دەست سڕ تەندروستترین کەلوپەلە بۆ وشککردنەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-12-23:56:00 - کۆدی بابەت: 658
دەست سڕ تەندروستترین کەلوپەلە بۆ وشککردنەوە

ناوه‌ڕۆك

دە‌ست سڕ تە‌ندروسترین كە‌لوپە‌لە‌ بۆ وشكردنە‌وە‌ی دە‌ست

چە‌ند توێژە‌رێكی زانكۆی ویست مینستە‌ری بە‌ریتانیا، توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێیان لە‌سە‌ر دە‌ست شتن و شكردنە‌وە‌ی دە‌ست ئە‌نجامداوە‌ و بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ وشكردنە‌وە‌ی دە‌ست بە‌ دە‌ست سڕی كاغە‌ز تە‌ندروست ترین ڕێگایە‌.
توێژ‌ە‌رە‌كان باس لە‌وە‌ دە‌كە‌ن وشكردنە‌وە‌ی دە‌ست بە‌ دە‌ست سڕی كاغە‌زی ڕێگایە‌كی ئاسانتر و تە‌ندروستترە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ وشكردنە‌وە بە‌و ئامێرە‌ كارە‌باییانە‌ی تایبە‌ت بە‌ وشك كردنە‌وە‌ی دە‌ست دروستكراون.
بە‌پێی ئە‌نجامە‌كان دە‌ست سڕی كاغە‌ز بە‌ ١٠ چركە‌ ٩٦٪‏ دە‌ست وشك دە‌كاتە‌وە‌ و بە‌ ١٥ چركە‌ش ٩٩٪‏ی وشك دە‌كاتە‌وە‌، بە‌ڵام بۆ وشك كردنە‌وە‌ی ٩٩٪‏ دە‌ست بە‌ ئامێری كارە‌بای پێویستی بە‌ ٤٥ چركە‌ وە‌ستانە‌ لە‌بە‌ردە‌م ئە‌و ئامێرە‌دا.
توێژینە‌وە‌كە‌ باس لە‌وە‌ش دە‌كات كە‌ كە‌م كە‌س ھە‌یە‌ بتوانێت ئە‌و ماوە‌یە‌ لە‌بە‌ردە‌م ئە‌و ئامێرە‌دا بوە‌ستێت و دە‌ست بە‌ جوانی وشك نابێتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش ڕە‌نگە‌ زیانی تە‌ندروستی بە‌دواوە‌ بێت چە‌نكە‌ دە‌ستی تە‌ڕ ڕێگایە‌كی ئاسانترە‌ و خێراترە‌ بۆ گواستنە‌وە‌ی ڤایرۆس و میكرۆبە‌ زیان بە‌خشە‌كان بە‌ بە‌راورد بە‌ دە‌ستی وشك...


سەرچاوەکان



887 بینین