شیعری هەموو شەوێک لەگەڵ تۆ بێدار دەبمەوە

له‌لایه‌ن: - ده‌رباز یونس - به‌روار: 2020-06-18-11:51:00 - کۆدی بابەت: 292
شیعری هەموو شەوێک لەگەڵ تۆ بێدار دەبمەوە

ناوه‌ڕۆك

ھەموو شەوێ

هه‌موو شه‌وێ
لەگەڵ تۆ بێدار ئەبمەوە ...

لەگەڵ تۆدا توڕە ئەبم
لەگەڵ تۆ بریندار ئەبم
لەگەل تۆ تیمار ئەبمەوە ...

لە ھەموو شوێنێ ئەتبینم
لە ژوورەکەم
لە نێو ئەلبووم و نێو وێنە ...
نێو ئاوێنە ...
لێت نزیکم، لە باوەشتام
کەچی بە چرپە پێت ئەڵێم
لە چاوانتا بمنوێنە ...
ئەی بێ وێنە ...

لێت نزیکم ھەموو کاتێ
لە چاوانتا داھاتووی خۆم راخستووە ...
ئەو دڵەی من لە نێو سینە بچووکەکەت
بێدەنگ بێدەنگ پشوو ئەدا
یا مردووە، یا نوستووە ...

لێت نزیکم بەو رادەیەی
ھەموو شەوێ
خەونەکانی تۆش ئەبینم ...
بەو ئەندازەی کاتێ کەسێ ماچم ئەکا
وا ھەست ئەکەم
ئازیزی تۆم
بۆیە لای خەڵکی شیرینم ...

لێم ببورە نازدارەکەم
لێت نزیکم و لە لات نیم ...
لە باوەشتام
کەچی سێبەری باڵات نیم ...
تۆ بەو بچکۆلەییەی خۆت
پایتەختێکی فراوانی
لێم ببورە! من وڵات نیم!...


سەرچاوەکان



2183 بینین