هەرەمی سەیر کردن و قۆناغەکانی ئاڵودەبونی سینەمایی

له‌لایه‌ن: - هه‌رێم جه‌لیل - به‌روار: 2020-06-21-15:05:00 - کۆدی بابەت: 290
هەرەمی سەیر کردن و قۆناغەکانی ئاڵودەبونی سینەمایی

ناوه‌ڕۆك

هەرەمی سەیر کردن و قۆناغەکانی ئاڵودەبونی سینەمایی

كاتێك مرۆڤ داخڵ به‌ دوونیای ته‌ماشاكردنی فیم و زنجیره‌ دراما ده‌بێت له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ به‌ هه‌ڕه‌مێكی پێنج به‌شیدا تێده‌په‌ڕێت و تا ئاستی ئالووده‌بوونی سینه‌مای درێژه‌ی ده‌بێت هه‌وڵمان داوه‌ به‌ كورتی به‌شه‌كانی هه‌ره‌مه‌كه‌تان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ .

به‌شی یەکەمی هه‌ره‌مه‌كه

حەزت لە فیلمی ئاکشن و ئەو بابەتانەیە و زۆر بە حەماسەوە سەیری ئەکەیت، حەز بە فیلمەکانی بۆکس ئۆفیس ئەکەیت و حەزت لەو فیلمانەیە کە قازانجێکی زۆریان کۆ کردۆتەوە، هەروەها سەیر کردنی فیلمە بەناوبانگەکان ، لەم قۆناغە ناوی ئەکتەرەکان و دەرهێنەرەکان دەزانیت بۆ نمونە زنجیرە فیلمی هاری پۆتەر و فاست ئاند فیریەس و فیلمەکانی سوپەر هیرۆ.

به‌شی دووه‌می هه‌ره‌مه‌كه‌

وردە وردە هەست بە بێزاری دەکەیت لەم جۆرە فیلمانە و بەدوای فیلمی فکری ئەگەڕێیت بۆ نمونە Fight Club و The Matrix و فیلمەکانی تارانتینۆ و کریستۆفەر نۆلان و ئەم جۆرانە، ئەو فیلمانەی کە وات لێ دەکەن بۆت دەربکەوێت کە تەنیا فیلمێک دەتوانێ چی بکات و بە شێوەیەکی جیاواز بیر لە شتەکان بکەیتەوە.

به‌شی سێیه‌می هه‌ره‌مه‌كه‌

ئێستا مێشکت زیاتر فراوان بوە و زیاتر پێگەیشتویت و ئینجا لە پاڵ هۆلیود حەز دەکەیت بچیتە سینەمای بیانی بۆ نمونە فەرەنسی و ئیسپانی و ئێرانی و هەنێ جار یابانی ئەمە وەک پشوێک، پاشان بەرەو کۆریەکان و بەردەوام و بەردەوام هەوەست زیاتر دەبێت و ئینجا دەپەڕیتەوە بۆ فیلمەکانی ستانلی کۆبریک و ئانگمار بێرگمان و فیلمەکانی تارکۆڤسکی و جۆدارد و ئەوانی تر.

به‌شی چواره‌می هه‌ره‌مه‌كه‌

تامی سەیر کردنی فیلمت بە تەواوی گۆڕاوە و تێڕوانینت بۆ فیلمە بازرگانیەکان و بەناوبانگەکان بەتەواوی دەگۆڕێت و دەست دەکەیت بە گەڕان بەدوای ئەو فیلمانەی کە زۆر باشن بەڵام بە ناوبانگ نین بۆ ئەوەی برسیەتیەکەت پڕ بکەیتەوە، چیتر ئەو فیلمانەت بەلاوە گرنگ نابێت کە زۆرینە سەیری ئەکەن و ئیتر تامێکی تایبەتی خۆت بۆ دروست دەبێت لە سەیر کردن و هەڵبژاردنی فیلمەکان، وات لێدێت گرنگی زۆر بە وردترین شتەکانی ناو فیلم دەدەیت و وات لێ دێت دوای ١٠ خولەک درک بە ڕوداوەکانی داهاتوی ناو فیلمەکان دەکەیت.

به‌شی  پێنجه‌می هه‌ره‌مه‌كه‌

هەرچی بێتە بەردەستت لە فیلمی کۆن و نوێ کە بە ناوبانگ نین و مەزنن سەیریان دەکەیت ، تا وات لێدێت کە هەست دەکەیت تۆ تاکە کەسی کە سەیری ئەم فیلمانە دەکەیت، لە هەمو سینەماکانی جیهان تێدەگەیت بە هەمو چەشنەکانیەوە، تا لە کۆتاییدا وات لێ دێت کە زۆر بە دەگمەن فیلمێک بەتەواوی سەرنجت ڕابکێشێت و بتجوڵێنێت.


سەرچاوەکان



2128 بینین