ئەتەکێتی منداڵ لەگەڵ خۆدابردن بۆ سەردانەکان

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-09-01-14:39:00 - کۆدی بابەت: 439
ئەتەکێتی منداڵ لەگەڵ خۆدابردن بۆ سەردانەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چەند جوانە، ناوبەناو سەردانی هاوڕێكانت بكەیت و لەگەڵیاندا ساتەوەختێكی خۆش بەسەرببەیت، تا چێژ لە جوانترین یادگارییەكان وەربگریت، ئەگەر پێشتر لەسەر ئەوە ڕاهاتبیت كە بەتەنها بیانبینیت ئەوا ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە، دەبینیت هەندێكیان هاوسەرگیریان كردووە و فریشتەی سەربزێویان هەیە كە ئەوانیش منداڵانن.

پ/چۆن هەڵسوكەوت دەكەیت ئەگەر یەكێك لە هاوڕێكانت هات بۆ سەردانت و منداڵی لەگەڵدا بوو؟

  • پێویستە بەخێرهاتنی هەموو ئەو كەسانە بكەیت كە دێنە ماڵەكەتەوە، چونكە لەپلەی یەكەمدا ئەو كەسە میوانە، هەرچەندە ئەو عادەتەشت بەلاوە پەسەند نەبێـت.
  • ئەگەر كەلوپەلی گرانبەها و ناوازەت هەبوو، پێویستە زۆر بەڕێزەوە داوا لە میوانەكان بكەیت تا مۆڵەتت پێ بدەن لە شوێنێكی پارێزراو و دوور لەدەستی منداڵان دایانبنێیت تا شتێكییان لێ نەیەت، چونكە پێشبینی ئەوەت نەدەكرد كە بێن.
  • دەتوانیت كاغەز و قەڵەم یان هەندێك وێنە چیرۆكیان بۆ بهێنیت تا دوور لەكەلوپەلەكانەوە بۆیەی بكەن، باب ۆ ئەوەش مێزێكی تایبەتت هەبێت كە منداڵەكانی خۆت بۆ هەمان مەبەست بەكاری دەهێنن.
  • هۆكارەكانی وازی كردنیان بخەرە بەردەست، وەك: تەماشاكردنی فیلم كارتۆن لە تەلەفزیۆن یان شریتی ڤیدیۆ، یان ژەمێكی سادەی خوادرەمەنییان بۆ بهێنە تا گەورەكان بەبێ پێ بڕین یان بێزاركردن لەلایەن منداڵانەوە دەربارەی بابەتەكانی خۆیان بدوێن.
  • لەهەمان كاتدا پێویستە لەسەرت كە هەموو هۆكارەكانی خۆشگوزەرانیان بخەیتە بەردەست، چونكە بەرپرسیارێتی دایك و باوك لەوەدایە كە گرەنتی ڕەوست جوانی منداڵەكانیان بكەن.

 

پ/چی دەكەیت ئەگەر لەوەو پێش هەواڵت پێ نەدرا كە منداڵیان لەگەڵدایە، بۆ ئەوە چ ئامادەكارییەك بكرێـت؟

  • ئەم حاڵەتە پێچەوانەی ئەو حاڵەتەیە كە پێشتر لە بارەیەوە دوواین، زانینی پێشوەختی هاتنیان مانای ئەوەیە كە كاتی پێویستت هەیە بۆ ڕێكخستنی تایبەت بە خۆت، دوور لە دەستی منداڵان بۆ پاراستنیان، لەهەمان كاتدا بۆ ئەوەی منداڵەكانیشی لە مەترسی بپارێزیت.
  • قایم كردن و داخستنی دەرگای ئەو ژوورانەی كە حەزدەكەی منداڵەكان لێوەی دوور بن.
  • داخستنی توندوتۆڵی پەنجەرەكان.
  • دوای كۆتایی هێنان بە دانانی پلانی تایبەت بە هۆكارەكانی سەلامەتی، نۆبەی نەخشەی تایبەت بە چێژوەرگتن و یاریكردن دێت بەوەی كە كارتۆنێك یان سەبەتەیەكی پلاستیكی پڕ لە كاغەز و یاری و قەڵەمیان بۆ ئامادەبكەیت، ئەگەر منداڵت نەبوو لەو تەمەنە بچوكەدا بن بەوهۆیەشەوە نەتدەتوانی ئەو جۆرە یارییانەیان بۆ دابین بكەیت، دەتوانیت داوا لە دایك و باوكیان بكەیت جانتای یارییەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆیان، بۆ ئەوەی لەماوەی سەردانییەكەیاندا منداڵەكان خۆیانی پێوە خەریك بكەن.
  • ئامادەكردنی هەندێك شیرینی و شیرەمەنی و شەربەت بۆیان وەك دیارییەكی بەتام لە لایەن تۆوە.


سەرچاوەکان



1795 بینین