مەترسیەکانی لویزایت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-05-19:41:00 - کۆدی بابەت: 596
مەترسیەکانی لویزایت

ناوه‌ڕۆك

لویزایت

ڕەنگ

لویزایت بەشێوەیەکی پیشەسازی بەرهەم دەهێنرێ رەنگێکی عەنبەری تا قاوەییەکی تۆخی هەیە بۆنێکیتیژی وەک هی گوڵی جیرانیۆم(شەمعدانی). ئاوێتەکە بە پوختەکراوی شلەیەکی چەوری بێرەنگ و بۆنە.

زانیاری گشتی لەسەر گازەکە

-قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دوربخەرەوە
-جلوبەرگی قوربانی دابکەنە و تۆزێکی مژەر بەسەر پێستدا بڵاوبکەرەوە
-برینی سادە پێست بە کرێمی نەرمکەرەوەی وەک کالەمین چارەسەر بکە
-هەرگیز مەهێڵە مادەکە بەر پێست بکەوێ

ڕێرەوی بەرکەوتن

ئەم مادەیە لە هەموو رێگەکانی لەشەوە هەلدەمژرێت

کاریگەری

لویزایت مادەیەکی سووتێنەری توندە و بەرکەوتنی هەڵم یا شلەی مادەکە دەتوانێ کوشندە بێ.

هەڵمژین بە هەڵم
- سووتانەوە و ئازاری کتوپر
- ئاوکردنی لووت و پژمەی توند
 -کۆکە و ئاوی دەم و بەڵغەمی سپی
- کۆبوونەوەی شلە لە سیدا
- بێئارامی، بێهێزی، دابەزینی پلەی گەرمای لەش، دابەزینی پەستانی خوێن
- کەمخوێنی
- زیانگەیاندن بە جگەر
- لەخۆشوون و مردن

پێست
- ئازاری کتوپری سوتانەوە
- سوربوونەوەی پێست لە مواەی ٣٠ دەقەدا هاورێ لەگەڵ ئازارو خوران بۆ ٢٤  سەعات.
- بلۆق کردن پاش ١٢ سەعات هاورێ لەەگڵ ئازار بۆ ٢-٣ رۆژ
- سووتانی قووڵی پێست

چاو
- ئازاری کتوپر، سووتانەوە و ئاوسانی پێڵوو
- برینداربوونی رەشێنەی چاو و هەوکردنی بیلبیلە
- زیانی هەمیشەیی و کوێر بوون لە ماوەی ١ دەقەدا

پاک کردنەوە و چارەسەر

- پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دووربخرێتەوەو پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێت
- نابێ قوربانی بخرێنە بەر ئاو چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی مادەکە. تۆزێکی مژەری وەک گڵی فولەر، پۆدرەیان ئارد بەکاربێنە. ئەگەر ئەمانە لەبەر دەستا نەبوون، گیراوەی هایپۆکلۆرایت (یەک کەوچکە چا فاس بۆ یەک لیتر ئاو) بەکاربێنە بۆ پاک کردنەوە.
- یەکسەر چاو بە ئاوی پاک بشۆ بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک
- وا مەکە نەخۆش برشێتەوە. شیر یا ئاوی خاوێنی بدەرێ بیخواتەوە.
- ئەگەر هەناسە سوار بوو ئۆکسجین پێویستە
- ئەگەر هەناسە راوەستا، هەناسەدانی دەسکردن پێویستە. بەڵام نابێ هەرگیز دەم بە دەم هەناسە بدرێ بە نەخۆش چونکە لەوانەیە دەموچاویشی ئالوودە بێ.

وریایی و خۆپاراستن

- دووکەڵی ئالوودە هەڵمەمژە
- ئەگەر ماسک لەبەردەستدا بوو، هەناسە راگرە تا ماسکەکە لەسەر دەکەی
- کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە پێویستە جلوبەرگ و دەمامەکی پارێزەریان لەبەردا بێ.
- دەستکێشی لاستیک لەدەست بکە
- ماسکی کیمیایی پێویست یا پارێزەر بۆ دەموچااو بەکاربێنە ئەگەر هەبوو 
- هەرکە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن.


سەرچاوەکان



843 بینین