یاساکانی مۆرفی بۆ بێ بەختی

له‌لایه‌ن: - هه‌رێم جه‌لیل - به‌روار: 2020-08-18-18:31:00 - کۆدی بابەت: 378
یاساکانی مۆرفی بۆ بێ بەختی

ناوه‌ڕۆك

یاساكانی مۆرفی

یاساكانی مۆرفی (به‌ ئینگلیزی : Murphy's law)‏ بریتیه‌ له‌ كۆمه‌لێك یاسا كه‌ له‌ مێژوودا زۆر ڕویداوه‌ و دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای : "هه‌رشتێك مه‌جالی تێدابێت به‌ ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌دا بڕوات ئه‌وا به‌و ڕێگایه‌دا ده‌ڕوات" له‌سه‌ر ده‌ستی كاپتن نووسراوه‌ته‌وه‌.

یاساکانی مۆرفی بۆ بێ بەختی

  • ھەمو شتێک لەو کاتەیا لە کار ئەکەوێت کە زەروری.

  • ئەگەر ھەمو شتێک ئاسایی بوو مانای وایە ھەڵەیەک ھەیە و جارێ تێبینیت نەکردوە(یان بە واتایەکی تر کاتێک وا ئەزانی ھەمو شتێک باشە، چاوەڕوان بە کارەساتێک بقەومێ).

  • ھەر کاتێک شتێک بە درێژیەکی دیاری کراو بڕی ھەمیشە کورتر دەردەچێت.

  • ھەر کاتێک پارچەیەک نانت لەدەست کەوتە خوارەوە ھەمیشە بەو لایە بەر جلەکەت دەکەوێت کە ڕۆنەکەی پێوەیە.

  • ھەر کارێک کە ئەتەوێت بیکەیت ھەمیشە کاتی زیاتری پێدەچێت لەو کاتەی کە پێشبینیت کردوە.

  • مناڵ ھەرگیز لە حەمامەکە ناڕشێتەوە (واتە لە ژورەوە ئەڕشێتەوە و جل و بەرگ یاخود فەرشەکە پیس دەکات).

  • چانسی لەبیر کردنی شتی گرنگ ھاوتایە لەگەڵ ئەوەی کە گرنگی شتەکە چەندە زۆرە(واتە چەند زیاتر شتەکە گرنگ بێت ئەگەرت لەبیر کردنی زیاترە).

  • ھەمو چارەسەرێک کێشەیەکی گەورەتر دروست دەکات.

  • کاتێک شتێک دەکەوێت ، بەسەر شوێنێکدا دەکەوێت کە زۆرترین زیانی دەبێت.

  • .کاتێک شتێکت لێ ون دەبێت و ھەر لەگەڵ کڕینی دانەیەکی تر کۆنەکە ئەدۆزیتەوە.

  • کاتێک شتێک دەگمەن و ناوازە دەکڕیت ھەر لەدوای کڕینی یەکسەر ئەبینی لە چەندین شوێنی تر بە نرخی ھەرزانتر ھەیە.

  • ھەمو شتێکی چێژبەخش لە ژیان یان نایاساییە یان حەرامە یانیش توشی قەڵەویت ئەکات.

  • ھەر شتێک لە توالێت یا حەمام بکەوێت ئەکەوێتە ناو کونەکە.

  • ھەر شتێک لە شوێنێکی ئەمین دابنێیت ھەرگیز نایدۆزیتەوە.

  • ھەمیشە بیرۆکە مەزنەکانت لە بیر دەکەیت و بیرۆکە پوچەکانیش ھەرگیز لە یاد ناکەیت.

  • ئەگەر بە درۆ بە بەڕێوەبەرەکەت وت ئەمڕۆ تایەی سەیارەکەم پەنچەر بوە بۆیە دواکەوتوم ئەوە ڕۆژی دواتر بەڕاستی تایەکەت پەنچەر دەبێت و ناتوانی ئەم بیانوە بەکار بێنیتەوە.

  • کاتێک لە سەر ڕێگا توشی قەرەباڵخی سەیارە ئەبیت ھەمیشە ئەو ڕیزەی تۆی لێیت ھێواشتر دەڕوات لە ڕیزەکانی تر.

  • کاتێک لە سرەیا دەوەستیت و سرەکەی تۆ ھێواشە، ئەو کاتەی سرەکەت ئەگۆڕیت ئەبینی کە سرەکەی پێشترت خێراتر ئەڕوات.

  • ھەر ئامێرێک پەلەت ھەبو لە بەکارھێنانی تۆماتیکی لە کار ئەکەوێت.

  • ئەگەر درەنگ گەیشتیتە وێستگەی شەمەندەفەر ، شەمەندەفەرەکە زوتر گەیشتوە و ئەگەر زوش ھاتیت شەمەندەفەرەکە دوادەکەوێت.

  • کاتێک پەیوەندی بە ژمارەیەکی ھەڵە دەکەیت ھەرگیز ئەو ژمارەیە مەشغول نیە.

  • ھەر کاتێک دەستت پیس بوو لوتت ئەخورێت.

  • کاتێک مۆبایلەکەت یاخود ھەر شتێکی ترت کێشەیەکی ھەیە کە ئەیبەیتە لای وەستا ئیش دەکات.

  • دوای ئەوەی یاساکانی مۆرفیت زانی و ھەوڵت دا پێچەوانەی ئەوانە بسەلمێنیت، ھیچ کاریگەری نابێت ئەمە.


سەرچاوەکان



2105 بینین