کاریگەری گەرما و سەرما لەسەر پەستانی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-20:15:00 - کۆدی بابەت: 669
کاریگەری گەرما و سەرما لەسەر پەستانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

كاریگە‌ریە‌كانی گە‌‌رما و سە‌رما لە‌سە‌ر پە‌‌ستانی خوێن

لە‌ زستاندا سە‌رما و لە‌ ھاوینیشدا گە‌رما كاریگە‌ریی ڕاستە‌وخۆیان ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر پە‌‌ستانی خوێن.
پزیشكان و شارە‌زایانی تە‌ندروستی داوا دە‌كە‌ن ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی بە‌رزی فشاری خوێنیان ھە‌یە‌ لە‌ كاتی گۆڕانكارییە‌كانی گە‌رما زوو زوو پشكنین بۆخۆیان ئە‌نجام بدە‌ن بۆ ئاگادار بوون لە‌ باری تە‌ندروستیان، بە‌تایبە‌ت كە‌سە‌ بە‌تە‌مانە‌كان، چونكە‌ گۆڕانكارییە‌كانی كە‌ش و ھە‌وا زیاتر كاریان تێدە‌كات.
لە‌ زستاندا پە‌ستانی خوێن بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌ لە‌ ھاوینشدا دادە‌بە‌زێت. گە‌رما دە‌بێتە‌ھۆی زیادبوونی تیرە‌ی بازنە‌یی دە‌مارە‌كانی خوێن، بە‌مە‌ش پە‌ستان دادە‌بە‌زێت. 
لە‌پاڵ فشاری خوێن، یە‌كێكی تر لە‌ كاریگە‌ریە‌كانی گە‌رما بۆ سە‌ر جە‌ستە بریتییە‌ لە‌ چالاكردنی سیستمی دە‌ماری سۆزداری(Sympathetic Nervous System) بە‌م ھۆیە‌ كە‌سە‌كان زیاتر توڕە‌ دە‌بن و ھە‌ست بە‌ فشار دە‌كە‌ن.
بۆ ڕێگریكردن لە‌ دابە‌زاینی فشاری خوێن بۆ ئاستێكی مە‌ترسیدار، شارە‌زایانی تە‌ندروستی داوا دە‌كە‌ن كە‌ خە‌ڵكی خۆیان لە‌ شوێنە‌ زۆر گە‌رمە‌كان و و لە‌ گە‌رمای بە‌تینی خۆر بپارێزن.


سەرچاوەکان



1284 بینین