ئەژمارکردنی مووچە لەلایەن خودی فەرمانبەر

له‌لایه‌ن: - فتحی مستەفا کاخدر - به‌روار: 2020-08-14-01:02:00 - کۆدی بابەت: 353
ئەژمارکردنی مووچە لەلایەن خودی فەرمانبەر

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەى مووچەى فەرمانبەر

1 -  مووچەی بنەڕەتی

2 - دەرماڵە (جێگیرو ناجێگیر).

 

 دەرماڵەی جێگیر: دەرماڵەی بڕوانامە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ لە كاتی  وەرگرتنی مۆڵەتی بە مووچە ئەگەر مۆڵەتەكە هەر چەند بێت، ئەم دەرماڵانە خەرج دەکرێن.

دەرماڵەی ناجیگیر: هەموو جۆرە دەرماڵەكانی تر (جگە لە دەرماڵەی بروانامەو خێزان و مندال) هەر كاتێك مۆڵەتی بە مووچە لە مانگێگ زیاتر بوو، ئەوا دەبڕدرێت.

3 - لێبڕینەكان:

    ١ - لێبڕینی خانەنشینی

   ٢ - لێبڕینی تر: هەر لێبڕینێكی تر وەكو لێبڕینی باجی دەرامەت.. هتد..

 

جۆری دەرماڵەکان

1 - دەرماڵەی بڕوانامە (لە دەرماڵە جێگیرەكانە)

2 - دەرماڵی پایە (منصب) (لە دەرماڵە ناجێگیرەكانە)

3 - دەرماڵەی ترسناكی (لە دەرماڵە ناجێگیرەكانە)

4 - دەرماڵەی شوێنی جوگرافی (لە دەرماڵە ناجێگیرەكانە)

5 - دەرماڵەی خێزان و منداڵ (تا چوار منداڵ خەرج دەكرێت) (لە دەرماڵە جێگیرەكانە)

6 - دەرماڵەی تایبەت (لە دەرماڵە ناجێگیرەكانە)

7 - دەرماڵەی بڕاوە (مقطوعە)(لە دەرماڵە ناجێگیرەكانە)

* هاوكێشەی ئەژمار كردنی مووچەی فەرمانبەران

مووچەی تەواوی فەرمانبەر = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەكان) – (لێبڕینەكان)

 

نموونە بۆ ئەژمار كردنی مووچەی فەرمانبەر

نموونە 1:

فەرمانبەرێك بڕوانامەی بەكالۆریۆسی (4) ساڵی بەدەست هێناوە و لە فەرمانگەیەك تازە دامەزراوە لە ناو سەنتەری پارێزگادایە و هۆی گواستنەوەی نییە و سەڵتە، مووچەكەی بەم شێوەیە دەبێت و هیچ دەرماڵەیەكی مەترسی و دەرماڵەى پایەى نییە:

مووچەی بنەرەتی: 296000 دینار  و لە پلە 7 مەرتەبە 1 جێگیر دەكرێت بە پێی پلەبەندی وەزیفی.

دەرماڵەی بڕوانامە: 45 % لە مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی شوێنی جوگرافی : 20 هەزار دینار بڕاوە (مقطوع)

لێبڕینی خانەشینی: 7 % لە مووچەی بنەڕەتی

 

چۆنیەتی ئەژمار كردنی دەرماڵە و لێبڕینەكان

دەرماڵەی بڕوانامە = 296000 × 45 % = 133200 دینار

لێبڕینی خانەنشینی = 296000 × 7 % = 20720 دینار

كەواتە مووچەی شایستەی كە وەریدەگرێت = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی شوێنی جوگرافی) – (لێبڕینی خانەنشینی)

     = (296000 + 133200 + 20000) – (20720)

     = 446480 هەزار دینار وەردەگرێت مانگانە.

هەمان نموونەی سەرەوە ئەگەر خێزاندار بێت و خاوەن دوو منداڵ بێت و بەرپرسی بەشێك بێت :

مووچەی بنەرەتی: 296000 دینار  و لە پلە 7 مەرتەبە 1 جێگیر دەكرێت

دەرماڵەی بڕوانامە: 45 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی شوێنی جوگرافی : 20 هەزار دینار بڕاوە (مقطوع).

دەرماڵەی خێزان = 50000 دینار

منداڵ: 20000 دینار (بۆ دوو منداڵ، هەر منداڵێک 10000 دینار)

دەرماڵەی پۆست : 20 % مووچەی بنەڕەتی

لێبڕینی خانەشینی: 7 % مووچەی بنەڕەتی

 

چونیەتی ئەژمار كردنی دەرماڵە و لێبڕینەكان

دەرماڵەی بڕوانامە = 296000 × 45 % = 133200 دینار

دەرماڵەی پۆست = 296000 × 20 % = 59200 دینار

لێبڕینی خانەنشینی = 296000 × 7 % = 20720 دینار

كەواتە مووچەی شایستەی كە وەری دەگرێت = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی شوێنی جوگرافی + دەرماڵەی خێزان + دەرماڵەی منداڵ) – (لێبڕینی خانەنشینی)

     = (296000 + 133200 + 20000 + 50000+ 20000 + 59200) – (20720)

     = 575680 دینار مانگانە وەردەگرێت.

بۆ مامۆستا یان فەرمانبەری پەروەردەيى سەر بە وەزارەتی پەروەردە

نموونە 2:

مامۆستایەک خاوەن بروانامەی بكالۆریۆسی (4) ساڵی بوو و لە ميلاكى وەزارەتی پەروەردە تازە دامەزراوە لە ناو سەنتەری پارێزگادایە، هۆی گواستنەوەی لە لایەن فەرمانگەكەی بۆی دابین كراوە و سەڵتە، مووچەكەی بەم شێوەیە دەبێت و لە پلە 7 مەرتەبە 1 بێت و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بێت:

 

مووچەی بنەڕەتی: 296000 هەزار دینار پلە 7 مەرتەبە 1

دەرماڵەی بڕوانامە: 45 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەى بڕاوە: 150000 دینار([1])

دەرماڵەى تایبەت: بۆ پلە (7) بریتییە لە 100000 دینار([2])

دەرماڵەی شوێنی جوگرافی : 20 هەزار دینار بڕاوە (مقطوع)

لێبڕینی خانەشینی: 7 % مووچەی بنەڕەتی

 

چونیەتی ئەژمار كردنی دەرماڵە و لێبڕینەكان:

دەرماڵەی بڕوانامە = 296000 × 45 % = 133200 دینار

لێبڕینی خانەنشینی = 296000 × 7 % = 20720 دینار

كەواتە مووچەی شایستەی كە وەری دەگرێت = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی شوێنی جوگرافی + دەڕماڵەى بڕاوە + دەرماڵەى تایبەت) – (لێبڕینی خانەنشینی)

     = (296000 + 133200 + 20000 + 150000 + 100000) – (20720)

     = 658680 دینار مانگانە وەردەگرێت.

 

هەمان نموونەی سەرەوە ئەگەر خێزاندار بێت و خاوەن دوو منداڵ بێت:

مووچەی بنەڕەتی: 296000 دینار  و لە پلە 7 مەرتەبە 1 جێگیر دەكرێت

دەرماڵەی بڕوانامە: 45 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی شوێنی جوگرافی: 20000 هەزار دینار بڕاوە (مقطوع)

دەرماڵەی خێزان: 50000 دینار

دەرمالەی منداڵ: 20000 (بۆ دوو منداڵ هەر منداڵ و 10000) دینار

دەرمالەی بڕاوە: 150000 دینار

دەرماڵەی تایبەت:  بۆ پلە (7) بریتییە لە 100000 دینار      

لێبڕینی خانەشینی: 7 % مووچەی بنەڕەتی

 

چونیەتی ئەژمار كردنی دەرماڵە و لێبڕینەكان:

دەرماڵەی بڕوانامە = 296000 × 45 % = 133200 دینار

لێبڕینی خانەنشینی = 296000 × 7 % = 20720 دینار

كەواتە مووچەی شایستەی كە وەری دەگرێت = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی شوێنی جوگرافی + دەڕماڵەى بڕاوە + دەرماڵەى تایبەت + دەرماڵەى خێزان + دەرماڵەى منداڵ) – (لێبڕینی خانەنشینی)

     = (296000 + 133200 + 20000 + 150000 + 100000 + 50000 + 20000) – (20720)

     = 728680 دینار مانگانە وەردەگرێت.

 

ئەژمار كردنی مووچەى وانەبێژان و فەرمانبەرانی خزمەتی زانکۆیی

نموونە1 (بۆ مامۆستایەكی زانكۆ)

خاوەن بڕوانامەیەكی ماستەر و سەڵت بێت و بە ناونیشانی (وانەبێژی/5) و نازناوی زانستی هەبێت (مامۆستای یاریدەدەر) لە پلە 5 مەرتەبە 1 بێت مووچەكەی بەم شێوەیە دەبێت:

مووچەی بنەڕەتی: 429000 دینار

دەرماڵەی بڕوانامە: 75 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی نازناوی زانستی: 15 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی خۆتەرخانكردن: 100 % مووچەی بنەڕەتی

لێبڕینەكانی خانەنشینی: 7 % مووچەی بنەڕەتی

چونیەتی ئەژمار كردنی دەرماڵە و لێبڕینەكان:

بڕی دەرماڵەی بڕوانامە = 429000 × 75 % = 321750 دینار

بڕی دەرماڵەی نازناوی زانستی = 429000 × 15 % = 64350 دینار

بڕی دەرماڵەی خۆتەرخانكردن= 429000 × 100 % = 429000 دینار

بڕی لێبڕینی خانەنشینی= 429000 × 7 % = 30030 دینار

كەواتە مووچەی شایستەی كە وەری دەگرێت = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی نازناوی زانستی + دەرماڵەی خۆتەرخان كردن + هەر دەرماڵەیەكی تر) – (لێبڕینی خانەنشینی)

= (429000 + 321750  + 64350  + 429000) – (30030)

     = 1214070 یەک ملیۆن و دوو سەد و چواردە هەزار و حەفتا دینار مانگانە وەردەگرێت.

ئەگەر خێزاندار بوو و منداڵی هەبوو ئەوا دەرماڵەی خێزان كە (50000 دینارەو لەگەڵ 10000 دینار بۆ منداڵێك تا چوار منداڵ) دەخرێتە سەر مووچەكەی، هەروەها هەر دەرماڵەیەكی تر كە بیگرێتەوە.

 

نموونە 2 بۆ (فەرمانبەرێكی میلاكی خوێندنی باڵا)

فەرمانبەرێك لە سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و خێزاندارەو 1 منداڵی هەیە و دەرچووی پەیمانگایە و لە بواری كارگێڕی كار دەكات و ناونیشانی وەزیفی (سەرۆكی تێبینەران)ـە و لە پلە 5 مەرتەبە 3 كە بە پێی خشتەی مووچە، مووچەی بنەڕەتی بریتییە لە (443000) دینار، مووچە و دەرماڵەی بەم شێوەیە دیاری دەكرێت:

مووچەی بنەڕەتی: 443000  دینار

دەرماڵەی بڕوانامە: 35 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی فەرمانبەری كارگێڕی: 75 % مووچەی بنەڕەتی

دەرماڵەی خێزان: 50000 دینار

دەرماڵەی منداڵ: 10000 دینار چونكە 1 منداڵی هەیە

لێبڕینەكانی خانەنشینی: 7 % مووچەی بنەڕەتی

 

چونیەتی ئەژمار كردنی دەرماڵە و لێبڕینەكان:

بڕی دەرماڵەی بڕوانامە = 443000 × 35% = 155050 دینار

بڕی دەرماڵەی فەرمانبەری كارگێڕی= 443000 × 75 % = 332250 دینار

بڕی لێبڕینی خانەنشینی= 443000 × 7 % = 31010 دینار

كەواتە مووچەی شایستەی كە وەری دەگرێت = (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەی بڕوانامە + دەرماڵەی فەرمانبەری كارگێڕی + هەر دەرماڵەیەكی تر) – (لێبڕینی خانەنشینی)

     = (443000 + 155050  + 332250 + 50000+10000) – (31010)

     = 959290 نۆ سەدو پەنجاو نۆ هەزار و دوو سەد و نەوەت دینار مانگانە وەردەگرێت.

هەر دەرماڵەیەكی تر كە بە پێی یاسا و رێنماییەكان دەیگرێتەوە دەخرێتە سەر مووچەكەی، بە مەرجێك دوو دەرماڵە بە یەك ناو و یەک ئامانج وەرنەگرێت

 

پەراوێزەكان

[1] بۆ هەموو فەرمانبەران و مامۆستایانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە، بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 15ی ساڵی 2012 رێك خراوە و ئەوانەش دەگرێتەوە كەوا مۆڵەتی خوێندن یان نەخۆشییان وەرگرتووە بەو مەرجەی ئەوانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە لە دەرماڵە و هاوكاری مادی دیكە بۆ خوێندن سوودمەند نەبووبن، هەروەها بۆ مامۆستایانی مۆڵەڵی دایكایەتییان وەرگرتووە تا 6 مانگی یەكەمی مۆڵەتەكەی بۆ خەرج دەكرێت و 6 مانگەكەی تر بۆیان خەرج ناكرێت. ئەم دەرماڵەیە جگە لە فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە مامۆستایان و وانەبێژانی وەزارەتەكانی ئەوقاف و تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە.

 

[2] بەپێى نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 17985 لە 3/11/2009 بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت و فەرمانبەرانى پەروەردە ناگرێتەوە کە بڕەکەى بەم شێوەیە:

 بڕی (50000) دینار مانگانە بۆ مامۆستایانی پلە (5 و 6) ریزبەندی پلەى وەزیفی و (100000) دینار بۆ مامۆستایانی پلە (7 و 8).


سەرچاوەکان



3612 بینین