ئەتەکێت و شێوازی گونجاوی گلەیی کردن

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-17-02:15:00 - کۆدی بابەت: 478
ئەتەکێت و شێوازی گونجاوی گلەیی کردن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن گلەیی لە كەسێك بكەین كە خۆشمان دەوێت، بەبێ ئەوەی هەستی بریندار بكەین؟

گلەیی كردن بە گوێرەی خۆشەویستییە، بەڵام ئەگەر لە كاتی گونجاوو لەگەڵ كەسایەتی گونجاودا بەكارنەهێنرێت – كە گلەیی بە سنگێكی فراوانەوە وەردەگیرێت – ئەوا نابێـە شێوازێكی گونجاو، جا بۆ ئەوەی دۆست و خۆشەویستانت بە هۆی گلەیی لێ كردنەوە لە دەست نەدەیت، لە خوارەوە چەند ئامۆژگارییەكەت پێشكەش دەكەین:

  1. گلەییەكانت دیاری بكە: نابێت گلەییەكانت لە سنورێكی دیاریكراو زیاتربن و، قسەكانت مەگۆڕە بۆ جۆرێك لە سەرزەنشت كردن، ئەوەی دەیڵێیت دوبارەی مەكەرەوە، زۆر جەخت لەسەر قسەكانت مەكەرەوە، تا قسەكانت نەگۆڕێن بۆ جۆرێك لە هێرشی نەخوازراو.
  2. ڕامەبوێرە: لە كاتێكدا نابێت گلەییەكەت لە سنورێكی دیاریكراو تێپەڕێت، هەروەها پێویستە لەسنورێك لانەدات وای لێ بێت كاریگەری نەمێنێت، ڕابواردن وادەكات زۆرجار شتەكە لای هاوڕێكەت سادە بێـتەوە، بەمەش دواتر لەسەر ئەو شتە بەردەوام دەبێـت كە تۆ بێزار دەكات.
  3. تۆمەتی ڕاستەوخۆی ئاڕاستە مەكە: نابێت هاوڕێكەت بخەیتە شوێنی تۆمەتبارێك، چونكە ناچاری دەكەیت و وای لێ دەكەیت بە ڕێگایەك بەرگری لە خۆی بكات وەك ئەوەی خۆی لە تۆمەتێكی دڵنیا بێبەری بكات، بەوەش لەوانەیە تا ڕادەیەك یان بۆ هەمیشە لەدەستی بدەیت.
  4. خاڵ بخەرە سەر پیتەكان: كاتێك گلەیی لە هاوڕێكەت دەكەیت، بە وردی ئەو شتانە لەودا دیاری بكە كە تۆ بێزار دەكەن، بە مانای ئەوەی كە خاڵ لەسەر پیتەكان دابنێیت، لەگەڵ جەختكردنەوەت لە كاتی گلەییەكەدا، لەسەر ئەوەی كە تۆ هەر لەسەر هەمان هاوڕێیەتی جارانیت، گلەییەكشت تەنها بۆ ئەوەیە لەسەر دۆستایەتی پێشووتان بمێننەوە .
  5. بەڕێز بە : هەرگیز دەستەواژەی وا بەكارمەهێنە كە لادان بێت لە خوڕەوشت، بە گرنگی پێدانەوە وتەكانت دەرببڕە، تا هەم هەستی هاوڕێكەت بریندار نەكات و هەم قسەكانت لە یاد نەكات.
  6. لەسەر خۆبە : دەنگت بەرز مەكەرەوە ، بەبێ هەڵچوون و بە هێمنی بدوێ و لەبیرت بێـت تۆ گلەیی دەكەیت نەك شەڕ .


سەرچاوەکان



2055 بینین