غەزاى بەنى قەینووقاع

له‌لایه‌ن: - نیهاد جلال - به‌روار: 2020-11-26-19:22:00 - کۆدی بابەت: 548
غەزاى بەنى قەینووقاع

ناوه‌ڕۆك

کاتەکەى

لە رۆژی شەممەى نیوەی مانگى شەووالى ساڵی دووەمى کۆچی لەنێوان موسڵمانان و جوولەکەکانى بەنووقەینوقاعدا روویدا.

هۆکارەکەی

پێشێلکردنى رێککەوتنى نێوان پێغەمبەری خوا (د.خ) و جوولەکەکان بوو لەڵایەن بەنوقەینوقاعەوە، چونکە ئافرەتێکی موسڵمان لە بازاڕی ئەواندا فرۆشی دەکرد، ئەوانیش زۆریان لێ ئەکرد دەموچاوى نیشان بدات و ئەویش رازى نەبوو، دواجار کارێکیان کرد کە هەستایەوە جەستەى دەرکەوت، ئەوانیش کەوتنە پێکەنین و گاڵتەپێکردنى، ئافرەتەکەش هاوارى کرد و یەکێک لە موسڵمانان ئەو کابراى کوشت کە وایکرد، ئەوانیش موسڵمانەکەیان کوشت، بەمە ناکۆکى و جەنگ کەوتە نێوان موسڵمانان و بەنوقەینوقاعەوە.

جەنگەکە

پێغەمبەر (د.خ) ماوەى پانزە شەو گەمارۆی دان  هەتا ئەوانیش رازى بوون بە حوکمى پێغەمبەر(د.خ)، عەبدوڵاى کوڕی ئوبەى سەرکردەى دووڕووەکان تکاى بۆ کردن و پێغەمبەریش (د.خ) تکاکەى وەرگرت، ئینجا فەرمانى کرد دووربخرێنەوەو عوبادەى کوڕی صامتی راسپارد تا ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنێت، ماڵ و سامانیشیان بە دەستکەوت بۆ موسڵمانان دەستی بەسەردا گیرا.

 

 


سەرچاوەکان



1219 بینین