کەمە دابەش بوون

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-22-10:20:00 - کۆدی بابەت: 530
کەمە دابەش بوون

ناوه‌ڕۆك

کەمە دابەش بوون

توخمەخانەکان لە کاتی کەمەدابەشبوندا بەرهەم دێن کەمە دابەشبوون Meiosis کردارێکی لەبەرگرتنەوەیە ئەو خانانە بەرهەم دێنێت کە نیوەی ژمارەی سروشتی کرۆمۆسۆمیان تێدایە چونکە هەرتوخمەخانەیەک نیوەی هەر جوتە کرۆمۆسۆمێکی لێک چوو وەردەگرێت، لە هێلکەخانەی ئافرەت بۆ نمونە ٢٣ کرۆمۆسۆم هەیە. وە لە خانەی سپێرمی نێر ٢٣ کرۆمۆسۆم هەیە. ئەو  خانە نوێیە کە لە ئەنجامی یەکگرتنی هێلکەخانەو خانەتی سپێرمدا پێک دێت ٤٦ کرۆمۆسۆمی تێدا دەبێت.

 

بۆهێڵەکان و کرۆمۆسۆمەکان

هەمو ئەمانە باسکران چ پەیوەندیەکیان بە شوێنی بۆهێڵەکانەوە هەیە؟ دۆزینەوەی کارەکان مەندەڵ زۆری نەخایاند ئەو کاتەی قوتابیەکی خوێندنی باڵا بە ناوی وۆڵتەراتۆن Walter Sutton بوو هەستا بە سەرنجێکی گرنگ، ساتۆن خانەی سپێرمی کوللەی دەکۆڵیەوە. لێکۆڵینەوەکانی ممەندڵ دەریخستبوو هەریەک لە هێلکەخانە و سپێرم بە بڕی یەکسان هاوبەشن لە زانیارەیکانی نەوەکان. ئەمە تاکە ڕێگەبوو بۆ لێکدانەوەی ڕێژەی ١:٣ لە نەوەی دووەمدا. دووبارە ساتۆن لە لێکۆڵینەوەکانیدا زانی کە هێلکەخانەو سپێرم، لەگەڵ جیاوازیشدا شتێکی هاوبەش یان لە نێواندا هەیە بەم شێوەیە(کرۆمۆسۆمی هەریەکەیان دەکەونە ناو ناوک) ساتۆن بە بەکارهێنانی تێبینیەکانی لەسەر کەمە دابەشبوون، وە تێگەیشتنی کارەکانی مەندەڵ و  بیرۆکە داهێنەرەکانی وائی لێکرد کە پێشنیاری شتێکی زۆر گرنگ بکات کە ئەمەویە:

بۆهێڵەکان دەکەونە سەر کرۆمۆسۆمەکان!

تێگەیشتنی کەمە دابەشبوون یەكلاکەرەوە بوو بۆ شوێنی بۆهێڵەکان.

 

هەنگاوەکانی کەمەدابەشبوون

لەکاتی دەزوەدابەشبوندا یەک جار کرۆمۆسۆمەکان دووهێندەدەبن،،پاشان یەک جار ناووک و  سایتۆپلازمیش دابەش دەبن، بەڵام لە کەمە دابەشبووندا هەرچەندە کرۆمۆسۆمەکان یەک جار دووهێند دەبن، ناووک دووجار دابەشدەبێت. سپێرم و هێلکە خانەی بەرهەم هاتوو نیوەی ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان وەردەگرن کە لە لەشە خانەی ئاساییدا هەیە،شێوەی هەشت هەر هەشت هەنگاوەکەی کەمە دابەشبوون دەردەخات.

 

مەندەڵ و کەمەدابەشبوون

ولترساتۆن دەری خست کە هەنگاوەکانی کەمە دابەشبوون ئەنجامەکانی مەندەڵ ڕوون دەکاتەوە. دەری دەخات چی بەسەر جووتە کرۆمۆسۆمە لێکک چووەکان لە کەمە دابەشبووندا و پیتێندا دێت،ئەو لێکدانە لە نێوان ڕووەکێکی تۆو لووسی تیرە یەک ڕەگ  و ڕووەکێکیتیرە یەک ڕەگ و ڕووەکێکی دیکەی یەک ڕەگی تۆو چرچدایە. هەر خانەیەکی هیلکەی پیتراو لە نەوەی یەکەمدا یەک ئەلیلی زاڵ و یەکێکی بەزیوی بۆ شێوەی تۆوەکەی تێدایە، یەک ڕێتێچوونی بۆماوە بابەت بەرجەستە دەبێت، چوونکە هەر نێرە خانەیەک لە نێرە لە کاتی کەمە دابەشبووندا دروستی دەکات، ئەلیلێکی تۆو چرچی تێدایە، وە لەبەر ئەوە هەر هێلکە خانەیەکیش یەک ئەلیلی تۆو لووسی تێدایە. جگە لەمانەش کەمە دابەشبوون سیفەتەکانی دیکەی بۆماوەیش ڕوون دەکاتەوە.

 


سەرچاوەکان



7805 بینین