرۆ وە پشتیوانی لێکردن.
-لە ساڵی 1997 بنەمایەکیان واژۆ کرد لەگەڵ رووسیا بۆ دروستکردنی 'ناتۆ ڕووسیا' کە ڕێگای دەدا بە ڕوسیا ڕۆڵی ڕاوێژکاری بگێڕێ بۆ ئەو کێشانەی پەیوەندی بە ڕووسیاوە هەیە، لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەی کۆسۆڤۆدا ڕووسیا هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی ناتۆ هەڵپەسارد بۆ ئەوەی کۆڕبەندی ڕووسیا ناتۆ کارابکرێت لە ساڵی 2002 بە شێوەی فەرمی.
- هەروەها دەستپێشخەری ئەستەنبوڵ لە ساڵی 2004 لەژێر ناوی بانگەشەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئارامی و پاڵپشتی ئاشتی لە سنورەکەدا.

پەیکەربەندی ڕێکخراوی ناتۆ

لایەنی سەرەکی بۆ بڕیاردان لە ڕێکخراوی ناتۆ بریتییە لە ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەسی کە هەفتانە کۆدەبنەوە یاخود بەپێی پێویستی، وە سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن سکرتێری گشتییەوە و هاوکاری ئەندامەکان دەکات بۆ گەیشتن بە بڕیاردان و ڕێکەوتن لەسەر دۆزەکان.

ڕێکخراوی ناتۆ چەند لیژنەیەکی تر لەخۆدەگرێت بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبار و خشتەی ڕۆژانە، بڕیارە سیاسییەکان کە کاردانەوەی سەربازی هەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن لیژنەی سەربازی و پێکهاتەی سەرکردایەتی سەربازییەوە دەردەکریت و جێبەجێدەکرێت.
ڕێکخراوەکە هێزی سەربازی هەمیشەیی هەیە و لەکاتی ڕەزامەندی لەسەر کردەیەکی سەربازی وڵاتە ئەندامەکان هێزی زیادەی خۆبەخش ڕەوانە دەکەن.
سکرتێری گشتی بەرزترین کارمەندی ناسەربازی ڕێکخراوەکەیە و بەرپرسە لە پرسپێکردنی ئەندامەکان  و بڕیاردان  وە خۆشی وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانییەکەیە و سەرکردایەتی کارمەندە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوەکە دەکات.


سەرچاوەکان



4851 بینین