گرنگی حەج

له‌لایه‌ن: - مورید كه‌ریم - به‌روار: 2020-06-08-19:07:00 - کۆدی بابەت: 124
گرنگی حەج

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی حەج

حەج بریتیە لە ڕۆشتن بۆ مەککەی پیرۆز بۆ جێ بەجێکردنی چەند ئەرکێکی دیاریکراو ، لە کات و شوێنی دیاریکراودا ، حەج پێنجەم پایەیە لە پایەکانی ئیسلام ، لە ئیسلامدا پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێک یەکجار لە تەمەنیدا حەج بکات بە مەرجی توانین.

مەرجەکانی توانینی حەج

٭ئەبێت کەسەکە لاشەی ساغ بێت و توانای گەشت کردن و جێ بەجێکردنی ئەرکەکانی حەجی هەبێت .
٭ئافرەت پێویستە نزیکێکی خۆیی لەگەڵ بێت وەکو برا ، هاوسەر ، یان نزیکێکی مەحرەم ، یان لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەت بێت، 
٭نەبوونی هیچ مەترسیەک لە ڕێگای حەج ، بە شێوەیەک مەترسی لەسەر ژیان و سامانی نەبێت 

ئەرکەکانی حەج 

( ئیحرام ) ی  چوونە ناو حەج.
( تەواف ) سوڕانەوە بەدەوری کەعبە. 
هاتووچۆی نێوان سەفا و مەروە.
وەستان لە عەرەفە
مانەوە لە موزدەلیفە 
( رەجم ) بەردتێ گرتن 
سەر تاشین 
قوربانی کردن
تەوافی ئیفازه‌ 
مانەوە لە مینا 
تەوافی کۆتایی

سوودەکانی حەج

٭نەهێشتنی دوو بەرەکی لە نێوان خەڵکی.
٭جەخت کردنەوە لەسەر بنەمای یەکسانی لە بەینی خەڵک بە بێ ڕەچاو کردنی ڕەنگ و ڕەگەز و هەژاری و دەوڵەمەندی، هەموو لە یەک شوێن کۆ دەبنەوە و لە یەک جۆر ئەرکی دینی ئەنجام دەدەن لە یەک جۆر بەرگ و پۆشاکدا.
٭ڕاهێنانی موسڵمان لەسەر ئارامگری و خستنە ئەستۆی ناڕەحەتی چونکە ئەرکەکانی حەج داخوازی گەشت و ناڕەحەتییە .
٭پەروەردەکردنی موسڵمان لەسەر بەخشندەیی و دەستبڵاوی لەبەر ئەوەی حەج پێویستی بە خەرجی سامان و تکۆشان ی جەستەیی هەیە .
٭ڕاهێنانی موسڵمان لەسەر پابەندبوون بەکات و ڕێزگرتنی ، لەبەرئەوەی حەج لە کاتی دیارکراودا ئەنجام دەدرێت ، 
لە پڕۆسەی حەجدا موسڵمانانی سەرتاسەری دنیا بە یەکتری دەگەن و یەکیەتی و برایەتی و پەیوەندی توند و تۆڵ  بەدی دەکرێت وە حەج هەلێکە بۆ بەیەک گەیشتنی زانایان وگفت و گۆکردن لەسەر کێشەکانی ئومەت و چارەسەرکردنی ، 
٭بەهێز کردنی پەیوەندی نێوان بەندەو خودا ئەوەش ئاستی گوێڕایەڵی بەندە بۆ فەرمانەکانی خودا دەردەخات، کاتێک موسڵمان کارو وڵات و کەس وکار خۆی جێ دەهێڵێت لەبەر خۆیەکلایی کردنەوە بۆ گوێڕایەڵی خوداو پەرستش، ئەرکەکانی حەجیش پێغەمبەرانمان دەهێننەوە یاد ، هاتوو چۆی نێوان سەفاو مەروە خاتوو هاجەرمان بیر دەهێنێتەوە دایکی پێغەمبەر ئیسماعیل و مەککەش پێغەمبەر و هاوەڵەکانیمان بیر دەهێنێتەوە گۆڕستانی بەقیع کە هاوەڵەکانی پێغەمبەری تێدا نێژراوە ، شەهیدەکانی ئوحود و مزگەوتی قوباء 
٭ڕاهێنانی موسڵمان لەسەر ڕەوشتبەرزی و مامەڵەی جوان ، چونکە ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌جی به‌جێ گه‌یاندووه‌  دروست نیە بۆی وشەی ناشرین بەکاربێنێت یان جوێن بدات یان بە شێوەیەکی ناشین مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تر بکات ،
٭پاکبوونەوە لە گوناه و تاوانەکان. 
٭بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا و خۆشەویستی و بەدەستهێنانی بەهەشت.
٭هەلێکە بۆ ناسینی هزر و ڕۆشنبیری نەتەوەکانی تر چونکە وەرزی حەج خەڵکی ناوچەی جیا جیا کۆ دەکاتەوە 
٭ناسین و بینینی شوێنی جیاواز  چونکە پێویستە بۆ گەیشتنە حەج تێبپەڕیت بە چەند ناوچەیەکدا و سەردانی ئەو ناوچانە بکەیت ، کەواتە لە پاڵ ئەوەدا کە پەرستشە هەلێکە بۆ خۆشی بینین .


سەرچاوەکان



5149 بینین