هەولێر

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2020-06-16-15:08:00 - کۆدی بابەت: 141
هەولێر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ھەولێر (بە کورمانجی: Hewlêr، بە عەرەبی: أربيل‎، بە ئینگلیزی: Erbil) شارێکی دێرینی کوردستانە، ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دادەنرێت کە مێژووی بنیاتنانی بۆ ٦٠٠٠ ساڵی پێش زایینی دەگەڕێتەوە. بە دوو شوێنی مێژوویی بەناوبانگە کە ئەشکەوتی شانەدەر و قەڵای هەولێرە.

زانیاری گشتی

وڵات عێراق
هەرێم هەرێمی کوردستان
پارێزگا هەولێر
پارێزگار ئومێد خۆشناو
ڕووبەر ١١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
دانیشتووان ١،٥٠٠،٠٠٠
بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا ٣٩٠ مەتر
زمان

زۆرینە (کوردی سۆرانی)

کەمینە (تورکمانی و ئاشووری)

ئایین

زۆرینە (ئیسلام)

کەمینە (مەسیحی)

هەڵکەوتەی جوگرافی

هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌ هێڵی پانی ٣٦ پلە لە باکوور و هێڵی درێژی ٤٤ پلە لە ڕۆژهەڵات. لە باکوور شاری دهۆک و وڵاتی تورکیایە، لە باشوور شاری کەرکووک و عێراقە، لە ڕۆژھەڵات شاری سلێمانی و وڵاتی ئێرانە، لە ڕۆژاوا شاری مووسڵ و وڵاتی سووریایە.

شاری‌ هه‌ولێر‌ ده‌که‌وێته‌ قه‌راخی‌ زنجیره‌ چیاکانی‌ زاگرۆسه‌وه‌ و‌ شوێنه‌که‌ی‌ له‌‌سه‌ر‌ ناوچه‌یه‌کی‌ ده‌شتاییدا هه‌ڵکه‌وتووه‌، که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان‌ زێێ‌ گه‌وره‌ و زێێ‌ بچووکه‌وه، هەروەها دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری کوردستان و شوێنێکی گرنگ بووە لە کۆنەوە تا ئێستا. زۆربەی ناوچەکانی زەوی بەپیتن بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری. کەشوھەوایەکی چواروەرزەی ھەیە، ھاوینی گەرمە و زستانی سارد.

مێژووی هەولێر

مێژووی شاری ھەولێر کۆنە و تائێستا دیار نییە بەتەواوی بۆ کەی دەگەڕێتەوە، بەپێی گێڕانەوەکان بێت مێژووی نیشتەجێبوون تیایدا بۆ نزیکەی ٦٠٠٠ ساڵ بەر لە زایینی دەگەڕێتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا ژیانی تێدا بەردەوامە، ئەمەش بە پشکنین لە قەڵای هەولێر و ئەشکەوتی شانەدەردا دەرکەوتووە.

لە ساڵەکانی ٢٣٧١ تاوەکوو ٢٣١٦ـی پێش زایینی بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داھات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری ھێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە ھەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە.

پاشان لەلایەن گۆتییەکانەوە بووە بە بنکەیەکی سەرەکی گۆتییەکان، دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکان، هاوکات دەوڵەتی ئاشووریەکانیش لە باکوور دەمەزرا و دەسەڵاتی لە هەولێر و ناوچەکە پەیداکرد.

پاش شەڕی گۆگامێلا ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر دارای شای ھەخامەنییەکان زاڵبوو و ھەولێر بووە بەشێک لە موڵکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە، کەوتە ژێر دەسەڵاتی چەندین ئیمپڕاتۆرییەتی تر، ساڵی ٢٢٧ لە سەردەمی شا ئەردەشێری ساسانی، لە مەدائینەوە هێرش کرایە سەر ھەولێر، ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ دروستکرا.

ساڵی ٦١٢ لەگەڵ ھاتنی سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و ھەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێھێشت. ساڵی ١٦ـی کۆچی و لە سەردەمی جێنشین عومەری کوڕی خەتتاب بە فەرماندەی عوقبەی کوڕی فەرقەد لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو ھەرێمە و ھەولێر و نەینەوا و زۆربەی ھەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام.

پاشان هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی عەباسییەکان، سوڵتان موزەفەرەدین هاتە سەر حوکم و ٤٤ ساڵ حوکمی شاری هەولێری کرد، پاش کۆچی دوایی موزەفەرەدین ھەولێر چووەوە ژێر دەسەڵاتی موستەنسیر بیلای عەباسی، ھەولێر لە ڕۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای کۆچی دواییشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووەوە. دواتر لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەستی مەغۆلەکان، لە ساڵی  ١٢٥٨ ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە. 

هەروەها هەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەوییەکان، ساڵی ١٥١٤ لە پاش شەڕی چاڵدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانی، ھەولێر و پاشان ھەموو عێراق کەوتنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانییەوە. دواتر میرانی میرنشینی سۆران بوون بە حوکمڕان.

لە سەردەمی هاوچەرخیشدا لە ساڵی ١٩١٨ سوپای بەریتانی ھاتە ناو شاری ھەولێر. پاش هاتنی حیزبی بەعس، لە ساڵی ١٩٩١ سوپای ڕژێمی بەعس شکان و لە ناوچەکانی کوردستان کشانەوە، ھەولێر بوو بە پایتەختی کوردستانی عێراق.

قەڵای هەولێر

قەڵای هەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ١٠٢٫١٩٠ مەتری چوارگۆشە لە ناوڕاستی شاری ھەولێر دروستکراوە، کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە، هەروەها قەڵای هەولێر کۆنترین شوێنە لە جیهاندا کە تاکوو ئێستا ژیانی تێدابێت و تەمەنی نزیکەی هەشت هەزار ساڵە.

دانیشتووان

زۆربەی دانیشتووانی ھەولێر کوردن، کەمینەیەکی جیاواز ھەن کە خۆیان بە ھەولێری یان ئەربیلی دەناسێنن کە لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا لە ناو قەڵای ھەولێر ژیاون و زۆربەیان مەئموری دەوڵەت بوون، ئەمانە لەبەر زۆر ھۆکار زیاتر بەیەکێک لە شێوەزاری تورکی ئازەربایجانی قسە دەکەن. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتووانی هەولێر بە ١،٥٠٠،٠٠٠ کەس خەمڵێندراوە.

گرنگی هەولێر

ھەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ناوەندی سیاسی ھەرێمەکەیە، کۆمەڵێک ڕێکخراو و دەزگای ناحکوومی و نێودەوڵەتیی لێیە و ھەروەھا بارەگای ڕێکخراو و کونسڵخانەی وڵاتانی لێیە.

لەڕووی جووگرافیشییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی باشووری کوردستان و شارەکانی دھۆک، کەرکووک و سلێمانی بە یەک دەبەستێتەوە. کۆمەڵێک شوێنەواری گرنگی تێدایە، گرنگترینییان ئەشکەوتی شانەدەر و قەڵای ھەولێرە کە شوێنێکی گەشتیاری و مێژووییە.

لە ھەولێر کۆمەڵێک نەتەوە و ئایینی تێدایە وەکوو کورد، ئاشووری، تورکمان، موسڵمان و کریستیان. سەندیکاکانی تایبەت بە مامۆستایان، ئەندازیاران، جوتیاران و ھونەرمەندانی لێیە.

زانکۆی گەورەی تێدایە، زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی ھەولێری پزیشکی، ھەروەھا چەند پەیمانگایەکی لێیە بە ھەموو بەشەکانییەوە. چەندین باڵەخانەی ڕۆشنبیری و ھونەری لێیە وەکوو ھۆڵەکان، سینەما، کۆشکی ھونەر و کتێبخانە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤار بە ھەر چوار زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکمانی دەردەچێت.

کۆمەڵێک یەکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی گەورەی لێیە، ھەروەھا چەندین کۆگای دەرمان و پێداویستی تەندروستی لێیە. بوونی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ گواستنەوەی ئاسمانی. بوونی پڕۆژەی بازرگانی زیاتر بەراورد بەشارەکانی دیکەی ھەرێم.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

فڕۆکەخانەی ھەولێر یەکێکە لە گەورەترین و فروانترین فرۆکەخانەکانی کوردستان و عێراق. کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بە دووری حەوت کیلۆمەتر لە قەڵای هەولێرەوە دوورە. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق لە ٢٠٠٣، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات کە ببێتە دەروازەیەک بۆ گەشتکردن بەرەو جیھان.

وەرزش

لە شاری ھەولێر چەندین یانەی جۆراوجۆر ھەیە بەتایبەت لە یارییەکانی تۆپی پێ، تۆپی سەبەتە، تۆپی دەست و یاری تریش. لە ھەولێر تۆپی پێ بەربڵاوترین یارییە. یانەی ھەولێر یانەی سەرەکی شارەکەیە کە چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی یانە نایابەکانی عێراق، جگە لەوەش پلەی دووەمی لە جامی یەکیەتی یانەکانی ئاسیا بەدەستھێناوە.

گەشتوگوزار

هەولێر خاوەنی چەندین ناوچەی دەستکرد و سروشتی و هاوینەهەوارە کە ساڵانە و ڕۆژانە سەردانکەری هەیە، بەشێک لە گرنگترین و دیارترینەکان:

پارکەکان

  • پارکی سامی عەبدولڕەحمان
  • پارکی شانەدەر
  • ئەکوا پارکی هەولێر
  • فامیلی فەن
  • ماجدی لاند
  • پارکی منارە 

هاوینەهەوارەکان

قەزاکانی هەولێر

ناحیەکانی هەولێر

  • قەسرێ
  • ئاشتی
  • باسرمە
  • بارزان
  • بالیسان
  • بەحرکە
  • پیران
  • تەقتەق
  • حاجی ئۆمەران
  • خەلیفان
  • دارەتوو
  • دارەشەکران
  • سیدەکان
  • سەڵاحەدین
  • سکتان
  • سمێلان
  • ڕزگاری
  • دیانا
  • سێگردکان
  • شەمامک
  • شۆڕش
  • شێروان مەزن
  • قەراج
  • عەینکاوە
  • قوشتەپە
  • کەسنەزان
  • کەورگۆسک
  • گەڵاڵە
  • گۆرەتوو
  • گوێر
  • مەزنێ
  • هەریر
  • هیران

گەڕەکەکانی شاری هەولێر

شاری هەولێر خاوەندی چەندین گەڕەک و یەکەی نیشتەجيبوونە، کە ژمارەیان ١٧٠ـیە:

  • گەڕەکی زانیاری
  • گەڕەکی بەختیاری
  • گەڕەکی کورانی عێنکاوە
  • ئازادی نوێ
  • میدیا ستی
  • گەڕەکی خانزاد ١
  • گەڕەکی سێبەردان
  • گەڕەکی هەولێری نوێ ٣
  • گەڕەکی خانەقا
  • گەڕەکی تەیراوە
  • گەڕەکی کانی
  • شاری سۆلاڤ
  • پانگ
  • گەڕەکی برایەتی ١
  • گەڕەکی برایەتی ٢
  • گەڕەکی سەفین ٢
  • گەڕەکی سەفین ٣
  • گەڕەکی هەولێری نوێ ٢
  • گەڕەکی هەولێری نوێ ١
  • بیابان
  • ئیتاڵی ٢
  • شاری خەونەکان
  • گەڕەکی مستەوفی
  • گەڕەکی سێتاقان
  • گەڕەکی تەعجیل
  • گەڕەکی منارە
  • گەڕەکی شۆڕش
  • گەڕەکی کورانی نوێ
  • گەڕەکی هەرشەم ١
  • گوندی لوبنانی
  • گەڕەکی سەفین ١
  • گەڕەکی گوڵان ٢
  • ناو بازاڕ
  • گەڕەکی عەرەبان
  • گەڕەکی سەڵاحەددین
  • گەڕەکی ناز
  • گەڕەکی نۆبڵ
  • شاری ئارام
  • گەڕەکی ڕاپەڕین
  • گەڕەکی گوڵان ١
  • گەڕەکی قەڵات
  • گەڕەکی سەیداوە
  • پەرلەمان
  • گەڕەکی کوێستان
  • گوندی ئەڵمانی
  • زین ستی
  • گەڕەکی خانزاد ٢
  • شاری ئەندازیاران
  • دووبەی ستی
  • ماس ستی
  • گەڕەکی زیلان ١
  • سەروەران
  • گەڕەکی گەلاوێژ ١
  • گەڕەکی مامۆستایان ١
  • کامەران ستی
  • ئازادی ٢
  • فیوچەر ستی
  • شاری هیوا ٢
  • گەڕەکی زانایان
  • گەڕەکی زیلان ٦
  • گەڕەکی گەلاوێژ ١
  • گەڕەکی کارێزان ٣
  • منارە ستی
  • ئازادی ١
  • تەلار ستی
  • گەڕەکی هیوا ١
  • گەڕەکی خەبات
  • گەڕەکی زیلان ٥
  • گەڕەکی چوارچرا ٢
  • گەڕەکی کارێزان ٢
  • گەڕەکی هەڤاڵان 
  • هانا ستی
  • ئاشتی ستی
  • مارینا ٢
  • گەڕەکی حەمرین
  • گەڕەکی زیلان ٤
  • گەڕەکی چوارچرا ١
  • گەڕەکی کارێزان ١
  • گەڕەکی موفتی
  • شاری زەیتوون
  • گۆڕستانی باکوور 
  • مارینا ٢
  • گەڕەکی باداوە 
  • گەڕەکی زیلان ٣
  • گەڕەکی چنار
  • گەڕەکی گەلاوێژ ٤
  • ٨ـی حەسارۆک
  • فلۆریا ستی
  • گەڕەکی هەولێری نوێ ٤
  • مارینا ١
  • گەڕەکی ئیسکان
  • گەڕەکی زیلان ٢
  • گوندی شارەوانی
  • گەڕەکی گەلاوێژ ٣
  • گەڕەکی مامۆستایان ٢
  • ئاڵا
  • گەڕەکی ڕۆشنبیری ١
  • گەڕەکی مەهاباد
  • ماجیداوە
  • پارکی شەهید سامی
  • گەڕەکی سەربەستی ٤
  • گەڕەکی کوردستان ٣
  • گەڕەکی نیشتیمان
  • قەتەوی ٢
  • پیشەسازی باشوور ٢
  • شاری ڕاستی ٢
  • گەڕەکی کۆماری
  • گەڕەکی بەهار ٢
  • گەڕەکی سەربەستی ٢
  • گەڕەکی کوردستان ٢
  • منارە نەورۆز ٣
  • قەتەوی ١
  • پیشەسازی باشوور ١
  • گەڕەکی ڕاستی ١
  • گۆڕستانی باشوور
  • گەڕەکی بەهار ١
  • گەڕەکی سەربەستی ٢
  • گەڕەکی کوردستان ١
  • گەڕەکی نەورۆز ٢
  • گەڕەکی سەرکارێز 
  • بابەگوڕگوڕ
  • گەڕەکی ڕۆشنبیری ٣
  • گەڕەکی زانکۆ ٢
  • خانووەکانی شەهیدان
  • گەڕەکی ڕزگاری ٢
  • گەڕەکی شادی ٢
  • گووندی ئینگلیزی
  • شاری ئالان
  • گەڕەکی ئەندازیاران
  • گەڕەکی ڕۆشنبیری ٢
  • گەڕەکی زانکۆ ١
  • گەڕەکی مەنتکاوە
  • گەڕەکی ڕزگاری ١
  • گەڕەکی شادی ١
  • گووندی ئیتاڵی ١
  • گەڕەکی ماردین 
  • قەتەوی ٣
  • مامزاوە ١
  • مامزاوە ٢
  • مامزاوە ٣
  • مامزاوە ٤
  • گرد جوتیار
  • گوندی کەڕکی گەورە
  • گووندی زەرزا
  • گووندی بێرکۆت
  • گووندی تۆبزاوەی ئەحمەد
  • گووندی گردەڕەشەی بچووک
  • گووندی گردەڕەشەی گەورە
  • گووندی تیمار
  • گووندی کرد محەمەد
  • باغ ئەلمینارە
  • توڕەق 
  • نازماوە
  • گووندی مز ئەحمەد
  • گووندی بێریبات
  • گووندی سەردار
  • گووندی عەزە 
  • گووندی سوێری گەورە
  • گووندی سوێری بچووک 
  • گووندی عارەب کەند
  • گووندی ڕەشکین


سەرچاوەکان



16436 بینین