نێرە کۆئەندامی زاوزێ

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-24-20:30:00 - کۆدی بابەت: 497
نێرە کۆئەندامی زاوزێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

توخمە ڕژێنەكان واتە گون و هێلكەدان، كوێرە ڕژێنن، توخمە هۆرمۆنەكان دەردەدەن، بەڵام فرمانی بنەڕەتی توخمە ڕژێنەكان، بەرهەم هێنانی هۆرمۆنەكان نییە، بەڵكو بەرهەمهێنان و كۆكردنەوەی گەمیتەكانە، واتە تۆو هێلكە. ئەندامی دیكەش هەن، لە نێرە كۆئەندامی زاوزێ، تۆوەكان ئامادە دەكەن، بۆ ئەگەری پیتاندنی چاوەڕوانكراوی هێلكە.

پێكهاتەكانی زاوزێی نێرە

كرداری توخمە زۆربوون، دروستبوونی هێلكەی پیتراوی جووت كۆمەڵەی كرۆمۆسۆمی دەگرێتەوە، لە دوو گەمیتی تاك كۆمەڵەی كرۆمۆسۆمی لە ڕێگەی پیتێنەوە. ڕۆڵی نێرە لە كرداری توخمە زۆربووندا، بەرهەم هێنانی تۆوەكانە و گەیاندنیانە بۆ مێیە كۆئەندامی زاوزێ، بۆ پیتاندنی هێلكە.

نێرە كۆئەندامی زاوزێ، دوو گونی شێوە هێلكەیی دەگرێـتەوە. گونەكان بە (تاك گون)، ئەو ئەندامانەن كە گەمیتەكان دروست دەكەن، لە نێرە كۆئەندامی زاوزێ. درێژی گون دەگاتە نزیكەی 4سم وە تیرەكەی 2.5سم ، لە هەر گونێكدا نزیكەی 250 ژووری بچووك هەیە، ئەو ژورانەش زۆر تۆوە بۆریچكەی بە توند پێچ خواردویان تێدایە پێیان دەڵێن تۆوە بۆریچكەكان. درێژی هەر تۆوە بۆریچكەیەك نزیكەی 80سم ، كۆی درێژی بۆریچكەكانی هەردوو گون بەیەكەوە دەگاتە نزیكەی 500م . تۆوەكان بە ڕێگەی كەمە دابەشبوون دروست دەبن، كە لە دیواری تۆوە بۆریچكە تایبەتمەندەكاندا دەبێت. هەردوو گونەكە لە ناو سكە كەلێندا دروست دەبن پێش لە دایك بوونی نێرە، پاشان لەم كەلێنەوە دادەبەزن بۆ تورەكەیەكی دەرەكی، پێی دەڵێن تورەكەی گون. پلەی گەرمی ناو تورەكەی گون كەمترە لە پلەی گەرمی ناو سك . بە نزیكەی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی وە پلەی گەرمی لەشی سروشتی 37 پلەی سیلیزییە ئەو پلەی گەرمییەش بەرزترە لەو پلە گەرمییەی كە ڕێگە بدات بە تۆوەكان دروستبونیان تەواو بكەن. كەمی پلەی گەرمی لە تورەكەی گوندا پێویستە بۆ ئەوەی درستبوونی تۆوەكان سروشتی بن.

 


سەرچاوەکان



4604 بینین