ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-14-02:53:00 - کۆدی بابەت: 354
ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەتەكێـی مامەڵە كردن لەگەڵ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت جۆاروجۆرە ، وەك زانراویشە بۆ هەر شوێنە و قسەیەك هەیە ، كەواتە پێویستە بنەمای تایبەت بە سەلیقە و ڕەفتار جوانی هەبێـت بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو كەسە كەمئەنداكانەدا .

 

هەوڵ بدە ئەم خاڵانە جێبەجێ بكەیت

  • دیاریكردنی شوێنێك بۆ پشوودانیان ، كە بە ئاسانی بتوانن بۆی بچن ، هەروەرها شوێنی تایبەت بە تەلەفۆن كردن . ئەگەر ئەم هۆكارانە نەبوون ، ئەوا پێویستە دەست بەجێ جێگرەوەكانیان دابین بكەیت، بۆ نموونە : ژوورێكی تایبەت یان هەر ژوورێكی تایبەت بە كارمەندەكان كە ئەو جۆرە پێداویستییانەی تێدا بێت، تەنانەت ئەگەر نوسینگەكەی خۆیشت بێـت ، لەگەڵ دابینكردنی كوپێك ئاو .
  • قسەكردن بە ئاوازی دەنگی سروشتی خۆت ، كاتێك پێشوازی لە خەڵكانێك دەكەیت ئاستی دەنگت بەرز مەكەرەوە ، ئەگەر پێویستی نەكرد.
  • ئەگەر كەسێكت پێ ناسێنرا ئەندامێكی نەبوو ، ئەوا باشترە بە دەست تەوقەی لەگەڵدا بكەیت ، تەنانەت ئەگەر كەسەكە دەستی دەستكرد بوو یان جۆرە برینێكی پێوە بوو ، وا جوانترە بە دەستی چەپ تەوقە بكەیت ، بە نیسبەت كەسێكیشەوە نەتوانێـ بە دەستەكانی تەوقەت لەگەڵدا بكات ، ئەوا پێوستە لەسەرت دەست لە شانی یان لە قۆڵی بدەیت بۆ بەخێرهێنانی تا هەست بەوە بكات تۆ گرنگی بە بوونی ئەو دەدەیت .
  • بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ كەسی بە تەمەن بكە ، كە شیاوی تەمەنەكەی بێـت .
  • ناوبردنی بە ناوی یەكەمی، ئەگەر لە سەرەتای كەشێكی خۆشەویستی هاوڕێیانەدا بوویت لەگەڵ ئامادەبوواندا .
  • هەوڵ بدە دەست نەخەیتە سەر شانی یان سەری ئەو كەسەی كە كورسی جوڵاو بەكاردەهێنێـت .
  • كاتێك لەگەڵ كەسێك دەدوێیت كە كورسی جوڵاو بەكاردەهێنێـت ، هەوڵ مەدە نزیكی بكەویت ، یان خۆتی پێوە ڕابگریت ، چونكە ئەو كورسییە بەشێكە لەو شوێنە تایبەتەی كەسی كەمئەندام هەیەتی و ، مافی خۆیەتی كە بە تەنها خۆی بەكاری بهێنێـت .
  • كاتێك لەگەڵ كەسێكی كەم ئەندامدا قسە دەكەیت پێ،یستە تەماشای بكەیت ، ئەمەش بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە خۆتەوە بێ كۆمەك وەرگرتن لە لایەنی سێهەم .
  • لە كاتی بوونی كەسێكدا كە ئاماژەكان وەربگێڕێـت بۆ كەم ئەندامەكە ، هەرگیز لەگەڵیدا مەدوێ یان پرسیاری لێ مەكە ، جەخت لەسەر ئەوە بكەرەوە ، كە پەیوەندییەكی نیگاكردن لە نێوان وەرگر و كەسی كەم ئەندامدا هەبێـت .
  • خستنەڕووی كۆمەك كردن دەبێـت بە شێوەیەكی شیاو بێـت ، لەگەڵ پیشاندانی ڕێز و هەستیاری ، بەڵام ئامادەبە بۆ ڕەتكردنەوەی كۆمەكەكەت ، ئەگەر وەڵامەكەی ڕەتكردنەوە بوو ، ئەوا سوورمەبە لە سەر پێشكەش كردنی كۆمەكەكەت ، بەڵام ئەگەر قبوڵی كرد ، ئەوا گوێی لێ بگرە و ، چۆنی وت ئاوها بۆی جێبەجێ بكە .
  • ڕێگە بە كەسی نابینا بدە دەست بە ئانیشكتەوە بگرێت (لای ئانیشك یان زیك لەوێوە) ئەمەش هەستی ئەوە دەداتە كەسی نابینا كە ڕێنموێنی دەكەیت نەك لەگەڵ خۆتدا بردن و ڕۆیشتن لە پێشییەوە .
  • مۆڵەت لە كەسی كەم ئەندام وەربگرە ، تا كەلوپەلەكانی بۆ هەڵبگریت ، بەڵام بە شێوازێكی شیاو .
  • ئەگەر ویستت چاكەت یا چەترەكەی لێ وەربگریت ئەوە كێشە نییە ، بەڵام شتێكی نەشیواەو گۆچانەكە یان داردەستەكەی لێ وەربگرین ، ئەگەر خۆی داوای ئەوەمان لێ نەكات .
  • كاتێك هەندێك لەو دەستەواژانەت بەكارهێنا ، كە زۆر بەربڵاون مەشڵەژێ ، بۆ نموونە : كاتێك بە نابینایەكت وت "تەماشا بكە" مەیگێرەوە لەسەر دەمت ، تا وا هەست نەكات كە مامەڵەیەكی تایبەتی لەگەڵدا دەكەیت .
  • كاتێ: سڵاو لە كەسێك دەكەیت كە بەتەواوی چاوی لەدەست دابێـ ، پێویستە خۆت و ئەو كەسانەش كەلەگەڵتدان بناسێنیت .
  • ئەگەر بە كۆمەڵ قسەتان كرد ، دەبێت ناوی ئەو كەسە بڵێیت كە لەگەڵیدا دەدوێـت ، بە ئاوازی سروشتی دەنگی خۆت بدوێ ، ئەگەر ویستت شوێنەكەت بگۆڕیت یان قسەكانت تەواو بوو ، پێویستە پێشتر ئاماژە بەوە بكەیت .
  • كاتێك لەگەڵ كەسێكدا دەدوێیت كە لەسەر كورسییەكی جوڵاو دانیشتووە و ماوەیەكی درێژ دەخایەنێـت ، ئەگەر بكرێت دەبێت كورسییەك بهێنیت و بەرامبەری دابنیشیت ، تا بەرامبەر ئاستی چاوەكانی بیت ، ئەمەش قسەكردن لەگەڵیدا ئاسان دەكات .
  • تا سەرنجی كەسێك ڕابكێشیت كە خراپ دەبیسێت یان هەر نابیستێت ، دەتوانیت بە هێواشی دەست بخەیتە سەر شانی یان بە دەست ئاماژەی بۆ بكەیت ، كاتێكیش لەگەڵیدا دەدوێیت ، ڕاستەوخۆ تەماشای چاوەكانی بكەو دەبێت چۆنێتی دەربڕینی دەستەواژەكان ڕاڤەبكەیت و ، بە لەسەرخۆیی و سروشتی قسە بكەیت ، زۆر لە خۆت مەكە لە كاتی قسەكردندا تا بتوانێت جوڵەی لێوەكانت بخوێنێتەوە ئەگەر بتوانێت .
  • بە نیسبەت ئەو كەسانەشەوە كە پشت بە گوزارشتەكانی ڕوخسارو زمانی ئاماژە دەبەستن ، دەبێـ گرنگی بە پێگەی جەستەت بدەیت ، بە جۆرێك لە شوێنێكدا بیت ڕووناكی بەربكەوێـت ، دەمت بە هیچ شتێكەوە خەریك نەكەیت و ، دەنگت بەرز نەكەیتەوە .
  • كاتێك لەگەڵ كەسێكدا دەدوێیت كە نابیستە ، دەبێـ بە وریاییەوە گوێی بۆ بگریت ، هەوڵ نەدە قسەكانی بۆ ڕاست بكەیتەوە ، بەڵكو لە ئاماژەكانتدا هاندەربە و هەوڵ بدە ئارام بگریت لەسەر گوێگرتن لە جیاتی ئەوەی بەردەوام بیت لەسەر قسەكردن ، ئەگەر ئاخاوتنەكە بە لاتەوە قورس بوو ، هەوڵ بدە پرسیارەكە دووبارە بكەیتەوە و ، ئەو پرسیارانە بەكاربهێنیت كە زیاتر گشتین ، ئەمە چارەسەرێكی زۆر چاكە . لەوە چامتر ئەوەیە ئەو پرسیارانە بكەیت كە پێویستیان بە وەڵامێكی كورتكراوە هەیە .
  • بۆ ئەوەی وابكەیت ئاخاوتنی كۆمەڵەكە بۆ كەسە نابیستەكە یان نابیناكە ئاسانتر بێـت ، ئەوا پێویستە هەندێك ئاماژەی بینراو یان بینراو بەكاربهێنرێت ، بۆ دیاریكردنی ناسنماەی ئەو كەسەی كە دەدوێت ، هەروەها دەبێت ئاماژە بە گواستنەوەی ئاخاوتنەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بكەیت .
  • ئەو كەسانەی كە گوێچكەكانیان نابیستە ، پێویستە لەلای ئەو گوێچكەیانەوە دابنیشین كە ساغە ، تا بتوانێت گوێت بۆ بگرێت ، نابێت ڕاستەوخۆ بەرامبەری دابنیشیت .
  • لە كاتێكدا كە نابیستی تەواوەتی بوو ، ئەوا زیادەڕەوی لە جوڵاندنی لێوەكانت دا مەكە ، ئەگەر كەسەكە لەوانە بوو كە توانای خوێندنەوەی لێویان هەیە ، ئەو زیادەڕەوییە دەیشڵەژێنێت ئەگەر ئەو فێری خوێندنەوەی جووڵەی سروشتی لێو بووبێت .
  • لە كاتی ئاخاوتن یان كاتێك ووشەكان دووبارە دەكەیتەوە یان دووبارە لەبەرامبەر كەسی نابیستدا دای دەڕێژیتەوە ئارامگربە.
  • ئەگەر كەسەكە ئامێری یارمەتیدەری دەنگیی بەكاردەهێنا ، دەنگ بەرزمەكەوە ، چونكە ئەو ناتوانێت بە چاكی گوێی لێی بێت لەبەر ئەوەی ئەو ئامێرانە بە ئاوازی سروشتی دەنگ كاردەكەن ، لەوانەیە بە دەنگی بەرز تووسی ژاوە ژاو بن .
  • هانی بدە لەسەر بەشداریكردن لە تەواوی چالاكییەكانی خێزاندا ، چونكە ئەو بە سروشتی خۆی كەسێكی كەنارگیرە.
  • لەو كاردانەوانەی تێبگە ، كەلەهەندێك هەڵوێستدا دەیانوێنێت ، لەبەر ئەوەی لەوانەیە فشاری لە ڕادەبەری ئەو كەسانەی لە چواردەورین ، ببێتە هۆی دەرەنجامی پێچەوانە .
  • بەڵام ئەو كەسەی تووشی ئاستەنگی بینایی بووە ، هەموو هەستەوەرەكانی تری بە توانایەكی بەرزەوە كاردەكەن ، بۆیە لە لای خۆت وەك كەسێكی هاوشێوەی خۆت بە هەند وەریبگرە ، و بە شێوەیەكی سروشتی مامەڵەی لەگەڵدا بكە .
  • خۆت لە وشەی "دەبینێت" و هەموو ئەو وشانەی لەو جۆرەن بەدووربگرە ، چونكە كەسی نابینا وەك هەركەسێكی ئاسایی بەكاریان دەهێنێت .
  • ئەگەر لە ژوورێكدا لەگەڵیدا دانیشتبوویت ، ئەوە لە زەوق جوانی تۆیە ، كە باسی ژوورەكەی بۆ بكەیت و ناوی ئەو كەسانەشی پێ بڵێیت كە لە ژوورەكەدا دانیشتوون .
  • جوانترە لە كاتی پەڕینەوە بە شەقامەكەدا ، لێی بپرسی كە ئایا پێویستی بە یارمەتییە؟ نەك دەستی بگریت و بتەوێت بە زۆر هاوكاری بكەیت ، بەبێ ئەوەی خۆی داوات لێ بكات .
  • ئەگەر داوای كۆمەكی لێ كردیت ، لێیگەڕێ ئەو دەست بە باڵی تۆوە بگرێـت ، نەك تۆ دەست بەوەوە بگریت .
  • كاتێك شانبەشانی دەڕۆیت پێویستە هەر ئاستەنگێك دێتە بەردەمی ئاگاداری بكەیتەوە ، وەك پێ پلیكانە یان پێچ كردنەوە .
  • ئەگەر سەگێكی لەگەڵدا بوو ، هەوڵ مەدە یاری لەگەڵ سەگەكە بكەیت ، یان بە هەر جۆرێك ئازاری بدەیت ، چونكە لەوانەیە ئاسایشی كەسی نابینا پشت بەو سەگە ببەستێت كە هاوەڵێتی دەكات .
  • بەڵام كەسی ناگۆ (لاڵ) هەوڵ بدە زۆر وردبیت لەگەڵیدا و لێی تێبگەیت .
  • وای لێ بكە وەك تاكێكی سروشتی بە وردی ئاخاوتن و گفتوگۆكان بكات ، كاتی بدەرێ تا ئەوەی دەیەوێت دەری ببڕێت یان بە ئاماژە بیخاتەڕوو .


سەرچاوەکان



6539 بینین