تەکنەلۆژیای ناوکی

له‌لایه‌ن: - ویداد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-04-18-02:15:00 - کۆدی بابەت: 7
تەکنەلۆژیای ناوکی

ناوه‌ڕۆك

تەکنۆلۆژیای ناوکی

(بە ئینگلیزی: Nuclear technology) ئەو تەکنەلۆژیایەیە کە بەپێی ئەساسی چالاکی ناوکی ئەتۆم بونیادنراوە. یەکەم جار ئەم تەکنەلۆژیایە لە ئەمریکا بەکارھاتووە و دۆزراوەتەوە کە بەکاردێت لە ھەستەوەری دوکەڵەوە بگرە ھەتا کارتێکەری ناوکی و چەکی ناوکی کە بەشێک لە وڵاتانی دنیا ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاردێنن.

کورتەمێژوو

نزیک بە سێ سەدە پێش زایین، دیمۆکریتس بە خوێندنەوە و لێوردبوونەوەی کەرەستە و کەلوپەلەکانی دەوروبەری بەو ئاکامە گەیشت کە ھەموو کەرەستە و کەلوپەلێک جیا لە ڕواڵەتی جیاواز، لە شتگەلێکی زۆر ورد و بچووک کە لێک دانابڕێن و جیا نابنەوە، پێکھاتوون. دێموکریت ناوی ئەم پێکھێنەرە نەشکێن و لێکنەبڕاوانەی نایە ئەتۆم کە وشەیەکی یۆنانییە بە واتای "نەشکەن" واتە شتێك كە ناشكێت.

پاش دوو ھەزار ساڵ جۆن داڵتۆن بەو ئاکامە گەییشت کە ئەتۆم ـەکان پێچەوانەی ڕای دێموکریت، دەشکێندرێن و لە پێکھێنەرگەلێکی وردتر دروستدەبن. ئەم دۆزە ھەر لە چوارچێوەی بیرۆکەدا مایەوە تاوەکو لەساڵی 1927 ی زایینی ئەلبێرت ئەنیشتاین ھاوکێشەی E=MC2 ھێنایە دنیای فیزیکەوە و بەم شێوەیە ڕایگەیاند کە شکاندن و كردنەوەی ئەتۆم وزەیەکی زۆری لێ دروست دەبێت. لە ھاوکێشەکەی ئاینشتایندا M بەواتای بارستەی ئەتۆمە، C بەواتای خێرایی ڕووناکییە و وزە بە E پیشان دراوە. پێشتر و لە ساڵی 1986ی زایینیدا، ھێنری بێکەرێل سەرنجی بۆ لای تیشکەچالاکی یۆرانیۆم ڕاکێشرا و دواتر وەکو تێشکھاوێژی ناوی لێبرد، پاش ئەوە پیەر کوری و ماری کوری ئێلێمێنتی رادیۆمیان دۆزییەوە کە زۆر تیشکھاوێژ بوو. لێوردبوونەوەی زیاتر سێ شێوازی ئالفا، بێتا و گاما ـی دەرخست کە خەسارگەلێکی وەکوو سووتان بە خۆر بە چڕییەکی زۆرتری لێدەکەوتەوە.

جۆرەکانی کاردانەوەی ناوکی

وزەی ناوکی لە دوو حاڵەتا بەدەست دێت:

  • بەھۆی یەکگرتنی ناوکییەوە
  • بەھۆی ناوکەکەرتبوون

ناوکەکەرتبوون

ناوکەکەرتبوون زۆر سەخت کۆنترۆڵ ئەکرێت، لە کۆتاییەکانی دەیەی سی و دەسپێکی دەیەی چل بۆ یەکەم جار وزەی ناوکی لە لایەن زانایانەوە بەکار ھێنرا، دواتر لە شەڕی جیھانیی دووەم کەڵکیان لە وزەیی ناوکی وەرگرت بۆ درووست کردنی بۆمبی ناوکی، ئەتوانرێت ناوکی «ئەتۆمێک» بەپێدانی یەک «نیوترۆن» دووکەرت بکرێ بۆ دوو ناوکی بچووکتر "ھەموو ئەتۆمێکیش نابێ، پێویستە یۆرانێۆم 235 بێت"، ئەم رێگایە بەکار ئەھێنرێت لەسەر ئایزۆتۆپی یۆرانیۆم 235 ".

ئایزۆتۆپ واتا ژمارەی پرۆتۆنەکانیان وەکوو یەکە بەڵام ژمارەی نیوترۆنیان جیاوازە بۆنموونە یۆرانیۆم 238 ییشمان ھەیە، ھەمان پرۆتۆنی ھەیە بەڵام نیوترۆنی زۆرترە". نیوترۆنێک بەرەو ناوکی یۆرانیۆم 235 ئەنێردرێ بە خێراییەکی کەم، ناوکەکە نیوترۆنەکە لەخۆی ئەگرێ و ئەبێتە یۆرانیۆم 236، یۆرانیۆم 236 ناجێگیرە و بەخێرایی دووکەرت ئەبێ بۆ دوو تۆخمی بچووکتر بە ناوەکانی باریۆم و کریپتۆن، لە ئەنجامی ئەم دووکەرت بوونە ووزەیەکی زۆر لەگەڵ سێ یان دوو نیوترۆن ئازاد ئەبێت.

ناوکەیەکگرتن

ناوکەیەکگرتن پرۆسەیەکە کە دوتریۆم و ترتیۆم تێکەڵ دەبن و دەبن بە ھیلیۆم، لێرەدا دەتوانین بە کەڵك وەرگرتن لە دوو گەردیلەی ئەتۆمی بچوككتر کە زۆرتر هایدرۆجین لەگەڵ ئیزۆتۆپەکانیدا وەکوو دوتریۆم و تریتیۆمن، گەردیلەیەکی گەورەتر وەکوو ھیلیۆم یان ھاوتاکانی ئیزۆتۆپەکانی دروست بکرێ. ئەمە ھەر ئەو شێوازەیە کە خۆر و ئەستێرەکان وزەی پێ دروست دەکەن، بۆ یەکێک لە دانەرانی ئەم لقەی تەکنۆلۆژیا دەتوانین ئێدوارد تلێر ناو ببەین.

نمونەگەلێک لە تەکنۆلۆژیای ناوکی

وێستگەی وزەی ناوکی

دەتوانین وێستگە وزە ناوکییەکان بە گرنگترین و کەڵک لێگیراوترین تەکنۆلۆژیای ناوکی ناو ببەین کە بەبێ دروستکردنی گازە پیسکەرەکان، کارەبا بەرھەم دێنێ. گەرمایەک کە لە دەرئەنجامی دژکردەوەی ناوەکیی لە دەوربەری کارتێکەرە ناوەکییەکان بەرهەمدێت و پوختە دەبێ، بە شێوەیەک لە پێوەری چەند گۆڕانکارییەک لە نێو کارتێکەرەکەدا ئەم گەرما دوای ڕاگرتنی وزەی‌ ئازادکراو کاردانەوەی ناوکی درووست دەکا و دوای فێنککردنەوەی پێویست بە دەنگێکی تایبەت و شیاو بۆ دەرەوە دەگوێزرێتەوە. ئەم گەرمای بەدەست ھاتووە وادەكات ئەو ئاوەی كە لە کاتی فێنککردندا بە ناوی فێنککەرەوە دەڕوات بەناویدا دەیکاتە ھەڵم و بۆقیی ئاو. و هەڵم، وەکوو ئەوەی كە لە بەرھەمی کارەبا لە بەردە خەڵووز، نەوت و یان غاز دەبینرێ، بەرەو تۆرباینەكان دەنێردرێت تا بە ڕێکەوتنی بەرھەمھێنەر، وزەیی کارەبایی پێویست بە بەرھەم بھێنێت. لە ڕاستیدا، کارتێکەر لەگەڵ بەرھەمھێنەری ھەڵم، بوونەتە جێگری دیگیی‌ھەڵم لە پێگەکانی ئاسایی کارەبادا. وێستگە وزە کارگەلێکی بەربڵاوتریان لە ئاستەکانیتر وەکوو باربردنی ژێرزەریاییەکان، ناوە زەریاییەکان، كەشتییە ئاسمانییەكان و ھتد. ـیان ھەیە.

بۆمبی ناوکی

بۆ یەکەمین جار چەکی ناوکی لە ڕێکەوتی 6 و 8ـی ئابی ساڵی 1945 بۆ بوردومانی دوو شاری ھیرۆشیما و ناكازاكی وڵاتی ژاپۆن کەڵک وەرگیرا. ئەم کردەوەیە کە لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی ئەمریكاوە ئەنجامدرا، بە یەکێک لە وێرانکەرترینەکان دادەنرێت کە تێیدا لە چەکی ناوکی کەڵک وەرگیراوە. ناوی پڕۆژەیەک کە دروستکردنی وەھا چەکێکی وێرانکەری لێکەوتەوە، پڕۆژەی مانهاتن بوو.

لەماوەی جەنگی سارددا زۆرجاران حکومەتەکانی ئه‌مریکا و یەکێتی سۆڤییەت ھەوڵیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و توانای خۆیان دا.

کەڵکە پزیشکییەکان

لەئێستادا، سەرەڕای کەڵکوەرگرتن لە شێوازەکانی وێنەگری، بۆ چارەسەری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بە دەرمانی ڕادیۆییەكان و دەرمانی تیشكی ئەنجام بەكاردەهێنرێن. بەگشتی لە پزیشکیی ناوەکیدا لە ڕادیۆئیزۆتۆپەکان بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی نەخۆشییەکان و ھەروەھا چارەسەرکردنیان لە ئاستی خانە  و شانەكان کەڵک وەردەگیردرێت.

سوودی پیشەسازی

تیشکی گاما بە ھێزی تێپەڕاندن لە بەردەکان لە ناسینی ژێدەرگەلێک وەکوو نەوت و گاز یارمەتیمان ئەدا. لە کەرەستەکانی ناوکی وەکوو سزیومی137 بۆ ناسینی چڕی قیر، خاک کەڵک وەردەگرین، تەکنیکە ناوکییەکان ھەروەھا بۆ ناسینی ھەرێمی ئاوەکانی ژێرزەوی، ڕێبەری ئاوە ڕووییەکان و ژێرزەوییەکان، دۆزینەوە و ساغکردنەوەی تەشەنەی بەنداوەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ، لە سازگارکردنی ئاو سوێرەکانیش وزەی ناوکی کارکردنی ھەیە. سوودە بازرگانییەکان ھەستەوەرێکی دووکەڵ لە ئامرسیۆمی 241، کە ژێدەرەێکی تێکچوونی تیشكی ئالفایە، دروست بووە. ترتیۆم و فۆسفۆر لە کاتی دووکەڵ، دەست پێ ئەکەن بە ئاگادارکردنەوە، و سودی ئەم ھەستەوەرانە بەڕوونی بینین لە تاریکی دا.

پیشەسازیەکانی خۆراک، تەندروستی ئاژەڵ و ئاژەڵداریی

لە لێکۆڵێنەوە مەیدانیەکانی جووتیاریدا بە تیشکپێدانی ناوکی بە جۆرێک مێشی ڕەگەزی نێر، نەزۆکی دەکەن. تیشکسازیی ناوکی بۆ لەناوبردنی میکرۆب و ڤایرۆس و بەکتریاکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. وزە ناوکیەکان لە بەستێنی تەندروستی ئاژەڵدا بۆ بوارگەلی وەک دیاریکردن و چارەسەریی نەخۆشیەکانی ئاژەڵ، و زاوزێی ئاژەڵ، خۆراکی ئاژەڵ، چاکسازیی ڕەگەز، تەندروستی و بێمەترسی کردنی بەرو بوومە ئاژەڵیەکان و خواردنی ئاژەڵ بەکار دێت. تیشکپێدانی ناوکی لە كشتوكاڵدا کەڵک لێوەرگرتنی زۆری وەک بازپێدانی كرۆمۆسۆمەكان لە كشتوكاڵدا، بەربەست کردنی گیانەوەر بە تیشکپێدانی ناوکی، ڕێگریی لە چەکەرە کردنی سێوەعەرزیلە بە تیشکی گاما ھەڵگرتنی میوە لە عەمارەکاندا.


سەرچاوەکان



4807 بینین