گەنجانی ئێستە بەدەس نەخۆشیەکانی پیری گیرۆدەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-19:25:00 - کۆدی بابەت: 648
گەنجانی ئێستە بەدەس نەخۆشیەکانی پیری گیرۆدەن

ناوه‌ڕۆك

گەنجان و نەخۆشیەکانی پیری

گە‌نجانی سە‌ردە‌می ئێستا زۆرتر لە‌ جاران تووشی نە‌خۆشی گە‌لێك دە‌بن كە‌ بە‌ زۆری بە‌ نە‌خۆشی كە‌سانی بە‌ساڵاچوو ناسراون، وە‌كوو: دە‌والی، مایە‌سیری، پشتئێشە‌، و ئازاری ئە‌ژنۆ، ئە‌وە‌ش بە‌ پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە‌ی ئیندیپێندنتی بە‌ریتانی.
خە‌ڵكانی ئێستا لە‌ بیستە‌كان و سیە‌كانی تە‌مە‌نیان بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو تووشی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ دە‌بن كە‌ جاران دە‌گوترا نە‌خۆشی كە‌سانی بە‌تە‌مە‌نن.
دە‌گوترێ قیت ڕانە‌وە‌ستان و بە‌ ڕێكردنێ ژیانێكی تە‌مبە‌ڵانە‌ لە‌ چینی گە‌نجانی ئێستادا ھۆكاری سە‌رە‌كی ئە‌وە‌یە‌ كە‌ تووشی نە‌خۆشییە‌كانی سە‌ردە‌می پیری دە‌بن.
گروپی تە‌ندروستی تایبە‌تی(private healthcare group) لە‌ بە‌ریتانیا پێداچونە‌وە‌ی كردووە‌ بە‌ داتای پە‌یوە‌ست بە‌ ٦٠ ھە‌زار پرۆسە‌ی پزیشكی لە‌ ٢٠١٥ دا.
گرووپە‌‌كە‌ بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و پرۆسە‌ پزیشكییانە‌ی جاران بۆكە‌سانی بە‌ساڵاچوو بە‌كاردە‌ھێندرا، ئێستا بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌ربڵاو بۆ كە‌سانی ٢٥-٤٥ ساڵی بە‌كاردێن، ئە‌وە‌ش بە‌ ھۆی ژیانی تە‌‌مبە‌ڵانە‌ی پشت مێز و سە‌رقاڵی بە‌ مۆبایلە‌ زیرە‌كە‌كان و تابلێتە‌كان و ھاوشێوە‌كانیان، لە‌ پێداچوونە‌وە‌كاندا دە‌ركە‌وتووە‌ نە‌شتە‌رگە‌ری مایە‌سیری و‌ دە‌والی بڵاوترین پرۆسە‌ی پە‌یوە‌ست بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی  دڵ و بۆریە‌كانی خوێن بوون لە‌ كە‌سانی ٢٦-٣٥ ساڵان و ٣٦-٤٥ ساڵاندا، دكتۆر ستیڤ ئیلی یە‌ك لە‌ ئە‌نجام دە‌رانی توێژینە‌وە‌كە‌ گتوویە‌تی: نە‌دە‌بوو لە‌م گرووپە‌دا مایە‌سیری و دە‌والی ھێندە‌ بڵاو بن، بە‌ڵام كە‌ دە‌بینی گە‌نجانی ئێستا كاتێكی زۆر بە‌ تە‌مبە‌ڵی و و نە‌جوڵان بە‌سە‌ردە‌بە‌ن، ھۆكاری بە‌ربڵاوی ئە‌و نە‌خۆشییانە‌ت بۆ ڕووندە‌بێتە‌وە‌، لە‌ توێژینە‌وە‌كانیشدا دە‌ریشكە‌وتووە‌ نە‌شتە‌رگە‌ری ئە‌ژنۆ كە‌ بڵاوترین حاڵاتە‌كان بووە‌ لە‌ كە‌سانی تە‌مە‌ن ٣٦-٤٥ ساڵاندا، ھە‌روە‌ك دە‌رزیلێدانی پشت بە‌ مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ری پشتئێشە‌ لە‌ بڵاوترین پێنج پرۆسە‌ پزیشكییە‌كان بووە‌ بۆ ھە‌مان گرووپی تە‌مە‌ن، ئە‌وە‌ش بە‌ بە‌راورد بە‌ ساڵی ٢٠١٤ بە‌ ررادە‌ی ١٠٪‏ زیادیكردووە‌، نە‌شتە‌رگە‌ری ئە‌ژنۆ لە‌ پێنج بڵاوترین پرۆسە‌ پزیشكییە‌كان بووە‌ تە‌نانە‌ت لە‌ كە‌سانی ١٦-٢٥ ساڵانیشدا، توێژە‌رە‌كان گووتەویانە‌ زۆر داچە‌مانە‌وە‌ بۆ تە‌ماشاكردنی مۆبایل و ئامێرە‌ ھاوشێوە‌كانی دیكە‌، بووە‌تە‌ ھۆی بە‌ربڵاوی نە‌خۆشییە‌كانی بڕبڕە‌كانی مل و پشت لە‌ كە‌سانی گە‌نجدا، بە‌ پێی ڕاپرسییە‌كی كۆمە‌ڵە‌ی پزیشكانی پە‌لە‌كان لە‌ بە‌ریتانیا، لە‌ نێوان كە‌سانی تە‌مە‌ن ١٦-٢٤ ساڵاندا، ٤٥٪‏ ی كە‌سانی بە‌شداربووان گووتویانە‌ كە‌ ئێستا بە‌دە‌ست ئازاری مل و پشتە‌وە‌ گرفتارن، كۆمە‌ڵە‌كە‌ ھۆكارێكی بە‌رچاوی ئە‌وە‌ بۆ مۆبایل، تابلێت، لابتۆپ و ئامێرە‌ ھاوشێوە‌كان دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1204 بینین